.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















به نزیكبووه‌نه‌وه‌ی سه‌ری ساڵ لیستێك له 10 داهێنانی گه‌وره‌ی ده‌یه‌ی رابردوو بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه هه‌ر یه‌كه‌یان به جۆرێك له جۆره‌كان ژیان مرۆڤیان تووشی گۆڕان كردووه.
ده‌توانن ئه‌و كاته بهێننه به‌رچاوتان، كه بۆ نه‌توان سێرچ له ئینته‌رنێدا گووگڵ به‌كاربه‌هێنن؟ یان نه‌توانن به مۆبایله‌كه‌تان وێنه‌و ڤیدیۆ بگرن؟ یان نه‌توانن له ماوه‌ی چه‌ندین رۆژدا ئیمه‌یل یان مه‌سیج بۆ هاوڕێ یان هاوكاره‌كانتان نه‌نێرن؟
له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا جیهان به‌چاوی خۆی داهێنانی زۆری بینیوه، كه ژیانی مرۆڤی خۆشتر كردووه، هه‌ڵبه‌ت هه‌ندێكجار تێكیشیداوه، هه‌ر له ته‌كنۆلۆژیای ئینته‌نێته‌وه بیگره هه‌تا زانستی جینیتیك‌و به‌رزتر له‌وانیش. 10 داهێنانی گه‌وره كه له ماوه‌ی ده‌یه‌ی رابردوودا توانیویانه گۆڕانی گه‌وره له ژیانی مرۆڤدا درووست بكه‌ن، له‌لایه‌ن گۆڤاری «ئی بی سی»یه‌وه به‌وشێوه‌یه‌ی خوراوه ناویان هاتووه.
جی پی ئێس – مانگی مه‌ی ساڵی 2000 تا دووی مه‌ی ساڵی 2000ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به هۆكاری ئه‌منی به‌كارهێنانی سیگناڵه‌كانی جی پی ئێسی بۆ هه‌مووان سنووردار كردبوو. ئه‌و ته‌كنۆلۆژیا مانگی ده‌ستكردییه كه له راستیدا به هۆی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته‌وه بۆ به‌رگری له سوپای ئه‌و وڵاته داهێنرابوو، ده‌یتوانی داتاكانی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ شوێن‌و كات بۆ به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی خۆی دیاری بكات. ئه‌و ته‌كنۆلۆژیایه دوای ئه‌وه‌ی سنووره‌كه‌ی له‌سه‌ر لاچوو به‌خێرایی له نێوان به‌كارهێنه‌راندا گه‌شه‌ی كرد‌و ئێستا یه‌كێكه له به‌شه جیانه‌كراوه‌كانی هانده هۆشمه‌نده‌كان‌و به‌گشتی هه‌موو ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه له‌و ساڵانه‌ی دوواییدا درووستكراون، ئه‌و سیستمه‌یان له‌سه‌ره.
ئۆتۆمبێلی هیبریدی – جولای 2000: شه‌پۆلی هیبریدی له ساڵی 2000ه‌وه‌و له‌وكاته‌وه كه كۆمپانیای تۆیۆتا ئۆتۆمبێلی Priusی نمایشكرد، ده‌ستیپێكرد. له ساڵی دواییدا ئه‌و كۆمپانیایه به‌هۆی سیاسه‌ته شیاوه‌كانی بۆ به‌بازرگانی كردنی ئه‌و ئۆتۆمبێله نازناوی رابه‌ری بازرگانی ساڵی‌وه‌رگرت. ئێستا ئۆتۆمبێله‌كانی وه‌ك فۆرد، مێركوری، لكسز، نیسان‌و ...تد‌و ئۆتۆمبێلی هیبریدی دیكه، له بازاڕه‌كانی جیهاندا زۆرن، به‌ڵام ئۆتۆمبێلی Prius به‌رده‌وام پله‌ی خۆی‌وه‌ك پڕفرۆش‌ترین ئۆتۆمبێلی هیبریدی جیهان راگرتووه.
خزمه‌تگوزاری مه‌سیج له ئه‌مریكا – ئۆكتۆبه‌ری 2000: كۆمپانیای AT&Tوه‌ك یه‌كه‌مین كۆمپانیای خستنه‌به‌رده‌ستی خزمه‌تگوزاری مۆبایل له ئه‌مریكا، خزمه‌تگوزاری مه‌سیجی بۆ مۆبایل خسته به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌ران. ئه‌و خزمه‌تگوزارییه كه ئێستا یه‌كجار زۆر به‌كارده‌هێنرێت‌و بووه‌ته یه‌كێك له پڕ به‌كارهێنه‌رترین ئامێره‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی داتا له جیهاندا، ئه‌و توانایه به به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌به‌خشێت تا به یارمه‌تی هانده‌كه‌ی په‌یامێكی كورت بۆ یه‌كتر بنێرن. له جوونی ساڵی 2000دا چه‌ندین راپۆرت له‌سه‌ر ناردن‌و‌وه‌رگرتنی مانگانه 12.2 ملیۆن مه‌سیج له‌ناو به‌كارهێنه‌رانی مۆبایلدا له‌به‌رده‌ست بوو، كه ئه‌و ژماره‌یه له ساڵی 2009دا گه‌یشتووه‌ته 135.2 ملیار له مانگێكدا. هه‌ندێك له‌و كاره به‌سوودانه‌ی كه تا ئێستا به‌و خزمه‌تگوزارییه ئه‌نجامدراوه بریتین له ناردنی مه‌سیج بۆ یارمه‌تیدان بۆ‌وه‌لانانی جگه‌ره، كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش‌و هاندان به ئه‌نجامدانی‌وه‌رزش‌و چالاكی ته‌ندروستی.
سه‌رچاوه hawlati

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه