❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هاوتا ئەسعەد پەردەی لەسەر زۆربەی نهێنیەکانی خۆی لادا و زۆرشتی ئاشکرا کرد

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-20 11:38:46

Bervan
کازیوەی یانە
شوێن: كه ركــوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-12-18
په‌یامه‌كان: 1753
WindowsXPMSIE

هاوتا ئەسعەد پەردەی لەسەر زۆربەی نهێنیەکانی خۆی لادا و زۆرشتی ئاشکرا کرد

زۆر دەمێک بوو بە دوای هەواڵ و بینینی دەنگی هونەرمەندێکی گەورەی وەک (هاوتا ئەسعەد) وێل بووم، زۆر دەمێک بوو چاوەڕوان بووم (هاوتا)ی هونەرمەند لە کوێیە بەچی خەریکە، ئەگەرچی ئەو هونەرمەندێک هەمووکاتێک بەدەنگە رەسەنەکەی لەناومان بوونی خۆی سەلماندووە، (هاوتا) لەزۆربەی قۆناغە سەختەکانی ژیان دەنگی راستقینە و هونەرییانەی خۆی هەڵبڕیووە، ناوە بە گۆرانییەک یاخوود سروودێک بۆ کوردستان و قۆناغەکانی وایکردووە بەردەوام بوونی هەبێ لەناومان.

(هاوتا ئەسعەد)ی هونەرمەند لەسەرەتای ئازادی عێراق بەدوو سروودی جوان هانی خەڵکی کوردستانی دا بەرەو دەنگدان بڕۆن، کە ئەوانیش یەکێکیان بۆ دستوور بوو، یەکێکیشان بۆ دەنگدانی خەڵکی عێراق بوو، بۆ ئەوەی کوردیش بوونی هەبێ لەپەرلەمانی عێراق، (هاوتا ئەسعەد) کە ئەم شەوی رابردوو لە پرۆگرامی هونەری (ئەژدەر شۆو)دا، میوانداری کرابوو، توانی بە شێوازێکی زۆر جوان لەو پرۆگرامە لەگەڵ کچە هونەرمەندەکەی بە شێوازێکی زۆر تازە ئەو پرۆگرامە ئاوەدان بکەنەوە، جگە لە پێش کەش کردنی چەند گۆرانییەکی جوان، هەروەها توانی چەند بۆچوونێک و چەند شتێکی پەردە پۆش کراو پەردەی راستیان لەسەر لاببات، ئەوەتا لەدەستپێکی بەرنامەکەدا (هاوتا) وەک هونەرمەندێک بە هەڵوێست توانی بەر پەچی هەموو ئەو ریکلامانە بداتەوە کە لەماوەی رابردوودا لەسەری کراوە، هەروەها باسی لەوە کرد، کە کۆمەڵگا زۆر جار بێرەحمانە باس لە هونەرمەندی خۆیان دەکەن و هەرچیەک بێت هەر دەیڵێن، بەڵام هاوتا گوتی من هاوتام هەر ئەو هاوتایەم کە تائێستاش هەگبەی کاری هونەرییم پڕە لە بەرهەمی زۆر ناوازە، هەروەها گوتی من لە ماڵەکەی خۆمدا دوو مناڵی هونەرمەندم پەروەردە کردووە، کە هونەرمەندانە (کەژێ) گۆرانی بڵێت و (مەحەمەد)ی کوڕیشم ئامێری دەف بژەنێت.

(هاوتا) ئەم شەو گوتی من ئەو هاوتایەم کە توانیم بە گۆرانییەک رووی میدیای عەرەبی بگۆرم لەسەر کورد، ئەو گۆرانییەی کە بۆ کەرتی (غەزە)ی فەلەستینی گوتم توانیم بە هەموو عەرەب بڵێم ئێمەی کورد میهرەبانین وەک ئێوە نین، ئێمەی کورد بۆ هەموو میلەتێکی چەوساوە دەنگمان هەیە چوونکە  رۆژێک لە رۆژان ئێمە چەوساوە بووین، ئەو گۆرانییە بەجۆرێک سەرکەوتنی بەدەست هێنا بۆ (9) زمان وەرگێردرا و بۆ چەندیین نەتەوە پەخش بڵاو کراوە، لەچەندیین کەناڵی ئاسمانی تەنانەت کەناڵی (ئەلجەزیرە و ئەلعربیە) ئاژانسی رۆیتەرس و چەندان نەتەوەی تر.

(هاوتا ئەسعەد) دەربارەی هونەرمەندی برا (زیاد ئەسعەد) گوتی من زۆر دڵتەنگم کاتێک لە هەندێک گۆڤار و رۆژنامە دەخوێنمەوە دیمانەی هەڵبستراو بەناوی (زیاد) بڵاو دەبێتەوە، ئاخر بۆچی دەبێ رۆژنامە و گۆڤارەکامن بەو شێوەیە درۆ بەدەمی (زیاد ئەسعەد) هەڵبستن، من لێرەوە رایدەگینم ئەم جارەیان هەر دیمانەیەک بەناوی زیاد لە هەرشوێنێک بخوێنمەوە ئاوا من داوای یاسای لەسەر تۆمار دەکەم و ئەو رۆژنامەیە یاخوود ئەو گۆڤارە تووشی لێپیچینەوە دەکەم لەبەردەم دادگا.

هەروەها (هاوتا ئەسعەد) هونەرمەند ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بۆچی (13) ساڵە وون بووە، لەوەڵامدا گوتی ئەو پرسیارە دەبێ لەدەسەڵات بکرێت، ئەو پرسیارە دەبێ بەتایبەتی لەکابینەکانی حکومەتی هەرێم بکرێت کە بەدرێژای ئەو هەموو کابینەیە پۆستێک یاخوود کارێکی وەزیفیان بۆمن دابین نەکرد، کە بەداخەوە گوایە راوێژکاری هونەریش هەبووە لە ئەنجومەنی وەزیران بۆ کار و باری هونەرمەندان

بەڵام بەداخەوە من هیچم نەبینی و نەشم زانیووە راوێژکار کاری چی بووە لە لای سەرۆکی حکومەتی هەرێم.

منیش دەڵێم ئافەرین (هەڵکەوت زاهیر)ی نا هونەرمەند توخوا تەریق نابیتەوە ..؟ شەرم ناتگرێ توخوا ئەم شەو بەرامبەر هونەرمەندێکی گەورەی وەک (هاوتا ئەسعەد) ئارەقەی شەرمەزاریت نەڕشت، وەڵاهی پێویستە حکومەتی هەرێم بەتایبەتی (نێچریڤان بارزانی) سەرۆکی حکومەتی کابینەی پێشوو تۆ بانگهێشت بکات و لێپیچینەوەت لەگەڵدا بکات، چونکە تۆ راوێژکاری تەنها چەند مناڵێک بوویت ، ئافەرین ئاخر هونەرمەندێکی گەورەی وەک (هاوتا) دەبێ ئاوا لەماڵ دابنیشێت و تۆش هەر بەدوای مناڵ و مەزنەوە بیت، بەخوا تۆ قەرزای هونەری کوردیی و هەموو هونەرمەندانی کوردی.

لە کۆتایی دا من دەست خۆشی لە پرۆگرامی (ئەژدەر شۆو) دەکەم، بەڵام پێویست بوو هێشتا هاوتا بدوێنێ) پێویست بوو تۆ رێگە بدەی ئەو هونەرمەندە گۆرانی زیاتر بڵێت، نەک تۆ هەموو بەرنامەیەک ئەوەندە گۆرانی بڵێت، بەهەرحاڵ دەست خۆشی بۆ ئەژدەر وەهبی هیوادارم بەردەوام بێت لە دۆزینەوەی ئەو هونەرمەندانە.

chra tv magazine

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c3bbba4176.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-12-20 12:24:33

hasa
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-02
دواترین سه‌ردان: 2012-08-20
په‌یامه‌كان: 324
WindowsXPMSIE7

Re: هاوتا ئەسعەد پەردەی لەسەر زۆربەی نهێنیەکانی خۆی لادا و زۆرشتی ئاشکرا کرد

dastakant xosh beet azizm sarkawto bet
halkawt zaher awae kch nabet nachet ba laea

Kurdzhin
ئه ی ئه زیزان كوستی ئیوه زور گرانه
ئیوه ن  سه رچاوه ی  خوشی من له  و جیها نه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-12-20 12:33:30

Bervan
کازیوەی یانە
شوێن: كه ركــوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-12-18
په‌یامه‌كان: 1753
WindowsXPMSIE

Re: هاوتا ئەسعەد پەردەی لەسەر زۆربەی نهێنیەکانی خۆی لادا و زۆرشتی ئاشکرا کرد

والله راست ئةكةى ئينجا هةلكةوت زاهير حةزى به كج جوانه دةنكةكةى موشكيله نيه كؤمبيتةريه
هههههههههه

سوباس هاسة كيان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net