❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خۆری لوبنان دەگاتە كوردستان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-17 15:24:35

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsVistaMSIE7

خۆری لوبنان دەگاتە كوردستان


خۆری لوبنان دەگاتە كوردستان

رووداو - هەولێر
بەرپرسێكی كۆمپانیای بابیلۆن رایگەیاند كە رۆژانی 3 - 4/12/2009 هونەرمەندی ناسراوی عەرەب ولوبنانی نەجوا كەرەم دوو ئاهەنگ لە هەولێر و سلێمانی ساز دەكات.
ماریۆ ئەبی نەخول، لە كۆمپانیای بابیلۆن كە كۆمپانیایەكی لوبنانییەو بانگهێشتی نەجوا كەرەمی كردووە، بە (رووداو)ی راگەیاند نەجوا دوو كۆنسێرت لە كوردستان ساز دەكات یەكێكیان لە هەولێر لە رۆژی 3/12 لە هۆڵی های سیتی، رۆژی دواتریش لە رێستورانتی ئۆسكار لە سلێمانی كۆنسێرتێكی دیكە ساز دەكات.
نەخول ئامادەنەبوو بڕی ئەو پارەیەی بۆ ئەنجامدانی ئەو دوو كۆنسێرتە دەدرێتە نەجوا ئاشكرا بكات، بەڵام گوتی " ئەو بڕە پارەیە نیو ملیۆن دۆلار نییە وەك بڵاوكراوەتەوە". گوتیشی هێشتا نرخی بلیتی كۆنسێرتەكانمان دیاری نەكردووە. نەخول ئاشكرایكرد كە نەجوا گرووپێكی سەماكارو 20 میوزیك ژەن لەگەڵ خۆی دەهێنێت. ئاماژەی بەوەشكرد كە هاتنی ئەو گۆرانیبێژە سەرەتایەكە بۆ هێنانی كۆمەڵێك گۆرانیبێژی دیكە " ئێمە دەمانەوێ پەیوەندییەكی هونەری بەهێز لە نێوان كوردستان و لوبنان دروست بكەین". بڕیاربوو نەجوا كەرەم كە نازناوی ( خۆری لوبنان و گۆرانی عەرەبی -شمس لبنان والاغنیة العربیة)ی لێنراوە لە جەژنی رەمەزاندا بێتە كوردستان، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەو كاتدا ئاهەنگی هونەرمەندی ئێرانی موعین وهونەرمەند جەمشید هەبوو، هاتنەكەی دواخرا بۆ جەژنی قوربان.
نەجوا لە ساڵی 1966 لە شاری زەحلەی لوبنان لە بنەماڵەیەكی مارۆنی مەسیحی لە دایك بووە، 18 ئەلبووم و كاسێتی هەیە، ساڵی 2002 بە پێچەوانەی ویستی بنەماڵەكەی و بەنهێنی شووی بە كوردێكی لوبنانی كرد بە ناوی یوسف حەرب كە بەڵێندەری ئاهەنگ و كۆنسێرتی گۆرانیبێژانی لوبنانییە و لە كەنەدا نیشتەجێیە، شووكردنی نەجوا هەرایەكی گەورەی لە لوبنان و لە نێو راگەیاندنی لوبنانی و عەرەبی نایەوە بە هۆی ئەوەی بنەماڵەی نەجوا دژی شووكردنەكەی بوون چونكە مێردەكەی ژنی هەبوو و موسڵمانیش بوو. دوای چەند ساڵێك لەیەكتر جیابوونەوە.

Kurdzhin
Gerilla la facebook

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net