.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














(به‌شێك له‌كتێبی ئارامبونه‌وه له‌ڕێگه‌ی یۆگاوه)
دیاره پێگه‌ی تاك له‌ناو كۆمه‌ڵگه و پێگه‌ی كۆمه‌ڵگه له بووندا په‌یوه‌سته به ئارامی تاكه‌وه له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا، نه‌ك هه‌ر له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه تاك ده‌بێته تاكێكی هاوسه‌نگ و ئاشتی خواز، به‌ڵكو له‌ڕووی ئه‌قڵی و ده‌روونی و ته‌نانه‌ت ڕۆحیه‌وه ئارامی واده‌كات مرۆڤ له‌پێشكه‌وتن و داهێنانی به‌رده‌وامدابێت. كه‌واته گرنگه ئێمه بزانین چۆن خۆمان به‌ره‌و ئه‌و ئارامیه ده‌به‌ین كه بێ ئه‌و ناتوانین درێژه به چالاكیه هاوسه‌نگه‌كانی خۆمان بده‌ین و ڕۆژ به‌ڕۆژ ژیان هیلاكترمان ده‌كات و هه‌موو جوڵه‌یه‌كی وه‌كو ئه‌ركێكی قورس دێته به‌رچاو.
مۆسیقا یه‌كێكه له‌و ڕێگه گرنگانه بۆ ئارامبوونه‌وه. هه‌ڵبه‌ت من لێره‌دا نامه‌وێت به‌ڵگه و ده‌لیل بێنمه‌وه له‌سه‌ر گرنگی مۆسیقا ، ته‌نها ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه مۆسیڤا له‌رینه‌وه‌یه و كاریگه‌ری هه‌یه‌و كاریگه‌ریه‌كه‌ش شتێكی هه‌ست پێكراوه هه‌رچه‌ند لهڕوكاره ناسكترهكانی ئاگاییدا زۆر هه‌ستی پێناكرێت و ته‌نها وه‌كو بایه‌ك وایه كه له‌ڕێگه‌ی له‌رینه‌وه‌ی گه‌ڵای دره‌خته‌كانه‌وه هه‌ستی پێده‌كرێت.
یۆنانیه‌كان بهخوداكانی خۆیان ده‌وت (موز) كه دواتر وشه‌ی موزیكی لێوه دروست بوو كه مانای مۆسیقا ده‌دات.
مۆسیقا ده‌توانێت كاریگه‌ری قووڵی ده‌روونی هه‌بێت و مرۆڤ ئارام بكاته‌وه به‌مه‌رجێك ئه‌و مۆسیقایه‌ی كه گوێ بیستی ده‌بیت له ده‌نگه گڕهكانهوه به‌ره‌و ده‌نگه ناسكه‌كان بڕۆن. واته سه‌ره‌تا به ده‌نگی زۆر قورس و گڕ داخڵ ببن و پاشان به‌ده‌نگی ناسك و تیوار كۆتاییان پێ بێت. له‌هه‌مانكاتیشدا ده‌بێت خاوه‌نی هارمۆنیه‌تێكی زۆربن.
خێرایی ده‌نگ 330 مه‌تره له چركه‌یه‌كدا كه به‌گه‌رما ئه‌م خێراییه زیاد ده‌كات، هه‌ربۆیه زۆر گرنگه له‌شوێنێكی هاوسه‌نگی پله‌ی گه‌رمیدا گوێ له مۆسیقا بگریت و باشتره له ئامێری زیندوو سود وه‌ربگریت.
زۆر گرنگه ئه‌و مۆسیقایه‌ی گوێی لێده‌گریت خاوه‌نی ڕیتم و هارمۆنیه‌تێكی زۆر باش بێت، گه‌ر نا مۆسیقا ده‌توانێت چه‌نده سودبه‌خش بێت ئه‌وه‌نده‌ش زیان به‌خش بێت.
باشتره له‌كاتی گوێگرتن له‌مۆسیقا چاوه‌كانت دابخه‌یت و به‌ده‌ست و چاق له‌گه‌ڵ ڕیتمی مۆسیقاكه به‌شداربیت و ڕێ نه‌گریت له جوڵه‌ی جه‌سته‌یی. هه‌روه‌ها ده‌بێت بزانیت ئه‌و پارچه مۆسیقایه كه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه نوسراوه، ئه‌و كه‌سه له چ بارێكی ده‌روونیدا بووه كه ئه‌و پارچه‌یه‌ی نوسیوه. مۆسیقا ده‌توانێ ئه‌و هه‌سته ده‌روونیه بۆ تۆ بگوێزێته‌وه كه نوسه‌ره‌كه تیای ژیاوه.
ئه‌وانه‌ی كه شاره‌زای چاكراكانی له‌شی مرۆڤ هه‌ن باشتره بزانن كه نۆته‌ی چاكرای یه‌كه‌م (مێ)یه و په‌یوه‌ند به‌دڵنیایی مرۆڤه‌وه هه‌یه، نۆته‌ی چاكرای سوادهیستانا واته چاكرای دووه‌م (رێ) یه و په‌یوه‌ندی به جنسه‌وه هه‌یه، چاكرای سێهه‌م (دۆ) یه‌و په‌یوه‌ندی به ترس و ئازایه‌تیه‌وه هه‌یه، چاكرای چواره‌م (فا) ه و په‌یوه‌ند به‌خۆشه‌ویستیی و ڕقه‌وه هه‌یه، چاكرای پێنجه‌م (سی) و په‌یوه‌ندی به ئاگاییه‌وه هه‌یه، چاكرای شه‌شه‌م (سۆڵ) و په‌یوه‌ند به زانینه‌وه هه‌یه‌و چاكرای حه‌وته‌م (لا)یه كه حه‌وته‌م نۆته‌یه بۆ حه‌وته‌م چاكرا.
به‌پێی ئه‌زموونی من مۆسیقای كلاسیكی هیندی باشترین جۆری مۆسیقایه كه له‌ناویدا میلۆدی (گایاتری) هه‌یه كه به‌ناوبانگترین میلۆدی و به‌حری مۆسیقای هیندیه. پاش مۆسیقای هیندی، مۆسیقای كلاسیكی ئێرانی دێت كه به‌ئاسنی ده‌توانێت گوێگر بخاته باری ده‌روونی جیاوازه‌وه. له‌پاش مۆسیقای ئێرانی مۆسیقای هیندیه سوره‌كان كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌یه چونكه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به سروشته‌وه هه‌یه. پاشان مۆسیقای چینی دێت كه بودیزم كاریگه‌ری زۆری هه‌بوه له‌سه‌ری و كار له‌سه‌ر نائاگایی مرۆڤ ده‌كات.
له مۆسیقا ڕۆژئاواییه‌كاندا مۆسیقای باخ و مۆزارت له‌و مۆسیقایانهن كه ده‌توانن بۆ ئارامی ده‌روونی زۆر به‌سودبن.
ده‌توانی بۆ به‌هێزبوونی له‌ش و نه‌مانی قه‌له‌قی گوێ له سه‌مفۆنی ژماره 39 ی ماژووری مۆزارت بگریت. هه‌روه‌ها ده‌توانیت گوێ له كۆنسێرتی ژماره 5 ی بتهۆڤن بگریت.
بۆ نه‌هێشتنی هه‌ستكردن به‌تاوان و ئارامی ده‌روونی ده‌توانی گوێ له كۆنسێرتی (ڤیڤۆنسڵ) ی ڤیڤاڵدی (1743-1678) . هه‌روه‌ها كۆنسێرتی كۆڕاڵی ژماره نۆی بتهۆڤن بگریت.
بۆ نه‌هێشتنی ترس كه كاریگه‌ر زۆری له‌سه‌ر تێكچوونی ئارمی ده‌روونی مرۆڤ هه‌یه گوێ له كۆنسێرتی ژماره 3 و ژماره 5 ی بتهۆڤن بگره.
بۆ زیادبوونی توانای به‌خشینی خه‌ڵكی و زیادبوونی دڵ ناسكی گوێ له سۆناتای به‌هار و سه‌نفۆنیای پاستۆڕاڵی ژماره 6 ی بتهۆڤن بگره.
بۆ وه‌رگرتنی هه‌ستی ئازادی و ناپه‌یوه‌ستی و ده‌ستكه‌وتنی ئارامیه‌كی زۆر گوێ له سه‌نفۆنی ژماره 7 ی بتهۆڤن و كۆنسێرتی ڤیۆلۆنی باخ له (لامینور) بگره.
هێزی مۆسیقا جادوویه هه‌ربۆیه هه‌موو جادوگرهكانی هیندستان ده‌بێت چه‌ند ئامێرێكی مۆسیقی بزانن ، نه‌ك هه‌ر جادووگه‌ره‌كان به‌ڵكو پیاوانی ئایینی هیند ئاشقی مۆسیقان ، ئه‌مه‌یه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه هه‌موو كتێبه رۆحانی و ئاسمانیه‌كان به‌ئاواز و میلۆدی تایبه‌ت ده‌خوێنرێنه‌وه.
ماڵپه‌ری؛ده‌روونناسی


له‌سه‌ر هێڵ نییه