❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / "بۆق و شاژن" سه‌ركه‌وتوترین فیلمی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-21 11:41:59

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

"بۆق و شاژن" سه‌ركه‌وتوترین فیلمی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-6f33f264dc.jpg
بۆق و شاژن" سه‌ركه‌وتوترین فیلمی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یه‌
ئا: عه‌بدوڵلا چنگیانی

زۆرجار به‌رهه‌م هێنه‌ره‌كانی فیلم له‌ ئه‌مه‌ریكا و جیهان په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر رۆمان ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و چێژه‌ ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌یه‌ كه‌له‌رۆماندا به‌دی ده‌كرێت، و زۆرجار پاڵه‌وانانی رۆمانه‌كه‌ كه‌سایه‌تی پرِتوانا و داستاناوین كه‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌، به‌م جۆره‌ فیلمانه‌ش ده‌وترێت رۆمانه‌ فیلم. له‌سه‌ره‌تای دروستبونی "هۆلیۆد"ه‌وه‌ ئه‌م جۆره‌ فیلمه‌ ناوبانگی هه‌یه‌.

فیلمی شاژن و بۆق "The Princess and the Frog" فیلمێكی ئه‌نیمێشنه‌، له‌رۆمانێكی "ئه‌ی. دی. بیكه‌ر" وه‌رگیراوه‌ به‌ناوی "شاژنه‌ بۆقیله‌كه‌"، ئه‌م رۆمانه‌ش خۆی له‌یه‌كێك له‌ چیرۆكه‌كانی "جاكوب گریم، و ولهام گریم" وه‌رگیراوه‌. و چیرۆكه‌كانی ئه‌م دوو برایه‌ش بریتییه‌ له‌ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵیك چیرۆكی میللی ئه‌ڵمانی له‌ ساڵه‌كانی 1807ز بۆ 1814ز كۆكراونه‌ته‌وه‌، و چیركی به‌ناوباگی ساندریلا یه‌كێكه‌ له‌و چیرۆكه‌ نه‌مرانه‌.

فیلمه‌كه‌ باس له‌میرێك ده‌كات به‌ناوی "ناڤین" زۆر شه‌یدای موزیكه‌، رۆژێكیان جادوگه‌رێك به‌جادوویه‌ك ده‌یكات به‌ بۆق، میر ناڤین زۆر هه‌وