❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بــــەزالیا هەشت ڤیتامینی تێدایە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-13 18:49:24

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

بــــەزالیا هەشت ڤیتامینی تێدایە

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-962b07fe31.jpg
بــــەزالیا هەشت ڤیتامینی تێدایە
بەها خۆراكییەكەی بەزالیا Green peas لەوەدایە كە هەشت ڤیتامین و هەفت كانزا و پرۆتین و ریشاڵی رووەكی لەخۆدەگرێت. هەروەها بەزالیا ڤیتامینK تێدایە كە یارمەتی كرداری مەیینی ئاسایی خوێن و جێگیربوونی كانزای كالسیۆم لەناو ئێسكەكاندا دەدات، ڤیتامین B6 و ترشی فۆلیكیش یارمەتی پتەوبوونی ئێسك دەدەن بە كەمكردنەوەی مادەی هۆمۆسیستین Homocysteine كە كردااری لاوازبوونی ئێسك تاودەدات و ئەگەری رەقبوونی خوێنبەرەكان و تووشبوون بە نەخۆشی دڵیش زیاتر دەكات. بەزالیا ماندووبوون و هیلاكی سووك دەكات چونكە مادەی گرنگی تێدایە كە هاریكاری كرداری بەرهەمهێنانی وزە لە لەشدا دەدەن، لەم مادانە ڤیتامین B1، ڤیتامین B2، ڤیتامین B3،ڤیتامین B6، كە زۆر پێویستن لە كرداری زیندەپاڵی(میتابۆلیزمی) كاربۆهیدرات و پرۆتین و چەوریدا. جگە لەمانە، بەزالیا سەرچاوەیەكی باشە بۆ كانزای ئاسن كە پێویستە بۆ دروستبوونی خرۆكە سوورەكانی خوێن و خۆپاراستن لە كەمخوێنی. بەزالیا بەرگری لەشیش بەهێز دەكات چونكە بڕێك ڤیتامین C تێدایە كە دژەئۆكسانێكی بەهێزیشە و لە ئاو دەتوێتەوە، واتە دەگاتە هەموو بەشەكانی لەش، ئەو ئەنامانەی كە زیاتر پێویستیان بەم ڤیتامینەوە هەیە بریتین لە: گلاندی ئەدرینال، هاوێنەی چاو، شانە بەستەرەكان، سیستەمی بەرگری لەش، مادە چەورییەكانی ناو خوێن. خواردنی بەزالیا دەتپارێزێت لە تووشبوون بە شێرپەنجەی خڕۆكە سپییەكانی خوێن(لوكیمیا)، شێرپەنجەی سییەكان، كۆڵۆن، پرۆستات، ملی منداڵدان، هێلكەدان، شێرپەنجەی پەنكریاس


                                                                   gulan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-14 05:39:00

هاوكار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-21
دواترین سه‌ردان: 2012-12-28
په‌یامه‌كان: 439
WindowsXPMSIE7

Re: بــــەزالیا هەشت ڤیتامینی تێدایە

ده‌سته‌کانت خۆش بێت گیان
بابه‌تێکی  به‌سوود بوو‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net