.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















نارین فەقێ:
ئەوەی بە دڵسۆزی كار بكات تووشی ئاستەنگ نابێتەوە
نارین فەقێ خاوەن دەنگ و سەلیقەیەكی هونەری زۆر بەرزە ویەكێكە لە خانمە دەنگخۆشەكان كە هەر چەندە بەرهەمی هونەری كەمە و تا ئێستا تەنیا دوو بەرهەمی هەیە، بەڵام توانیویەتی بوونی خۆی بسەڵمێنێ وەك یەكێكم لە ئافرەتە هونەرمەندە هەرە سەركەوتووەكان، كەمی بەرهەمەكانی نارین فەقێ نەبووەتە هۆی ئەوەی كە توانا و بەهرەی هونەری بشاردرێنەوە یان وەكو پێویست جەماوەر ئاشنا نەبن و درك بەوە نەكەن كە ئەم ئافرەتە هونەرمەندە یەكێك دەبێت لەو هونەرمەندانەی كە هونەرێكی رەسەنی كوردی پێشكەش بە جەماوەری دەكەن، كەمی بەرهەمەكانیشی دەگەڕێتەوە بۆسەرقاڵ بوونی بوو بە خوێندنەوە، چونكە تا ماوەیەكی كەم بەر لە ئێستا قوتابی بوو، بەر لە ماوەیەك دووەم بەرهەمی خۆی بەناوی (هێڤی) بڵاوكردەوە لەم دیمانەیەدا نارین بەم شێوەیە وەڵامی چەند پرسیارێكی گۆڤاری گوڵانی دایەوە.
* هەر هونەرمەندێك بەر لە بڵاوكردنەوە و دوای بڵاوكردنەوەی بەرهەمێكی خۆی هەندێك گۆڕانكاری ئەنجام دەدات لە شێوازی گوتنەوەی گۆرانی، ئایا بەرهەمی (هێڤی) چ كاریگەری لەسەر تۆ هەبوو؟
- وەك هونەرمەندێك من بەشێوەیەكی زیاتر لە خەڵك شارەزای ئەو ستایلەم كە گۆرانی پێ دەڵێم، هەروەها زیاتریش درك بەوە دەكەم كە چ جۆرە هۆنراوە و ئاوازێك هەڵبژێرم بۆ گۆرانییەكانم كە گونجاو بن لەگەڵ ئەو ستایلەی من پێی ناسراوم بۆ ئەوەی سەركەوتوو بم.
* هەر بەرهەمێكی هونەری لایەنی باش و هەندێك جار لایەنی خراپیشی هەیە، بەرهەمی تۆ (هێڤی) لە چ لایەكەوە خراپ بوو و لە چ لایەكەوە باش بوو؟
- باشی یاخود با بڵێین لایەنی باشی دوایین بەرهەمم (هێڤی) ئەوە بوو كە من لەم بەرهەمەدا هەندێك ئاوازی جیاوازم بە كارهێنا و پێشكەشی جەماوەری خۆم كرد، ئەوەی زیاتر جێگای خۆشحاڵی من بوو كە جەماوەرەكەم پێشوازییەكی باشیان لێكرد، بەڵام لایەنی خراپی ئەوەیە كە كاتێك مرۆڤ وەك هونەرمەندێك دوای بڵاوكردنەوەی بەرهەمێكی خۆی هەندێك كەموكوڕی تەكنیكی بۆ دەركەوێت و باكگراوەندی گۆرانییەكانی دەبینێت، مەبەستم ئەوەیە هەر هونەرمەندێك دەیەوێ هەموو كاتێك سەركەوتوو بێت و ئەو كارەی پێشكەشی دەكات بە دڵی جەماوەرەكەی بێت و لێی رازی بێت كە ئەمەش ئامانجی هەموو هونەرمەندێكە لێرەدا دەمەوێ شتێك بڵێم كە پێشتریش چەند جارێكی دیكە دووبارەم كردۆتەوە ئەویش ئەوەیە ئەگەر هونەرمەندێك سەركەوتوو بێت و كاری جوان پێشكەش بكات ئەو كات شاعیر و ئاوازدانەر و میلۆدی دانەرەكان خۆیان بەدوایدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی شیعر و ئاوازەكانی خۆیانیان پێشكەش بكەن، چونكە ئەوانیش حەز دەكەن ناویان لەگەڵ هونەرمەندێك بڵاو بكرێتەوە كە بەراستی هونەرمەند بێت و لە لایەن جەماوەرەوە ناسراو بێت و ئەو كارانەی پێشكەشیان دەكات سەنگ و بەهای خۆی هەبێت، بۆیە دەڵێم بوونی شیعر و ئاواز مەسەلەیەكە پەیوەستە بە ئاستی ئەو هونەرمەندەوە.
