.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















بۆلیوود- "ئامیتاب باچان" ئه‌ستێره‌ی ناوداری بۆلیوودی له كرده‌وه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه‌دا، به‌شداری له گوتنی گۆرانییه‌كی شۆرشگێرانه ده‌كات.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵنێری "فارس"، ئه‌و ئه‌كته‌ره ناوداره‌ی سینه‌مای هیندستان، كه چالاكوانێكی سیاسیشه، یه‌كێكه له‌و دوو گۆرانیبێژه‌ی كه برِیار وایه، گۆرانی "ده‌نگی ئاشتی" تۆمار بكه‌ن.
ئه‌و گۆرانییه پێشكه‌ش به كوژراوه‌كانی توندوتیژی تیرۆریستی ساڵی رابردووی شاری بۆمبای كراوه، له لایه‌ن "پاچان" و "ره‌شید خان" ئاماده ده‌كرێت.
سروودی "ده‌نگی ئاشتی" یه‌كێكه له گۆرانییه‌كانی ئهلبۆمێك به هه‌مان ناو كه كه‌ش و هه‌وایه‌كی جه‌ماوه‌ری و شۆرشگێرانه‌ی به‌سه‌ر دا زاڵه، برِیار وایه كلیپی ئه‌و سرووده‌ش به به‌شداری "باچان" و "ره‌شید خان" تۆمار بكرێت.
"باچان" له‌باره‌ی به‌شدار بوونی له‌و كار هونه‌رییه‌ی نوێ رایگه‌یاند: "خۆشحاڵم كه له‌و سرووده له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ره‌شید خان كارم كردووه".
"ئاشوتووش گواریتكار" ده‌رهێنه‌ری ناوداری سینه‌مای هیندستان، كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌و گۆانییه كردووه.
ناوه‌رۆكی سرووده‌كه، جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كریزی نه‌ته‌وه‌یی هیندستان و یه‌كگرتوویی ته‌واوی ئه‌تنیك و نه‌ته‌وه و ئایینه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كاته‌وه.
له ئاكامی هێرشی تیرۆریستی ساڵی رابردوو له شاری بۆمبای به‌شێك له خه‌ڵكی ئه‌و شاره گیانیان له ده‌ستدا، راگه‌یاندنه‌كانی هیندستان، ئه‌و رووداوه‌یان به (11) سێپته‌مبێری هیندستان ناوزه‌د كردووه.
سروودی "ده‌نگی ئاشتی" یه‌كه‌م گۆرانی "ئامیتاب باچان" نییه، ئه‌و یه‌كه‌مجار ساڵی (1979) له فیلمی "به‌رێز ناتوارلال" گۆرانی گوتووه.
ئه‌نجومه‌ن و رێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، پشتگیریان له‌و كاره‌ی "پاچان" كردووه و رێزیان لێگرتووه.
سه‌رچاوه peyamner

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه