.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ئایا به‌كارهێنانی كل بۆ چاو ڕێگه‌پێدراوه بۆ ئافره‌ت یان نا؟
+پێش ئه‌وه‌ی ڕای زانایانی فیقهی ئیسلامی باس بكه‌ین له‌م باره‌وه پێم باشه بچینه خزمه‌ت فه‌رموده شیرینه‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی(د.خ)
عهبدولاَی كوڕی عه‌باس ده‌فه‌رموێ:( له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) كل دانێك هه‌بوو چاوه‌كانی پێ ده‌ڕشت، هه‌ر چاوه‌ی سێ جار كلهكهی پێدا ئه‌هێنا) رواه ترمژی وابن ماجه.
له فه‌رموده‌یه‌كی تردا ئه‌بو هوره‌یره ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمویه‌تی :( من اكتحل فليوتر، من فعل فقدأ حسن، ومن لا فلا حرج) رواه ابن ماجه.
واته: هه‌ركه‌س چاوی رشت بهكل با ڕشتنهكه تاك بێت، هه‌ركه‌س ئه‌نجامیدا چاكی كردووه، ئه‌وه‌ش نه‌یكرد گوناهی ناگات.
له‌م فه‌رمودانه‌وه وه‌رده‌گیرێت كه دروسته و ڕێگه‌پێدراوه به‌كارهێنانی كل چ بۆ پیاوان وه چ بۆ ژنان.
ڕێگه‌پێدانی بۆ پیاوان ئاشكرایه‌و ده‌رده‌كه‌وێت له‌م فه‌رمودانه‌وه، بۆ ئافره‌تانیش یه‌كه‌م جۆرێكه له‌و خۆڕازاندنهوانهی كه ڕێگه‌ی پێدراوه، دووهه‌میش فه‌رموده‌ی (من اكتحل فليوتر)گشتییه‌و پیاوان و ئافره‌تانیش ده‌گرێته‌وه.
ڕای زانایان ده‌رباره‌ی بهكارهێَنانی (كل) :
زانایانی فیقهی ئیسلامی فه‌رمویانه ڕێگه‌پێدراوه به‌كارهێنانی كل بۆ پیاوان و ژنان.
*شافیعییه‌كان فه‌رمویانه به‌كارهێنانی كل به جۆری (اثمد) كه كلێكی زۆر ڕه‌شه كه‌راهه‌تی هه‌یه بۆ پیاوو ئافره‌تێك له ئیحرامی حه‌جیان پۆشی بێت (1) واته بۆ ئه‌وانه‌ی كه له ئیحرامدا نین كه‌راهه‌تی نییه‌و دروسته.
*مالیكییه‌كان فه‌رمویانه (لا باس بالكحل للنسا ء ْ)زیانی نیه به‌كارهێنانی كل بۆ ژنان، (2) .
-به‌كارهێنانی خه‌نه‌ی ده‌ست بۆ ئافره‌ت:
+به‌كارهێنانی خه‌نه‌ی ده‌ست له ڕوانگه‌ی فه‌رمووده‌كانه‌وه:
*حه‌زره‌تی عائیشه ده‌فه‌رموێت: هیندی خێزانی ئه‌بو سوفیان له فه‌تحی مه‌ككه‌دا موسڵمان بوو، دوای موسڵمان بوونی مێرده‌كه‌ی وتی: " "يا نبي الله، بايعني، قال: لا ابايعك حتي تغيري كفيك كانهما كفا سبع"رواه ابوداود.
واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا په‌یمانم لێ وه‌ربگره، پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رموی: په‌یمانت ناده‌مێ تا له پی ده‌سته‌كانت نه‌گۆڕێ به‌خه‌نه، چونكه ئه‌و ده‌ستانه ده‌ڵێیت ده‌ستی دڕنده‌ن.
پێغه‌مبه‌ر ته‌شبیهی ده‌سته‌كانی كه خه‌نه نه‌كراوه كردووه به ده‌ستی دڕنده، پێ ناخۆش بووه ده‌ستی ئافره‌ت جیاوازی نه‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌ستی پیاواندا.
له فه‌رموده‌یه‌كی تردا حه‌زره‌تی عایشه ده‌فه‌رموێ: " كان رسول الله (ص) يكره ان يرى المراة ليس في يدها اثر حناْ او اثر خضاب" رواه ابوداو ونسائی، واته: پێغه‌مبه‌ر (د.خ) پێی ناخۆش بووه ئافره‌تێك ببینێ و به ده‌ستی ه‌وه شوێنه‌واری خه‌نه‌ی پێوه نه‌بێت.
هه‌موو ئه‌م فه‌رموودانه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن له دروسته به‌كارهێنانی خه‌نه‌ی ده‌ست بۆ ئافره‌تان.
ڕای زانایان له‌م باره‌یه‌وه:
به‌كارهێنانی خه‌نه‌ی ده‌ست له چه‌ند ڕویه‌كه‌وه زانایان ته‌ماشایان كردووه:
*ئافره‌تێك مێردی هه‌بێـت: شافعیه‌كان فه‌رمویانه: ئافره‌تێك مێردی هه‌بێت سوننه‌ته بۆ مێرده‌كه‌ی خه‌نه‌ی ده‌ست به‌كاربێنێ له هه‌موو كاتێكدا، چونكه مایه‌ی جوانی و ئارایشتییهتی، ئارایشت كردن و خۆ جوانكردنی ژن بۆ مێردی خۆی سوننه‌ته.
مالكییه‌كان ده‌ڵێن: سونه‌ته خه‌نه بۆ ژنێك مێردی هه‌بێت، حه‌نه‌فییه‌كان ده‌ڵێن: دروسته و ڕێگه پێدراوه خه‌نه بۆ ژنان، مێردی هه‌بێت یا نه‌یبێت. (3(
*خه‌نه بۆ ئافره‌تێك مێردی نه‌بێت: ژنێك مێردی نه‌بێت مالكییه‌كان و حه‌نه‌فییه‌كان فه‌رمویانه دروسته خه‌نه بدات له ده‌ستی، شافعییه‌كان فه‌رمویانه: كه‌راهه‌تی هه‌یه واته باش نیه له‌به‌ر ترسی فیتنه.
*ئافره‌تێك كه‌له ئیحرام دا بێت: هه‌ر ئافره‌تێك ویستی ئیحرام بپۆشێ چ بۆ حه‌ج بێت یا عه‌مره سونه‌ته بۆی پێش ئیحرامه‌كه خه‌نه به‌كاربهێنێ بۆ ده‌سته‌كانی مێردی هه‌بێت یان یا.
-تا چه‌نده بۆی هه‌یه خه‌نه بدات له ده‌ستی؟
+ڕێگه پێدراوه ئافره‌ت خه‌نه بدات له ده‌سته‌كانی تا ئه‌ندازه‌ی جومگه‌كانی ده‌ستی، له‌وه زیاتر نه‌بێت چونكه ده‌ست تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت.
-به‌كارهێنانی خه‌نه بۆ پێكان؟
+شافعیه‌كان فه‌رمویانه: دروسته بۆ ئافره‌تێك مێردی هه‌بێت خه‌نه بدات له هه‌ردوو پێكانی، بهلاَم مێردی نه‌بوو دروست نیه و كه‌راهه‌تی هه‌یه.
+حه‌نه‌فیه‌كان فه‌رمویانه: دروسته به‌كارهێنانی خه‌نه بۆ پێی ئافره‌ت مێردی هه‌بێت یا نا.
دروست نیه به‌كارهێنانی خه‌نه بۆ ده‌ست و پێی كورێكی مناڵ مه‌گه‌ر له‌كاتی پێویستیدا نه‌بێت. (4(
-به‌كارهێنانی خه‌نه بۆ ده‌ست و پێی پیاو:
دروست نیه به‌كارهێنانی خه‌نه بۆ ده‌ست و پێی پیاوان، چونكه خه‌نه بۆ جوانی و ڕازاندنه‌وه‌ی ئافره‌تانه، دروست نیه ته‌شبیهی پیاوان به ژنانه‌وه له شتێك‌دا تایبه‌ت به ژنان له پۆشاك و خۆڕازاندنه‌وه بهلاَم له‌كاتی ناچاری و چاره‌سه‌ر-الچروره والعلاج-دروسته و ڕێگه‌پێدراوه.
سه‌رچاوه‌كان:
1- سه‌یری المجموع ئیمامی نه‌وه‌وی به‌رگی 7/ل 360 بكه.
2- سه‌یری "التاج والاكليل" للمواق:1/197
3- سه‌یری المجموع 7/221 وه "الفتاوی الهندیه" ب 5/359 بكه.
4- سه‌یری المجموع 1/352 والفتاوي الهندية بكه 5/359
سه‌رچاوه khushkan

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dast xosh bat
له‌سه‌ر هێڵ نییه



دةستت خؤش بيت هاوريي ئازيز
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش هاوڕێیان سوپاس بۆ په یامهکانتان سه‌رکه‌وت و به‌خته‌وه‌ر بن هیوابهردهوامیتان بۆ ئه خوازم،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastt xosh bet hardokian zor jwanishn sarkawto bit barezm


له‌سه‌ر هێڵ نییه