* بەر لەوەی بەرهەمەكەت بڵاوبكەیتەوە راتگەیاند كە زووتر دەزانی كۆپی دەكرێت، ئەم پێشبینییەت راست دەرچوو، تۆ لە لایەنی ئابوورییەوە چەند زیانت پێكەوت؟
- هەڵبەت هونەرمەندی كورد زۆر ئازار دەكێشێت تا دەتوانێت بەرهەمێك بڵاو بكاتەوە و پێشكەشی جەماوەری بكات من ماوەی دوو ساڵ خەریكی ئەنجامدانی ئەو سیدییە بووم و ئەركێكی زۆرم بۆی كێشاوە، من وەكو ئافرەتێكی هونەرمەند و رۆشنبیر دەخوازم خزمەتێك پێشكەش بە میللەتەكەی خۆم بكەم ئەویش بەرهەمێكی هونەرییە لە لایەنی تۆمار كردن و بڵاوكردنەوەی بەرهەم تا دەگاتە قۆناغی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ كلیپ، هیوادارم لە پاشەڕۆژدا دەزگا كوردییەكان لە بواری ئابوورییەوە بتوانن هاوكاری هونەرمەندانی خۆیان بكەن لە زۆر رووەوە كە پەیوەندی بە كاری هونەرییەوە هەیە، هەموومان دەزانین لایەنی ئابووریش كاریگەرییەكی زۆری بەسەر هونەرەوە هەیە، بۆیە دەڵێم یارمەتیدانی هونەرمەندان لە لایەنی ئابوورییەوە ئەركێكی پێویستە.
* ئێستا لە نێو هونەرمەندانی كورد ئاراستە و ستایلی جودا جودا پەیدابوون، بەتایبەت لەنێو گۆرانیبێژە ئافرەتەكانەوە، دید و بۆچوونتان چییە بۆ هاتنە كایەوەی ئەم ستایلە جۆراوجۆرانە؟
- هەر هونەرمەندێك بنكەی جەماوەری و كلتووری و كۆمەڵایەتی تایبەت بە خۆی هەیە كە لە هەموو روویەكەوە جودایە لەگەڵ هونەرمەندێكی دیكە، گۆرانیش حەزە و هەر مرۆڤێك حەزی لە گوێ گرتنە شێواز و دەنگ و ستایلێكی هونەری تایبەتە. بەم پێیە هەر هونەرمەندێك دەتوانێت بە ئاراستە و ستایلێكی دیاریكراو و تایبەت شێواز یان رێگایەك هەڵبژێرێت ئینجا لەسەر ئەم رێگایەی كە هەڵیبژاردووە بەردەوام دەبێت.
