.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















رێنـــاس وریـــا بە یەكجاری كوردستان جێدەهێڵێت
كچێكی خاوەن دەنگێكی خۆش كە هەر كەسێك گوێی لێبگرێت هەست بە رەسەنایەتی دەكات، رێناس وریا جیا لە زۆر لە هونەرمەندان كاتێك هاتە نێو بواری گۆرانی كوردی زیاتر لایەنە رەسەنەكەی هەڵبژارد واتە سوودی زیاتر لە گۆرانییە كۆن و فۆلكلۆرییەكان وەرگرت و دووبارە بە شێواز و ستایلی تایبەتی خۆی زیندووی كردنەوە و بە بیری گوێگرانی دەهێنانەوە، لەو كارەشیدا تا رادەیەكی زۆر سەركەوتنی بەدەستهێنا، جگە لە بواری گۆرانی و موزیك رێناس وەك ئەكتەریش بەشداری لە فیلمی (ژانی گەل)دا كرد ولەو بوارەش سەركەوتنێكی باشی بەدەستهێنا ئەمەش بووە هۆی ئەوەی زیاتر ناوی بدرەوشێتەوە و بناسرێت لە لایەن جەماوەرەوە، بەڵام ئەم جارەیان وەك ئەكتەرێكی سینەمایی، لە پەیوەندییەكدا رێناس وریا بەم شێوەیە وەڵامی چەند پرسیارێكی گۆڤاری گوڵانی دایەوە.
سەرەتا رێناس سوپاسگوزاریی خۆی پێشكەش بە گۆڤاری گوڵان كرد بۆ ئەم بەسەركردنەوەیە و گوتی: زۆر سوپاستان دەكەم بۆ ئەم بەسەركردنەوەیەو هیوای سەركەوتن بۆ گۆڤارەكەتان دەخوازم بۆ خزمەت كردنی هونەری كوردی و لەوێشەوە خزمەت كردن بە بزاڤی رۆژنامەوانی لە كوردستان، ئەم بەسەركردنەوەی ئەوە دەسەلمێنێت كە ئێوەش بەشێكن لە جەماوەر.
* دەتوانین بڵێین دەركەوتنی تۆ و ناسینت لە لایەن جەماوەرە بۆ بەشداری كردنت دەگەڕێتەوە لەگەڵ گرووپی ژێداری كوردستان، بەڵام ئایا یەكەم بەشداری كردنت كەی و چۆن بوو؟
- راستە رەنگە لەگەڵ دەركەوتنم لە گرووپی ژێداری كوردستاندا زیاتر لای جەماوەر ناسراو بووبم، بەڵام دەسپێكی كارە هونەریەكانی من دەگەرێتەوە بۆ ساڵی یەكەمی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانی لە ساڵی 2004.
* هەستت چۆن بوو وەك ئافرەتێك و گۆرانیبێژ بەشداریت كرد لە فیستیڤاڵێكی جیهانی موزیك لە نەمسا؟
- گومان لەوەدا نییە كە هەستێكی شاد و مێژوویی بوو بەشداریكردنم لە فیستیڤاڵێكی جیهانی بەو شێوەیە. لێرەوە دەمەوێ سوپاسی هەموو ئەو برا هونەرمەندانەی گروپی ناڵی بكەم كە ئەركیان كێشابوو لەكاتی فیستیڤاڵەكەدا.
* بۆچی رێناس وریا بەرهەمی تایبەت بەخۆی كەمە یان هەر نییە؟
- لە ژیانی هونەریمدا زۆر لە گۆرانییە فۆلكلۆرییەكانم وتۆتەوە جا چی لە فیستیڤالە هونەریەكانی پەیمانگە بێت یان لە كۆنسێرتەكان، بۆ نەبوونی بەرهەمێك كە تایبەت بێت بە رێناس دەڵێم من بەرهەمی تایبەت بە خۆم هەیە، بەڵام تۆمارم نەكردوون هۆیەكەشی دەگەرێتەوە بۆ نەبوونی ئەم شێواز و ستایلە هونەرییەی كە خۆمی تیادا ببینمەوە.
* دوای گەڕانەوەت، وەك ئەكتەری سەرەكی بەشداریت كرد لە فیلمێكی سینەمایی، چۆن بوو بۆ فیلمی (ژانی گەل) هەڵبژێردرای؟
- هەڵبژاردنی من بۆ فیلمی ژانی گەڵ لە لایەن دەرهێنەرو خانەوادەی ڕۆمانەكە بوو، بەشداریكردنیشم خۆ بەخشانە بوو، تەنیا بۆ ئەوە بەشداریم كرد كەوا بتوانم لە رێگای ئەم فیلمەوە خزمەتێك بە هونەری سینەمای كوردی و ڕۆمانەكە بكەم.
* بەشداری كردن لە فیلمێكی سینەمایی بەو قەبارە كارێكی ئاسان نییە، چی هانیدای كە رازی بی بە وەرگرتنی ئەم رۆڵە؟
- بەڵێ راستە ئەم فیلمە كارێكی گەورە بوو،بەڵام رازی بوونم بە بەشداری كردن لەو فیلمەدا و وەرگرتنی ئەو رۆڵەی پێم سپێردرابوو هەر وەك وتم زیاتر بۆ ئەوەی كە بتوانم خزمەتێك بە سینەماو ڕۆمانەكە بكەم.
