.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










به پێی هه‌ندێک لێکۆڵینه‌وه‌کان، ئه‌و که‌سانه‌ی رووخسارێکی گه‌نجیان هه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی پیر دێنه به‌رچاو، ته‌مه‌نیان درێژتره.
به پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، زانایانی دانیمارکی، دوای لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر 387جمک، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌م بڕوایه که گه‌شاوه‌یی سروشتیی رووخسار، پێشبینیی ته‌مه‌نێکی درێژ ده‌کات.
توێژه‌ران، داوایان له په‌رستاران، راهێنه‌ران و توێژه‌رانی تر کردبوو، له رووی وێنه‌کان، ته‌مه‌نی جمکه‌کان بخه‌مڵێنن.
به پێی ئه‌م لێکۆڵینه‌وانه که ئه‌نجامه‌که‌ی له "گۆڤاری پزیشکیی به‌ریتانیا" بڵاو بۆته‌وه، ئه‌و که‌سانه‌ی رووخسارێکی گه‌نجتریان هه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ جه‌مکه‌کانی خۆیان که پیرتر دیارن، ته‌مه‌نیان درێژتر بووه.
توێژه‌ران هه‌روه‌ها گه‌یشتوونه‌ته روون کردنه‌وه‌یه‌کی بایۆلۆجی بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه.
به‌شه گرنگه‌کانی دی.ئێن.ئه‌ی به ناوی "تلومێر"ه‌کان، که نیشانده‌ری توانایی زیاد کردنی خانه‌کانه، یه‌کێکه له هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی گه‌شاوه‌یی رووخسار.
پێده‌چێت ئه‌و تلۆمێرهی کورتره، نیشانه‌ی پرۆسه‌ی زوو پیر بوون بێت و په‌یوه‌ندیی به هه‌ندێک نه‌خۆشی هه‌یه.
وێنه‌ی ئه‌و جمکانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر کراوه، ته‌مه‌نیان 70، 80 یان 90ساڵان بووه.
له ماوه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا که حه‌وت ساڵ درێژه‌ی هه‌بووه و به سه‌رپه‌رشتیی "کار کریستێنسن" له زانکۆی باشووری دانیمارک ئه‌نجام دراوه، توێژه‌ران به‌وه گه‌یشتوون، هه‌ر چه‌ند جیاوازیی رووخساری نێوان جمکه‌کان له رووی ته‌مه‌نه‌وه زیاتر بێت، ئه‌و جمکه‌ی پیرتر دیاره، زووتر ده‌مرێت.
پرۆفیسۆر کریستێنسن ده‌ڵێت، له‌وانه‌یه ئه‌و که‌سانه‌ی ژیانێکی سه‌ختتریان هه‌بووه، زووتر بمرن و رووخساریان، ره‌نگدانه‌وه‌ی ژیانیانه.
ئه‌م توێژه‌ره گوتوویه‌تی: "به‌راوردی ته‌مه‌نی که‌سێک که توێژه‌ران ئه‌مه به نیشانه‌ی گشتیی ته‌ندروستیی داده‌نێن، نیشانه‌یه‌کی بایۆلۆجییه که بۆ پێشبینی کردنی ته‌مه‌ن دوای 70ساڵی به‌کاردێت."
سه‌رچاوه peyamner

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