* ئافرەتی كورد هەردەم واناسراوە كە زوڵم و دۆرداری بەرامبەری بەكاردەهێنرێت لە لایەنی پیاوانەوە، بەڕای تۆ ئایا ئەم جیاوازییە لەنێوان هونەرمەند كوردەكان بەدی دەكرێت یاخود پیاوە هونەرمەندەكانیش جیاوازی دەكەن لەنێوان خۆیان و ئافرەتە هونەرمەندەكان؟
- لێرەدا ناتوانین بڵێین ئەم دیاردەیە تەنیا لە نێوان هونەرمەندانی كورددا هەیە، بەڵكو ئەم گرفتە لەنێو هەموو هونەرمەندانی جیهاندا هەیە و بە باشی هەستی پێدەكرێت، لەوانەیە ئەم زوڵم و زۆرەی كە لە كۆمەڵگای كوردیدا هەیە زیاتر بێت، مخابن ئەمە كاریگەری لەسەر كۆمەڵگا هەیە بەشێوەیەكی گشت، چونكە ئافرەتی كورد زیاتر دووچاری زوڵم و زۆرداری بووەتەوە، من هەست بە دڵتەنگییەكی زۆر دەكەم كاتێك دەبیستم كە ناهەقی و زوڵم لە ئافرەتی كورد دەكرێت،یەكسانی نێوان ئافرەت و پیاو یەكێكە لە كارە هەرە پێویستەكانی هەر كۆمەڵگایەك و پێویستە باش لەم كارە تێبگەین، من پێموایە ئافرەت و پیاو دەبێ یەكسان بن لە كۆمەڵگا و لەبەردەم یاسادا، چونكە ئەگەر یەكسانی نەبێت لە نێوان ئافرەت و پیاو بە هیچ شێوەیەك نابینە خاوەن وڵاتێكی پێشكەوتوو.
* هەر هونەرمەندێك دوای بەرهەمی یەكەمی( ئەگەر باش بێت یان خراپ) یەكسەر بیر لە بەرهەمی داهاتووی دەكاتەوە، تۆ چۆن خۆت بۆ بەرهەمی داهاتووت ئامادە دەكەیت؟
- هەڵبەت وەك رۆشنبیر وهونەرمەندێك، كاتێك مرۆڤ بریار دەدات كە خزمەتی هونەری خۆی و نەتەوەكەی بكات، باوەڕ ناكەم هیچ ئاستەنگێكی ئەوتۆی بێتە سەر رێگا كە بەرهەمێكی نوێتر بڵاو نەكاتەوە یان بیری لێ نەكاتەوە، چونكە هەر بەرهەمێك یان گۆرانییەك كە سەركەوتنی بەدەستهێنا لە لایەن جەماوەرەوە ئەوا هونەرمەندەكە بیر لەوە دەكاتەوە بەرهەمێكی نوێتر پێشكەش بكات كە زۆر لە بەرهەمی یەكەمی باشتر بیت.
* لەكارەكانی داهاتوودا زیاتر لەگەڵ كێ كار دەكەی و پێشبینی دەكرێت چ جیاوازییەكی هەبێت لەگەلأ یكەم بەرهەمت؟
- لە بەرهەمی داهاتوومدا سوود لە شیعری پێشكەوتوو و ئاوازی رەسەنی كوردی وەردەگرم، ئەگەر بمەوێ شوێنی خۆم بەباشی بهێڵمەوە، بە هەموو شێوەیەك هەوڵ دەدەم شتی نوێ و خۆشتر پێشكەش بە جەماوەری خۆم بكەم.
* چ موژدەیەكی نوێت نییە پێشكەشی جەماوەری خۆتی بكەیت؟
- هەوڵ دەدم كە لە پاشەڕۆژدا بەردەوام بم لەسەر پێشكەشكردنی گۆرانی نوێ بە ئاوازی رەسەن و هۆنراوەی دڵگیر لە هەمان كات حەز دەكەم بەردەوا بم كە كلیپی جوان و پرۆفیشناڵ بۆ گۆرانییەكانم تۆمار بكەم و پێشكەشی جەماوەری خۆمی بكەم، چونكە بەراستی ئەو كلیپە كوردیانەی ئێستا پێشكەش دەكرێن هەموویان لە زۆر رووەوە وەك یەكن، هەمان سیناریۆیان هەیە لە زۆربەیاندا سەما هەیە و هیچ هەماهەنگی و گونجانێك لە نێوان گۆرانییەكە و سیناریۆی كلیپەكەدا نییە.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه