❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئومێدى گه‌شانه‌وه‌ بۆ نێرگزى هونه‌رمه‌ند

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-03 11:52:36

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsXPFirefox

ئومێدى گه‌شانه‌وه‌ بۆ نێرگزى هونه‌رمه‌ند

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-489b392bb9.jpg
سه‌عات (4:30)ی پاشنیوه‌ڕۆی (1/12/2009)، له‌سه‌ر ئه‌ركی هێرۆ برایم ئه‌حمه‌دو به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستان، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ حه‌مه‌ی نێرگز له‌فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه‌ به‌ره‌و ئوردن به‌ڕێكه‌وت.
نێرگز؛ كه‌ نیو سه‌ده‌یه‌ به‌ده‌نگ و له‌ڕێگه‌ى گۆرانییه‌كانییه‌وه‌ خزمه‌ت به‌هونه‌رى كوردى ده‌كات، عاشقانه‌ و سیامه‌ستانه‌ ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕىَ و ساته‌كانمان پڕده‌كات له‌جریوه‌ى عه‌شق و ئه‌وین،  ئه‌و ساته‌كانى ئێمه‌ى پڕ ده‌كرد له‌سۆزو ژیانیش هێدى هێدى ئه‌وى ماندوو تر ده‌كرد، ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ زه‌حمه‌تكیش و ره‌نجده‌ره‌، هه‌میشه‌ توخبێك بووه‌ له‌ده‌نگى باو سروه‌یه‌ك بووه‌ له‌شه‌ماڵى ئێواران، بۆیه‌ چه‌نده‌ ژیان ئه‌وى نیگه‌ران و ماندووكردبىَ، ئه‌و هێنده‌ى ئه‌وه‌، به‌میلۆدییه‌ك روانینه‌كانى لێوڕێژ كردووینه‌ته‌وه‌ له‌جوانى و له‌میهر..
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ حه‌مه‌ی نێرگز، كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ دووچاری نه‌خۆشی بووه‌و له‌و ماوه‌یه‌شدا له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانى كوردستانه‌وه‌ هه‌وڵێكى زۆر بۆ گێڕانه‌وه‌ى ته‌ندروستییه‌كى باش بۆ هونه‌رمه‌ند دراوه‌، به‌لام دواجارو بۆ هه‌رچى خزمه‌تكردنى زیاتره‌ به‌و هونه‌رمه‌نده‌و زووتر گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ نێو هونه‌رى كوردى و ته‌واوكردنى كاره‌ هونه‌رییه‌ ناته‌واوه‌كانى، نێرگزى هونه‌رمه‌ند له‌سه‌ر ئه‌ركء به‌خه‌مخۆرى خاتوو هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د ره‌وانه‌ى وڵاتى ئوردن كرا.

گفتوگۆیه‌ك له‌فڕۆكه‌خانه‌
ئێواره‌ى (1/12/2009) كه‌ حه‌مه‌ی نێرگز؛ له‌چاوه‌ڕوانی گه‌شته‌كه‌یدابوو له‌فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، كوردستانى نوىَ وه‌ك هه‌میشه‌ كه‌ئومێدى زوو چاكبوونه‌وه‌و ته‌ندروستییه‌كى باشى بۆ هونه‌رمه‌ند ویستووه‌، یاوه‌رى هونه‌رمه‌ندبوو، ئێمه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه‌ بۆ یه‌كه‌مینجاره‌ هونه‌رمه‌ند شارى سلێمانى جێدیڵىَ نێرگزمان دواند.. ئه‌و به‌هه‌ناسه‌یه‌كى پڕ غه‌مه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌هاوكاریكردن و خۆشه‌ویستی و رێزلێنانی خه‌ڵكی شاری سلێمانی و چاره‌سه‌ركردنی بۆ ئێمه‌ ده‌دواو ده‌یوت:
دوای ئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌م ده‌ركه‌وت و ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ماڵه‌وه‌ كه‌وتم و له‌ژێر چاره‌سه‌ری كیمیاویدا بووم، به‌به‌رده‌وامى و هه‌میشه‌یى دۆستان، خۆشه‌ویستان، هاوڕىَ و ژماره‌یه‌ك له‌هونه‌رمه‌ندان و هاووڵاتیان سه‌ردانیان كردووم، له‌وانه‌ فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی وه‌زیری پێشووی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی و ژماره‌یه‌ك له‌هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستان سه‌ردانیان كردم و به‌ڵێنی ئه‌وه‌ى پێدام بۆ چاره‌سه‌ركردنم بمنێرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی ولات، به‌لام به‌داخه‌وه‌ ئه‌و به‌ڵێنه‌ تائێستاش كه‌واله‌سه‌ر سه‌فه‌رم هه‌ر رێكنه‌كه‌وتووه‌، به‌لام من زۆر سوپاسی ئه‌رك و ماندووبوونیان ده‌كه‌م و سوپاسی به‌رزانی ئه‌حمه‌د كورده‌ ده‌كه‌م كه‌ هاوكاری زۆری كردووم و زۆر به‌زوویی پاسپۆرتی بۆ جێبه‌جێكردم تا بچمه‌ ده‌ره‌وه‌ی ولات.
نێرگز؛ ده‌رباره‌ى رێزلێنانه‌كه‌شى پێیوتین: له‌و رۆژه‌ی كه‌ خه‌لاتی خه‌ڵكى سلێمانى-م پێبه‌خشرا، خاتوو هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د به‌ڵێنی پێدام كه‌ بمنێرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌م، ئه‌وه‌تا ئێستاش له‌سه‌ر ئه‌ركی به‌ڕێزی له‌گه‌ڵ كوردۆ-ی كوڕم ده‌چم بۆ ئوردن تا چاره‌سه‌ر بكرێم.
من لێره‌وه‌، له‌دڵه‌وه‌و له‌ڕێگه‌ى كوردستانى نوێ-ى ئازیزه‌وه‌، كه‌هه‌میشه‌ به‌ته‌نگمه‌وه‌ بووه‌، سوپاسی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ ده‌كه‌م كه‌ به‌سه‌ردان و په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌رده‌وام هه‌واڵم ده‌پرسن، به‌ڕاستی هه‌موو لێپرسراوانی حوكمی و مه‌ده‌نییه‌كانى شاری سلێمانی به‌خه‌م دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كه‌مه‌وه‌ بوون و هاوكارم بوون، هیوادارم ئه‌وه‌ی بۆ من كراوه‌ بۆ هه‌موو هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران و كه‌سایه‌تییه‌ ناوداره‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان بكرێت و رێزیان لێبنرێت.
نێرگز خۆشحاڵی خۆشی ده‌ربڕی كه‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی بۆ ده‌درێت و وتیشی: به‌ڵێنم به‌عاشقانی ده‌نگمداوه‌ كه‌ دوو ئاوازی نوێم هه‌یه‌و كاری موزیكیان بۆ كراوه‌و له‌شیعری گۆران و شێخ ئه‌نوه‌ر-ن، به‌چاكبوونه‌وه‌م و گه‌ڕانه‌وه‌م كاری ده‌نگیان بۆ ده‌كه‌م و وه‌ك دیارییه‌ك پێشكه‌شیان ده‌كه‌م، خۆ ئه‌گه‌ر مه‌رگیش رێگرم بوو، ئه‌وا وه‌سیه‌تم كردووه‌ كه‌ دوو هونه‌رمه‌ندی به‌توانا ده‌نگی بخه‌نه‌ سه‌رو بلاوى بكه‌نه‌وه‌.
ئێمه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌نددا له‌چاوه‌ڕوانى فڕینى فڕۆكه‌كه‌دابووین، نێرگز به‌ئومێده‌وه‌ له‌داهاتووى ده‌ڕوانى و ئاماژه‌ی به‌وه‌ده‌دا كه‌ له‌پێناوی هونه‌ره‌كه‌یداو خزمه‌تكردنه‌كانیدا پاداشتی خۆى وه‌رگرتووه‌، به‌وه‌ی خه‌لاتی رێزلێنان و تاجه‌گوڵینه‌ى له‌سه‌ركراوه‌، ئه‌و ده‌یوت: خۆزگه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ شه‌ش ساڵ پێش ئێستا بووایه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بمتوانیایه‌ كاری باشترو گه‌وره‌تر بكه‌م!.
هونه‌رمه‌ند به‌دڵێكی پڕو چاوێكی فرمێسكاوییه‌وه‌ پێیوتین: خۆم به‌قه‌رزاری خه‌ڵكی شاره‌كه‌م و میلله‌ته‌كه‌م ده‌زانم، قه‌رزارباری شاره‌ زیندووه‌كه‌ی سلێمانیم و هه‌رگیز بیرم له‌وه‌ نه‌كردووه‌ته‌وه‌و نه‌مویستووه‌ بۆ ساتێك جێیبهێڵم، ئێستاش كه‌ ده‌ڕۆم و قه‌ده‌رم نازانم، یه‌كه‌مجاره‌ له‌ژیانمدا جێیبهێڵم، زۆر دڵگرانم بۆ شاری سلێمانی، شاری ئه‌ده‌ب و هونه‌ر، ئه‌و شاره‌ى كه‌ ده‌زانێت نرخی مرۆڤ چه‌ند گه‌وره‌یه‌.
رووناكی چاوه‌كانم و ماڵه‌كه‌می
له‌كۆتاییشدا هونه‌رمه‌ند زۆر تایبه‌تیانه‌ سوپاسی خاتوو هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د-ی كردو وتی: به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ده‌یڵێم كه‌ بێكاربووم ئه‌و كاری بۆ دۆزیومه‌ته‌وه‌، ئه‌وكاته‌شى خه‌ریكبوو رووناكى چاوه‌كانم له‌ده‌ستبده‌م ئه‌و چاره‌سه‌ری بۆ دۆزیمه‌وه‌و ئێستاش ئه‌وه‌تا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ ژیانم پێببه‌خشێته‌وه‌، بۆیه‌ هه‌میشه‌ پێیده‌ڵێم: تۆ رووناكی چاوه‌كانم و ماڵه‌كه‌می.
نێرگز وتیشی: سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌م كه‌ وه‌ك هه‌موو هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ زه‌ویان پێداوم و رێزیان لێناوم، جگه‌ له‌وه‌ش سوپاسی عیماد ئه‌حمه‌دو زۆرێك له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مان و رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان ده‌كه‌م كه‌ به‌سه‌ریان كردوومه‌ته‌وه‌و پێیان لێنه‌بڕیووم.
پاشئه‌وه‌ی قسه‌كانمان ته‌واوكرد، هونه‌رمه‌ند به‌دڵێكی پڕه‌وه‌ ده‌سته‌كانی گرتمء وتی: توخوا جێم مه‌هێڵن و له‌گه‌ڵمدا دانیشن تائه‌وكاته‌ی ده‌چمه‌ فڕۆكه‌كه‌وه‌، چونكه‌ بیری میلله‌ته‌كه‌م و شاره‌كه‌م ده‌كه‌م.
هونه‌رمه‌ندان به‌ئومێدنبوونه‌وه‌ی نێرگز، به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی پێوه‌كردو به‌كوردستانی نوێ-شی وت: زۆر خۆشحاڵم به‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ به‌ڕێزه‌و مامۆستای هونه‌ری كوردییه‌، كه‌ به‌ڕاستی كارێكی جوانی له‌هونه‌ری كوردیدا كردووه‌و توانیویه‌تی ئه‌رشیفێكی باش بۆ نه‌وه‌ی دوای خۆی و ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ند تۆمار بكات، سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ ده‌كه‌م كه‌ هاوكارییان كردووه‌ كه‌ به‌ڕاستی واده‌زانم هاوكاری خۆم كراوه‌، وتیشی: ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ شایانی هه‌موو رێزلێنان و خۆشه‌ویستییه‌كه‌و له‌ناخی دڵمه‌وه‌ هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ ده‌خوازم.
پاشان هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ ره‌ووف كه‌ركوكی وتی: ئه‌مڕۆ دڵخۆشبووم به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و هونه‌رمه‌ندو هونه‌ردۆستانه‌دا، هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ی نێرگز-مان بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌ڕێكرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی زۆر عاشقی ده‌نگیم و زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر هونه‌ری من هه‌بووه‌ له‌وساته‌دا كه‌ ده‌ستم به‌هونه‌ر كردووه‌، بۆیه‌ هه‌وڵمدا ئاماده‌باشیم هه‌بێت له‌به‌ڕێكردنیداو به‌هیوای چاره‌سه‌ركردنی باش و داواكارم له‌خوای گه‌وره‌ ته‌ندروستی باش بكات و بگه‌ڕێته‌وه‌ ناو هونه‌رمه‌ندان و گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی و خزمه‌تی هونه‌ری كوردی بكات.
نه‌ورۆز عه‌باس-ی شاعیریش باسی له‌وه‌كرد چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ته‌نیا ئه‌وه‌ی به‌ئێمه‌ نه‌وت ئه‌م هه‌وڵه‌ كه‌ته‌نیا بۆ چاره‌سه‌رى هونه‌رمه‌ندێكه‌، به‌ڵكو هیوایه‌كی گه‌وره‌ی پێبه‌خشین كه‌ هونه‌رمه‌ندان له‌بیرناكرێن و هه‌میشه‌ خزمه‌تیان ده‌كرێت. ئه‌و رێزه‌شی به‌و به‌خشرا وایكرد ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ندێك ره‌شبینبێت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵك چۆن له‌هونه‌ره‌كه‌ی ده‌ڕوانن ئه‌و خه‌یاڵه‌ی نه‌مێنێ، چونكه‌ رێزیان لێده‌گیرێت و میلله‌ته‌كه‌ى به‌په‌رۆشن بۆیان، وتیشى: وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێكم نه‌دی چاوی پڕ له‌ئاو نه‌بێت له‌كاتی خه‌لاتی رێزلێنانی حه‌مه‌ی نێرگز-دا، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ هونه‌رمه‌ندێكی دڵسۆزه‌و هیوای زوو چاره‌سه‌ركردنی بۆ ده‌خوازم.

                                                                                                                                                  سه‌رچاوه‌  knwe

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net