❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كچه‌ كوردێك چیرۆكی‌ خه‌ته‌نه‌‌كردنی‌ بۆ ته‌له‌فزێۆنێكی‌ نه‌رویجی‌ ده‌گێرێته‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-09 07:25:29

sami990
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-08
دواترین سه‌ردان: 2013-07-09
په‌یامه‌كان: 329
WindowsXPMSIE

كچه‌ كوردێك چیرۆكی‌ خه‌ته‌نه‌‌كردنی‌ بۆ ته‌له‌فزێۆنێكی‌ نه‌رویجی‌ ده‌گێرێته‌وه‌

كچه‌ كوردێكی‌ خه‌ڵكی‌ شاری‌ سلێمانی‌ چیرۆكی‌ خه‌ته‌كردنی‌ خۆی‌ بۆ كه‌ناڵێكی‌ ته‌له‌فزێۆنی‌ نه‌رویجی NRK1‌ ده‌گێرێته‌وه‌و ده‌ڵێت "به‌نۆ ساڵیی‌، كاتێك ماڵمان له‌سلێمانییه‌وه‌ باری‌ كرد بۆ رانییه‌، ژنێكی‌ پیری‌ ده‌م‌وچاو خاڵاوی‌ قه‌ناعه‌تی‌ به‌ماڵه‌وه‌مانكرد خه‌ته‌نه‌ بكرێم".

تایبه‌ت به‌ئاوێنه‌: ئاریان ئومێد كه‌ پێشتر رۆژنامه‌نوسێكی‌ دیاری‌ رۆژنامه‌ی‌ هاوڵاتی‌‌و چالاكه‌وانێكی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ ژنان بووه‌ له‌كوردستان‌و‌و پاشان له‌رۆژنامه‌ی‌ رێوانیش كاری‌ ده‌كرد‌و ئێستاش له‌وڵاتی‌ نه‌رویج نیشته‌جێیه‌، به‌ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاند "ئه‌م هه‌وڵه‌م بۆ ئه‌وه‌بوو كه‌ دنیا تێبگه‌یه‌نم خه‌ته‌نه‌كردن هێشتا له‌كوردستان باوه‌، سه‌ڕه‌رای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێ‌ وا دنیای‌ ده‌ره‌وه‌ تێبگه‌یه‌نن ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌كوردستاندا نه‌ماوه‌".

له‌چاوپێكه‌وتنه‌ ته‌له‌فزێۆنییه‌كه‌دا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ ئاوێنه‌ نێردراوه‌، ئاریان ئاماژه‌ بۆ كاریگه‌ری‌ خراپی‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ ده‌كات‌و ده‌ڵێت "راسته‌ خه‌ته‌كردن له‌كوردستاندا وه‌كو شێوازی‌ سۆماڵ نییه‌ زۆرینه‌ی‌ دامێنی‌ ئافره‌ته‌كه‌ ببڕن، به‌ڵام ئه‌و ژنانه‌ی‌ پرۆسه‌كه‌ جێبه‌جێده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ده‌ستیان بله‌رزێت‌و پیربن ئه‌وا زۆرینه‌ی‌ به‌شی‌ هه‌ستیاری‌ داوێنی‌ ئافره‌ته‌كه‌ ده‌بڕن".

ئاریان به‌ئاوێنه‌ی‌ وت "كاتێك لێیان پرسیم خۆ ماڵی‌ ئێوه‌ لیبراڵه‌ چۆن ئه‌م شته‌ی‌ تیادا كراوه‌؟ له‌وه‌ڵامدا وتم كاریگه‌ری‌ كۆمه‌ڵگا به‌سه‌ر ماڵه‌ لیبراڵه‌كانیشه‌وه‌ هه‌یه‌".

ناوبراو وتیشی‌ "كاتێك ماڵمان له‌سلێمانییه‌وه‌ گواستیه‌وه‌ بۆ رانیه‌، ژنێكی‌ دراوسێمان هات‌و پێی‌ راگه‌یاندین ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا چه‌ند كچێك خه‌ته‌نه‌ ده‌كرێت ده‌بێت منیش خه‌ته‌نه‌ بكرێم، ئێستاش له‌بیرمه‌ چۆن یه‌كه‌ یه‌كه‌ ئه‌یانبردینه‌ حه‌مامێكه‌وه‌ ئه‌و كرداره‌یان جێبه‌جێ ئه‌كرد".

ئاریان ئومێد تیشكی‌ خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌وكات ژنێكی‌ پیری‌ ده‌م‌وچاو خاڵاوی‌ كرداری‌ بڕینه‌كه‌ی‌ ئه‌نجامئه‌دا‌و من ته‌مه‌نم نۆ ساڵان بوو، كچه‌كانی‌ تریش كه‌ له‌گه‌ڵمدا خه‌ته‌نه‌ده‌كران، سێ‌ ساڵ‌و چوار ساڵ‌و شه‌ش ساڵ بوون".
ئاریان ئومێد له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا باسی‌ ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ ده‌كات كه‌ خه‌ته‌نه‌كردن له‌سه‌ر كرداری‌ سێكسی‌ ئافره‌تان هه‌یه‌تی‌‌و ده‌ڵێت "زۆر له‌و ژنه‌ كوردانه‌ی‌ كه‌ پێنج منداڵ‌و شه‌ش منداڵیان هه‌یه‌و له‌شاره‌كه‌ی‌ مندان‌و له‌منداڵییه‌وه‌ خه‌ته‌نه‌كراون، پێمئه‌ڵێن: ئاریان ئۆرگازم (ترۆپكی‌ چێژی‌ سێكسی‌) چییه‌؟ چونكه‌ ئه‌و ژنانه‌ی‌ خه‌ته‌نه‌ كراون زۆر به‌ده‌گمه‌ن ده‌گه‌نه‌ ئۆرگازم".

awene.com

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن sami990 (2009-12-09 07:28:41)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net