❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دارین زانیار: خۆشه‌ویستی که‌س و کارم له‌ ناوداری به‌گرنگتر ئه‌زانم.

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-03 10:34:15

جاوجوانR
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-03
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 1591
WindowsXPMSIE

دارین زانیار: خۆشه‌ویستی که‌س و کارم له‌ ناوداری به‌گرنگتر ئه‌زانم.

ژيوار نێت- دارین زانیار له‌1987/06/02 له‌دایک بووه‌ له‌ خه‌سته‌خانه‌ی هودینگه‌ له‌ شاری ستۆکهۆلم له‌ سوید.زۆر حه‌زی له‌ موسیقایه‌ و له‌ %100 له‌ناویدا کوڵاوه‌. ده‌نگیشی زۆر خۆشه‌. له‌ساڵی 2004 به‌شداری کرد له‌ به‌رنامه‌ی ..ئیدۆڵی سویدی و دووه‌م ده‌رچوه‌ دوای گۆرانی بێژی به‌ ڕه‌گه‌ز سویدی (دانیال لینستروم). دارین زۆر به‌ زووی ناوی ده‌رکرد له‌سوید به‌تایبه‌تی له‌ناو کچه‌ گه‌نجه‌کانی سویددا و دوای ده‌رکه‌وتنی یه‌کسه‌ر بوو به‌ جێی سه‌رنجی کچانی سوید له‌ هه‌موو کون و که‌له‌به‌رێکی سویددا.به‌و قژه‌ کار و ڕه‌شه‌ و ئه‌و چاوه‌ جوان و ده‌نگه‌ خۆشه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌م و لێوه‌ ناسکه‌یدا یه‌کسه‌ر بووه‌ جێی سه‌رنجی خه‌ڵکی سویدیش به‌ تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی که‌ به‌رنامه‌ی ئیدۆل یان ئه‌ستێره‌کانیان پێشکه‌ش ئه‌کرد.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-bd7201874c.jpg
دارین له‌ ستۆکهۆلم له‌ گه‌ڕه‌کی فێلنگبی و ڕۆگسته‌ له‌گه‌ڵ دایکی ئاشتی خان و باوکی شوان و خوشکه‌ گه‌وره‌که‌ی ڕۆسه‌دا ئه‌ژیت. خوشکه‌که‌ی چوار ساڵ له‌خۆی گه‌وره‌تره‌ واته‌ له‌دایکبووی ساڵی 1983 یه‌ و دارینیش 1987.

دارین ده‌ڵێت خۆشه‌ویستی و به‌ تایبه‌تی خۆشه‌ویستی که‌س و کارم له‌ ناوداری به‌گرنگتر ئه‌زانم .
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-a2a0762723.jpg
دارین خه‌ڵکی کوردستانی عێراقه‌ و ساڵی 1980 شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران ده‌ستی پێکرد و باوکی بانگکرا بۆ سه‌ربازی بۆ سوپاکه‌ی دکتاتور سه‌دام حوسێن.دوای ئه‌وه‌ی که‌ باوکی ڕازی نه‌بوو سه‌ربازی بکات له‌ده‌ست ڕژێمه‌که‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ڕایکرد وو چوو بۆ شاخ بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی و خێزانه‌که‌ی له‌مه‌ترسی داروده‌سته‌ی سه‌دام بپارێزێت.
ئیتر ڕووی کرده‌ ووڵه‌تی سوید له‌وێ نیشته‌جێبووه‌ تاکوو ئێستا و به‌شێکی زۆری خزم و که‌س و کاری هه‌ر له‌کوردستانن و ئه‌زانن که‌دارین بوه‌ته‌ که‌سێکی ناودار و به‌ ته‌له‌فۆن په‌یوه‌نیان هه‌یه‌ و پیرۆزباییان له‌ دارین کردووا به‌بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنیه‌وه‌ له‌ به‌رنامه‌ی ئیدۆل و کاره‌کانیشیدا.

دارین ئه‌ڵێت : کوردستان زۆر گرنگه‌ به‌لامه‌وه‌ زۆر گرنگیشه‌ له‌ ژیانمدا و تا ئێستا چه‌ند جارێ سه‌ردانی کوردستانم کردۆته‌وه‌ و پێشوازی گه‌رمیش کراوم له‌لایان خزم و که‌س و کارم و جه‌ماوه‌ری هونه‌ردۆستی کوردی.

دارین ئه‌ڵێت زۆر حه‌زم له‌ مۆسیقای (ڕاپه) زۆریش گوێ له‌و مۆسیقایه‌ ده‌گرێت. ئه‌و خۆشترین ده‌نگ و باشترین گۆرانی بێژ به‌لایه‌وه‌ ئه‌میری پۆپ ( مایکل جاکسون)ه‌ و زۆر گوێ له‌ گۆرانه‌کانی ده‌گرێت .
له‌ ته‌مه‌نی 10 ساڵیدا له‌ ساڵی 1997 دا چووه‌ بۆ کۆنسێرتی مایکل جاکسون و ئه‌و کۆنسێرته‌شی به‌لاوه‌ خۆشترین کۆنسێرت بووه‌.
دارین ..مایکل جاکسونی وه‌ک گه‌وره‌ترین و باشترین گۆرانی بێژی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ناوبرد و ئه‌ڵێت گۆرانى و سه‌ماکانی زۆر جوان و خۆشن. هه‌روه‌ها ئه‌و زۆر حه‌زی به‌ ده‌نگی ..مادۆنا و کرستینه‌ ئه‌گولێره‌ و ویتنی هیستۆن و بریتنی سپێرس و گوین ستێفانیه‌.ساڵی 2004 یش جووه‌ بۆ کۆنسێرته‌که‌ی بریتنی سپێرس له‌ ستۆکهۆلم له‌ سوید.

هیوایه‌تی دارین ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ به‌ دیده‌نی مایکل جاکسون یان کرستینه‌ ئه‌گولێری کچه‌ گۆرانی بێژی ده‌نگ خۆشی ئه‌مه‌ریکی شاد بێت. .به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ مایکل جاکسون کۆچی دوایی کرد و هیواده‌ره‌ بتوانێت له‌ ئایینده‌یه‌کی نزیکدا کریستینه‌ ببینێت.

دارین هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی مناڵیه‌وه‌ ده‌ستی کردوه به‌ گۆرانی ووتن و سه‌ماکانی مایكلی کردوه و گۆرانیه‌کانی ئه‌ویشی ووتۆته‌وه‌ و جار جاره‌ش ئه‌وانه‌ی مادۆنا جگه‌ له‌مانه‌ش گۆرانی مناڵانی سویدیشی ووتووه‌.
دارین هه‌ر له‌مناڵیه‌وه‌ سه‌لماندی که‌ ئه‌و بۆ ئه‌وه‌ له‌دایک بووه‌ تا ببێت به‌ گۆرانی بێژێکی ناو دار.له‌ ته‌مه‌نی 4 ساڵیدا له‌به‌رنامه‌کانی مناڵانی ته‌له‌فزیۆنی سویدی به‌شداری کردووه و له‌ ته‌مه‌نی 6 ساڵیدا به‌ پانتۆڵێکی ڕه‌ش و کراسێکی نیو قۆڵ له‌وه‌ی مایکل جاکسون گۆرانیه‌کانی مایکل جاکسونی له‌ به‌رنامه‌کاندا ووتۆته‌وه‌ و کڵاوه‌که‌ی که‌ له‌هی مایکل ئه‌چوو ئه‌ویشی ئه‌کرده‌ سه‌ری و پێڵاوه‌کانیشی هه‌ر له‌و جۆره‌ پێڵاوانه‌ی مایکل جاکسونه‌.

دارین له‌ته‌مه‌نی 15 ساڵیه‌وه‌ خۆی ده‌ستی کردووه‌ به‌ نوسینی گۆرانیه‌کانی خۆی و مۆسیقای بۆ داناون و له‌ ستۆدیۆ تۆماری کردوون و گۆرانیه‌کانی خۆشن و سه‌رکه‌وتوشن، یه‌ک له‌و گۆرانیانه‌ (وات یا ماید ئۆف) ه‌ له‌ سێدێکه‌یدا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌. جه‌ند گۆرانیه‌کی تریشی بڵاوکردۆته‌وه‌ له‌وانه‌
Who's that girl , Crazy, Everything But The Girl, Money For Nothing, Why Does It Rain, What is Love, Then to Now, Want ya ……
باشترین و خۆشترین گۆرانی به‌لای جه‌ماوه‌ره‌که‌یه‌وه‌ له‌سوید گۆرانی homelessه‌.....

دارین له‌به‌شی مۆسیقا له‌قوتابخانه‌ی ( لیله‌ سکولان ) له‌ ستۆکهۆلم ئه‌خوێنێت و خۆی فێری لێدانی ئامێری پیانوش کردووه‌ و ئه‌ڵێت له‌ قوتابخانه‌که‌مان براده‌ری زۆرم هه‌یه‌ و هیچیان به‌خیلی و حه‌سودیم پێنابه‌ن به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌ڵێن دڵشادین که‌ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندێکی ئاوه‌ گه‌وره‌ له‌یه‌ک قوتابخانه‌ین.

یه‌کێ له‌ قوتابیانه‌ی که‌ له‌قوتابخانه‌که‌ی دارینه‌ کچه‌ کۆنه‌که‌ی واته‌ ده‌نکه‌ کۆنه‌که‌یه‌تی که‌ تا ساڵی 2004 به‌یه‌که‌وه‌ بوون و پێش چوونی دارین بۆ به‌رنامه‌ی ئه‌ستێره‌کان وازیان له‌یه‌ک هێناوه‌ و ئێستا هاوڕێی یه‌کن له‌ قوتابخانه‌ و ڕێزی یه‌کتر و ڕابردویان ئه‌گرن و هیچیان ده‌ست وه‌رناداته‌ کاری ئه‌وی تریان.
له‌ دوای ساڵی 2004 وه‌ زۆر شتی تازه‌ له‌ ژیانی داریندا ڕوویداوه‌.. یه‌ک له‌وانه‌ به‌ستنی په‌یمانێک له‌گه‌ڵ شه‌ریکه‌ی سۆنی بۆ وه‌به‌رهه‌مهێنانی سێدێ و ئه‌و شه‌ریکایه‌ هه‌مان شه‌ریکه‌یه‌ که‌ سێدێان بۆ مایکل جاکسون و هونه‌رمه‌نده‌ گه‌وره‌کانی تر ده‌رکردووه‌.

دارین یه‌کێکه‌ له‌و شه‌ش گۆرانی بێژانه‌ی که‌ کچه‌ به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریکی ..گۆرانی بێژ جنێفر لۆپیز هه‌ڵی بژارد بۆ ئه‌وه‌ی کۆنسێرتی له‌گه‌ڵدا بکات و له‌گه‌ڵی کرد. ئه‌وه‌ش مێژوێکی گه‌وره‌یه‌ بۆ دارین و بۆ هونه‌ره‌که‌شی.

دارین له‌ چاوپێکه‌وتنی ڕۆژنامه‌و ته‌له‌فزیۆنه‌کاندا له‌ڕیزی پێشه‌وه‌یه‌و هه‌موو ده‌م چاوپێکه‌وتنه‌کانی زۆرترین بینه‌ریان هه‌یه‌ و له‌یه‌ک شه‌ودا له‌ به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنی سویدیدا نزیکه‌ی 20بۆ30 هه‌زار نامه‌ و پرسیاری ئاڕاسته‌ کرا ئه‌وه‌ش به‌گه‌وره‌ترین زۆرترین ده‌سکه‌وت دانرا چونکه‌ تا ئێستا له‌مێژووی سویددا هیچ گۆرانی بێژێک ئه‌وان نامه‌و پرسیاری بۆ نه‌هاتووه‌ له‌ یه‌ک به‌رنامه‌دا..به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌که‌ ووتی که‌ دارین ناودارترین که‌سی سویده‌ و سه‌رۆکی ووڵات ئه‌وه‌نه‌ی ئه‌و ناودار نیه‌ و خۆشه‌ویست نیه‌ لای جه‌ماوه‌ری سویدی و خۆی و ته‌له‌فزیۆنه‌که‌شیانی به‌ خۆشحاڵ زانی که‌ توانیویانه‌ چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ که‌سێکی وه‌ک ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ده‌نگ خۆش و جوانه‌دا بکه‌ن.

ئێستا دارین به‌گه‌وره‌ترین ناودارترین گۆرانی بێژی سویدی ئه‌ژمێردرێت و له‌جیهانیشدا وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی گه‌وره‌ و لێهاتوو و ده‌نگ خۆش ناو ئه‌برێت. له‌ سويدش نازناوى مايكلَ جاكسؤنى سويدية كانيان ليَناوة.
دارین کۆنسێرتێکی کرد و پاره‌که‌ی هه‌موو کرده‌ پێشکه‌شی قوربانیه‌کان و هه‌ژاره‌کان و لێقه‌وماوه‌کانی ئه‌و جه‌زیره‌یه‌ی که‌ لافاوه‌ گه‌وره‌که‌ی تیا هات و جه‌ندین هه‌زار که‌سی تیا مرد و بێ سه‌رو شوێن بوو. هه‌روه‌ها به‌شداری یۆرۆ فیسیونی ساڵی 2004 یشی کردووه‌ و له‌دوا ده‌نگداندا له‌ ڕۆژنامه‌ی ( سیتی ) له‌ سوید که‌ ده‌نگ ده‌درا به‌باشترین گۆرانی بێژی سویدی دارین له‌ سه‌دا 60 ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێناو به‌وه‌ش ژماره‌یه‌کی نوێی له‌مێژووی سویددا تۆمار کرد چونکه‌ تا ئێستا هیچ گۆرانی بێژێکی سویدی نه‌یتوانیوه‌ له‌ %30 زیاتر بێنێت.

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-105f548818.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-12-03 15:14:53

kcha_koye
جوانی کوردژین
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-30
دواترین سه‌ردان: 2013-12-16
په‌یامه‌كان: 703
WindowsXPMSIE

Re: دارین زانیار: خۆشه‌ویستی که‌س و کارم له‌ ناوداری به‌گرنگتر ئه‌زانم.

د ه ه ه ه ه ه ست خوش......داريين شاااااااااااازه

Kurdzhin
سلاووووو....باش كاتيكي زووورررر كه رامه وه....خوشحالم كوردزين ه كه م وه ك خوي مااوووووه :)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-12-03 15:41:31

جاوجوانR
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-03
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 1591
WindowsXPMSIE

Re: دارین زانیار: خۆشه‌ویستی که‌س و کارم له‌ ناوداری به‌گرنگتر ئه‌زانم.

زؤر سوباس كولى من

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net