❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئیشی من

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-16 14:07:13

rodan-17
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Finland
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-10
دواترین سه‌ردان: 2013-05-29
په‌یامه‌كان: 504
WindowsVistaMSIE7

ئیشی من

ئیشی من                                       


ئیشی من ئه‌وه‌یه‌ ده‌ریا تاسه‌رلێوی تۆ بهێنم
وابکه‌م له‌ته‌مدا جوانتر ببینیت
نه‌یه‌لم گولی حه‌وشکه‌تان پیر بێت
نه‌یه‌لم باخه‌که‌تان بگریت
نه‌یه‌لم خودا لێت زویر بێت
ئیشی من ئه‌وه‌یه‌ نور تاسه‌ر رۆحی تۆ بهێنم
وابکه‌م گوڵ فه‌رامۆشت نه‌کات
نه‌یه‌لم خۆر له‌مالتان ئاوا بێت
نه‌یه‌لم خامۆشی بگاته‌ میهرت
وابکه‌م خودا تۆی له‌بیر بێت
ئیشی من ئه‌وه‌یه‌ درنده‌کانی ناو رۆحت به‌ند بکه‌م
فریشته‌ تا به‌ر ده‌رگات بهێنم
نه‌یه‌لم شه‌یتان بگاته‌ ژوره‌که‌ت
نه‌یه‌لم پاکیت هه‌لوه‌رێت
ئیشی من ئه‌وه‌یه‌ پاسه‌وانی حه‌وشه‌ی پر کۆترت بم
گولت بۆ بکه‌م به‌ده‌رمان
نه‌یه‌لم بوکه‌شوشه‌که‌ت بگریت
وابکه‌م مانگ له‌لات ژیر بێت
ئیشی من ئه‌وه‌یه‌ ئاورینگت بۆ بوکێنم
روناکیت بۆ بکه‌م به‌ شه‌راب
بۆ ئه‌وه‌ی له‌شه‌ونم شه‌ربه‌تت بۆ بگرمه‌وه‌
وابکه‌م خودا تۆی له‌بیر بێت   


                                   
هیوادارم به‌دلتان بێت

Kurdzhin
http://www.iraqup.com/up/20110126/HqJy6-o42X_946515838.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net