❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نهێنیه‌كانی وازهێنانی باخان له‌ گۆرانیگوتن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-01 20:14:29

DaYa GYaN
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-04
دواترین سه‌ردان: 2012-11-25
په‌یامه‌كان: 227
WindowsVistaMSIE7

نهێنیه‌كانی وازهێنانی باخان له‌ گۆرانیگوتن

هونه‌رمه‌ند باخان، رایگه‌یاند كه‌ واز له‌گۆرانیگوتن ده‌هێنێت و هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر، زوڵمی لێكراوه‌. هاوكات به‌پێی زانیاریه‌كانی وارڤین، سێدییه‌ تازه‌كه‌ی باخان، له‌ كۆمپانیای شادان فلیم له‌لایه‌ن هه‌ڵكه‌وته‌وه‌ راگیراوه‌و بڕیاریشه‌ ئه‌و سێدییه‌ به‌ناوی هونه‌رمه‌ند لۆكه‌، بڵاو بكاته‌وه‌، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری كلیپه‌كه‌ی باخان، سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ كلیپه‌كه‌ به‌ناوی باخانه‌وه‌ بڵاوبكاته‌وه‌.

هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر، كاری تێكست و میلۆدی بۆ هه‌ندێ له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌ ئێستا به‌ستایلێكی تازه‌ گۆرانی ده‌چڕن داناوه‌و باخانیش یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ بووه‌ كه‌ كاری هونه‌ری بۆ كردووه‌. باخان، یه‌كه‌مجار له‌ڕێگه‌ی كلیپی ڤالانتاین كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه‌ كاری میلۆدی بۆ ئه‌نجام درابوو، له‌نێو جه‌ماوه‌ر ناسرا. كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌، پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵكه‌وت، كاری میلۆدی بۆ كلیپی"شێتی" باخان، ئه‌نجامداو گرێبه‌ستی كلیپه‌كه‌یشی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (شادان فیلم) كرد، ئێستا رێگه‌ به‌بڵاوبوونه‌وه‌ی كلیپه‌كه‌ نادات. به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری پێشووی ئه‌و كۆمپانیایه‌ش كه‌ كلیپه‌كه‌ له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا ئه‌نجامدراوه‌، هه‌ڵكه‌وت زاهیر، به‌هۆكاری یه‌كه‌می راگرتنی كلیپه‌كه‌ تۆمه‌تبار كرد و گوتی هه‌ڵكه‌وت، به‌نیازه‌ سێدییه‌ تازه‌كه‌ی باخان، به‌هونه‌رمه‌ند لۆكه‌ زاهیر، بدات و به‌ناوی ئه‌وه‌وه‌ بڵاوی بكاته‌وه‌. باخان، كه‌ نزیكه‌ی 15 ساڵه‌ گۆرانی ده‌ڵێت، به‌وارڤینی راگه‌یاند كه‌ ئه‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌ڵكه‌وت زاهیری، ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ و پێیگوتووه‌ كه‌ سێدییه‌ تازه‌كه‌یشی ناوێت. وه‌ك گوتی:" هه‌ڵكه‌وت زاهیر، جیاوازی به‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ ده‌كرد كه‌ كاری بۆ ده‌كردن. منیش ئاره‌زووم ده‌كرد كه‌ كلیپه‌كانم زیاتر له‌ 200 دۆلاری بۆ خه‌رجبكرێت، نه‌ وه‌ك هه‌ندێ كه‌س كه‌ 60000 هه‌زار دۆلاریان وه‌رده‌گرت و كه‌سیش نازانێت چی به‌سه‌ر ئه‌م پاره‌یه‌ ده‌هات". باخان هه‌روه‌ها گوتی كه‌ ئه‌و ویستوویه‌تی كاری جوان ئه‌نجام بدات، به‌ڵام هه‌ڵكه‌وت زاهیر و پێڕه‌وانی زۆریان پێ ناخۆش بووه‌،" بۆیه‌ منیش پێمگوت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گۆرانی و میلۆدی تۆم ناوێت و ته‌نانه‌ت هیچ شتێكی تۆشم ناوێت". به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری كۆمپانیای شادان فیلم بڕوا ته‌ها، كه‌ ده‌رهێنه‌ری كلیپی "شێتی" باخان بووه‌، ئاشكرای كرد كه‌ هۆكاری وه‌ستانی كلیپه‌كه‌، هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌، گوتی:" كێشه‌كه‌ له‌وه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد، هه‌ڵكه‌وت زاهیر عاشقی باخان بوو و داوای كرد، به‌ڵام دایكی باخان و باخان، ئه‌و داوایه‌یان ره‌تكرده‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌ڵكه‌وت، ده‌ستیكرد به‌دوورخستنه‌وه‌ی باخان و راگرتنی كلیپه‌كه‌".

هونه‌رمه‌ند باخان، باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌ڵكه‌وت، كلیپه‌كه‌ی به‌پاره‌یه‌كی زۆر له‌كۆمپانیای شادان فیلم كڕیوه‌ته‌وه‌و ده‌یه‌وێت بیدایه‌ته‌ لۆكه‌و به‌ناوی ئه‌وه‌وه‌ بڵاوی بكاته‌وه‌. سێدییه‌ نوێیه‌كه‌ی باخان 9 تراك له‌خۆده‌گرێت. باخان، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ لۆكه‌ لاسایی ستایلی ئه‌و ده‌كاته‌وه‌و زۆرجاریش هه‌ڵكه‌وت پێیگوتووه‌ كاتێ لۆكه‌ گوێی له‌ ده‌نگی تۆ ده‌بێت، ده‌ڵێت منیش ئاره‌زووم له‌و جۆره‌ گۆرانییه‌یه‌و ده‌بێ كلیپی وه‌هاش بۆ من بكه‌یت. هاوكات دایكی هونه‌رمه‌ند باخان، شیرین نووری، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌ڵكه‌وت زاهیر، بۆیه‌ سێدییه‌ تازه‌كه‌ی باخان، به‌ لۆكه‌ی ده‌دات، تا له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ئازاری ده‌روونی باخانی پێ بدات.


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ac04f36af9.jpg



ناوه‌ڕۆك و شێوه‌ی كلیپه‌كه‌

كۆمپانیای شادان فیلم، له‌هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه‌و تایبه‌ت به‌ به‌رهه‌مهێنانی كلیپی هونه‌رییه‌. ئه‌و كۆمپانیایه‌ بۆ ئه‌وه‌ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌وت زاهیر كردووه‌، تا له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی كلیپێك بۆ باخان، ناوبانگ په‌یدا بكات. باخان ده‌ڵێت، له‌لایه‌ن كۆمپانیای شادان فیلم، كلیپی گۆرانی (شێتی)م بۆ كراو ئه‌مه‌ش گۆرانییه‌ك بوو له‌سێدییه‌ تازه‌كه‌مداو بڕیاریش وابوو دوای ته‌واوبوونی، وه‌ك دیاری به‌ كه‌ناڵی كۆره‌ك تیڤی بدرێت، به‌ڵام من كلیپه‌كه‌م ره‌تكرده‌وه‌. ده‌رهێنه‌ری كلیپی شێتی باخان و به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری پێشوی كۆمپانیای شادان فیلم بڕوا ته‌ها كه‌ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ره‌ له‌ سینه‌ما، له‌وباره‌یه‌وه‌ گوتی:" من و دلاوه‌ر خۆشناو، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای شادان فیلم، سه‌ردانی كاك هه‌ڵكه‌وتمان كرد و گرێبه‌ستێكمان له‌گه‌ڵ واژۆ كرد، تاكاری كلیپی" شێتی" باخان ئه‌نجامبده‌ین، دوای ئه‌مه‌ هه‌ڵكه‌وت زاهیر، گۆرانی شێتی هێنایه‌ به‌رده‌ستم و باخانیش پێیخۆش بوو، منیش به‌لۆكه‌یشن سیناریۆم بۆ كلیپه‌كه‌ كێشا".

بڕوا، ده‌ڵێت له‌كاتی دانیشتنه‌كه‌یاندا باخان داوای ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێك كچ و كوڕ به‌شداری له‌كلیپه‌كه‌دا بكه‌ن. سیناریۆی كلیپه‌كه‌، له‌ڕووی دیزاینی جلوبه‌رگ و كۆمه‌ڵێك شتی دیكه‌وه‌ باس له‌ 3000 ساڵ له‌مه‌وپێش ده‌كات. به‌قسه‌ی بڕوا، 50 ئه‌كته‌ر له‌و كلیپه‌دا به‌شداربوون كه‌ 30یان ئافره‌ت بوون و هه‌روه‌ها هه‌ڵكه‌وت، له‌سه‌ره‌تادا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نه‌بووه‌ كه‌ كلیپه‌كه‌ له‌ كوردستاندا بكرێت و وای دانابوو كه‌ له‌ لوبنان بیكات. بڕوا، باسی له‌وه‌یش كرد كه‌ كێشه‌كه‌ هه‌ر له‌ دووهه‌م رۆژی وێنه‌گرتنی كلیپه‌كه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌،" كاری وێنه‌گرتن له‌كاتژمێر 2ی شه‌و، ده‌ستی پێده‌كرد و تا هه‌شت و نیوی به‌یانی درێژه‌ی ده‌كێشا، هه‌ڵكه‌وتیش توڕه‌ ده‌بوو و ده‌یگوت ئێوه‌ له‌ماڵی مندان، نابێ وا دره‌نگ بگه‌ڕێنه‌وه‌". دایكی باخانیش له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ ده‌ستپێكی كلیپه‌كه‌وه‌ هه‌ڵكه‌وت، لێپیچینه‌وه‌ی له‌ باخان ده‌كرد و ده‌یگوت بۆچی دره‌نگ بۆ ماڵ ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌ ، تاوای لێهات جنێوی به‌ باخان و ستافه‌كه‌ ده‌دا، ئه‌وه‌بوو باخانیش كاركردنی له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌وت، ره‌تكرده‌وه‌و دوای ئه‌مه‌یش چه‌ندینجار له‌رێگه‌ی ئیمێڵ هه‌وڵی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ باخان داوه‌، به‌ڵام باخان وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه

‌

سه‌رجاوه‌:ژیوار نێت

Kurdzhin


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-12-02 15:00:54

جاوجوانR
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-03
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 1591
WindowsXPMSIE

Re: نهێنیه‌كانی وازهێنانی باخان له‌ گۆرانیگوتن

زؤر به داخه وه
ده سته كانت خؤش بيت سه ركه وتوو بيت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-105f548818.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net