* تا چەند دڵنیا بووی لە سەركەوتنی خۆت لە سینەما و لە فیلمێكی بەو قەبارە؟
- هەموو سەركەوتنێك لە هەر كارێكی هونەریدا خۆ ئامادەكردن و هەوڵدانێكی زۆری دەوێت، منیش لە سەركەوتنم لە بینینی ئەو رووەوە تا رادەیەك دڵنیابووم.
* لەو تاقیكردنەوە سینەماییە لە رووی نواندنەوە چی فێر بووی؟
- بە دڵنیاییەوە هەموو كار و تاقیكردنەوەیەك لە ژیاندا بەتایبەتی لە ژیانی هونەری كە هونەرمەندێك خۆی تیایدا ببینێتەوە سوودی زۆری بۆی دەبێت جگە لەوەی زیاتر لەو كارە فێر دەبێت و شارەزایی و پسپۆری پەیدا بكات لە هەمان كاتدا دەبێتە هۆی ئەوەی كەسایەتی ئەو هونەرمەندە دەوڵەمەندتر دەكات و سەنگێكی زیاتری پێ دەبەخشی هەموو ئاستەكاندا.
* دوای (ژانی گەل) هیچ داواكاری دیكەت پێشكەش كرا بۆ بینینی رۆڵی دیكەی لەم جۆرە؟
-بەڵێ لە چەند لایەكی ترەوە داوام لێكرا بەڵام من رازی نەبووم بە بەشداری كردن تیایاندا و بینینی هچ رۆڵێكی دیكە.
* ئێستا خۆت یەكلایی كردۆتەوە لەنێوان گۆرانی و نواندندا یان بە نیازی شان بە شانی یەكتر لە هەردوو بواردا بەردەوام بی؟
- بەڵێ من هەر لە سەرەتای دەستپێكی ژیانی هونەریم ( گۆرانی و میوزك)م هەڵبژاردووە، ئەم بەشداری كردنەشم لە فیلمی سینەمای كوردی(ژانی گەڵ) بە ڕێكەوت بوو، بۆیە بە دڵنیاییەوە دەڵێم بەردەوام دەبم بە درێژەدان بە هونەری گۆرانی و میوزیكی ڕەسەنی كوردی واتە سەنگ و قورسایی زیاتر دەخەمە بواری گۆرانی و موزیك.
* رێناسی ئەكتەر و رێناسی گۆرانیبێژ چ جیاوازییەكیان هەیە و چ شتێك كۆیان دەكاتەوە؟
- وەكو رێناس هیچ جیاوازییەكیان نییە تەنها جیاوازی لە شێوازی كارەكاندا دەبینم، هەردوو لا هونەرین، بەڵام شێوەی پێشكەش كردنیان بە جەماوەر جیاوازە .
* لە كام بوارد زیاتر سەركەوتووی (نواندن یان گۆرانی)؟
-هەر وەك ئیشارەتم پێدا من هونەری گۆرانی و میوزیكم خوێندووە و سەرەتاش هەر بە گۆرانی دەستم پێكردووە، ئەم هەڵسەنگاندنەش كە ئایا لە كام بوار زیاتر سەركەوتووم ئەمەیان دەگەرێتەوە بۆ جەماوەر.
* چۆن بوو رووت لە گرووپی كیژانی سلێمانی كرد؟
- هەر لە سەرەتای دامەزراندنی گرووپی كیژانی سلیمانییەوە من دەستم بە كاری هونەری كردووە لەگەڵیاندا واتە پەیوەندیم پێیانەوە كرد كە بە سەرپەرشتی مامۆستاو باوكی بەڕێزم مامۆستا (ئەنوەر قەرەداغی) بەڕێوە دەچێت و تا ئەوە كاتەی كە سەفەرم كرد بۆ ئەمریكا هەر لەگەڵیاندا بەردەوام بووم.
* پێت وایە گرووپی كیژانی سلێمانی چ ئیزافەیەكیان خستبێتە سەر كاروانی هونەری ئافرەتانی كورد؟
- تیپی كیژانی سلیمانی تەنها گروپە لە كوردستان كە هەموو ئەندامەكانی میوزك ژەن و گۆرانیبێژەكانی كیژ بن، ئەمە خۆی لە خۆیدا دەستپێشخەری وهەنگاوێكی گەورەو جوانە لە ناو كۆمەڵگای كوردەواریماندا، هەروەها بوونی ئەم گرووپە هاندانێكیش دەبێت بۆ كیژانی هەموو شار و شارۆچكەكانی كوردستان كەوا پەرە بە بواری هونەری خۆیان بدەن و ئەم سنوورە ببەزێنن و شانبەشانی هونەرمەندانی كوردستان بەرهەمی خۆیان پێشكەش بكەن.
* ئێستا لە دەرەوەی كوردستانی ئایا ئەم رۆیشتنەت یەكجارییە یان كاتییە؟
-من ژیانی هاوسەریم لەگەڵ میوزك ژەن(نەجات) پێكهێناوەو ژیان بەیەكەوە دەبەینە سەر لە ئەمەریكا و رۆیشتنی من یەكجارییە، بەڵام لێرەوە بەردەوام دەبم لە سەركارە هونەرییەكانی خۆم
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه