.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له (37) ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد حه‌سه‌ن زیره‌ك،
له‌م ڕۆژانه‌دا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌كاتی گۆرانی وتندا ئاشكرا كرا.نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس نه‌جده‌تی ڕه‌حیمی، له په‌یوه‌ندییه‌كدا له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه ڕاگه‌یاند: "گه‌نجێكی دانیشتووی تاران به ناوی مه‌حمودی پورموراد ئاشكرای كردووه كه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ڕه‌ش و سپی حه‌سه‌ن زیره‌كی له‌لایه كه تائێستا بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه. ئه‌و دیمه‌نه ڤیدیۆییه ماوه‌كه‌ی (9) ده‌قیقه و (22) چركه‌یه، تیایدا زیره‌ك به قات و بۆینباخه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، به هاوكاری ژماره‌یه‌ك موزیكژه‌نی كورد و فارس گۆرانی (به‌هار هاته‌وه) ده‌ڵێت".ڕه‌حیمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه: "وێنه‌ی ئه‌و دیمه‌نه‌ی زیره‌ك له شاری تاران و له ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا به كامێرای غه‌یبعه‌لی پورموراد باوكی مه‌حمود پورموراده‌وه گیراوه كه ئێستا له ژیاندا نه‌ماوه، دواتر هه‌ڵگیراوه و بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه".به‌پێی زانیارییه‌كان، پورموراد ئاماده‌نییه هه‌روا به ئاسانی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی حه‌سه‌ن زیره‌ك بڵاوبكاته‌وه، ڕاشیگه‌یاندووه كه وه‌ك سامانێكی به‌نرخ پارێزگاری لێده‌كات و به نرخێكی هه‌رزان به هیچ ناوه‌ند و تۆمارگایه‌ك نایفرۆشێت.
سه‌رچاوه & shafaaq

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
