.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















كچه ئیسرائیلییهك باڵاپۆشی راده‌گه‌یه‌نێت
رۆژنامه‌ی مۆندوی ئیسپانی رۆژی پێنج شه‌ممه بڵاوی كرده‌وه، كه گه‌نجێكی جوله‌كه له شاری (كرمهئیلی) باكوری ئیسرائیل، كه ته‌مه‌نی 19 ساڵه مسوڵمان بوونه‌كه‌ی ئاشكراكرد به ویستی خۆی و حیجابی پۆشی.
مارۆ ووتی: "من به جوله‌كه‌یی له دایك بووم و باپیرانم له شه‌ڕ كوژران، زۆرینه‌ی خه‌ڵكی به خائین ناوم ده‌به‌ن و به‌شێت ناوم ده‌به‌ن، ده‌پرسن چۆن ئه‌وه‌م كردووه و وازم له جووله‌كه بوونم هێناوه و چۆن باپیرانم و ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریان هاتووه بیرچۆته‌وه". ڕۆژنامه‌كه ڕوونی كرده‌وه كه مارۆ ئێستا دروشمه‌كانی ئیسلام جێبه‌جێ ده‌كات و به ته‌واوی وازی له جوله‌كه‌یی هێناوه به ته‌واوی، ئه‌و ئێستا باڵا پۆشه و قورئان پیرۆز ده‌خوێنێت، ئه‌و گۆراِنهش وه‌ك زه‌مین له‌رزه‌یه‌ك بۆ خێزانه‌كه‌ی، چونكه باوكی له لایه‌نگیرانی راستڕه‌وی ئیسڕائیله و بیر‌و بۆچوونه‌كانی دژی عه‌ره‌به.
مارۆ ووتی: "من له ته‌مه‌نی 13 ساڵی گرنگیم به قورئان ده‌دا، كۆمه‌ڵێك پرسی
ار كه من به‌دوای وه‌ڵامه‌كانیان ده‌گه‌ڕام له دینه‌كه‌م نهم ده‌دۆزیه‌وه، بۆ یه‌كه‌م جار كه سه‌ردانی مزگه‌وتم كرد ئه‌و وه‌ڵامانه‌م ده‌ست كه‌وت، ئه‌و كاته‌ی له مزگه‌وت هاتمه ده‌ره‌وه هه‌ستم كرد كه دڵم پاكه‌و بێگه‌رده، هه‌ستم به ئاسوده‌ییه‌كی زۆركرد، چونكه ته‌واوی ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی ده‌مویست له ئیسلام ده‌ستم كه‌وت". هه‌روه‌ها ووتیشی: زۆری هه‌وڵداوه له‌گه‌ڵ خیزانه‌كه‌ی كه مسوڵمان ببن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌وان مسوڵمان نه‌بوونه. مسوڵمان بوونی هه‌ندێ گه‌نجانی جوله‌كه بۆته هۆی نیگه‌رانی حكومه‌تی ئیسرایلی بۆیه ئه‌ندامی (كه‌نیست ئه‌دری ئۆرینج) له پارتی ماڵی یه‌هودی ووتی: "هه‌ر جوله‌كه‌یه‌ك كه ئاینه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت زه‌ره‌رێكی به ئازاره بۆ گه‌لی جوله‌كه".
ئاژانسی په‌یوه‌ست به جوله‌كه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌رباره باری جوله‌كه‌كانی ده‌ره‌وه ووتی: زیاتر له 50% گه‌نجانی جوله‌كه له ده‌ره‌وه واز له دینه‌كه‌یان دێنن دوای ئه‌وه هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئافره‌تانێك كه جوله‌كه نین.
له لایه‌كی دیكه‌وه رۆزنامه‌ی "معاریف"ی ووتی كه سه‌دان جوله‌كه له ئیسڕائیل ساڵانه ڕوو له وه‌زاره‌تی داد ده‌كه‌ن بۆ گۆڕینی ئاینه‌كه‌یان به‌هۆی مسوڵمان بوونیان وه ئه‌م دیاریده‌یه‌ش زیاتر لـــه‌م پێنج ساڵه‌ی دویدا په‌ره‌ی ســهندووه.
zankokurd

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه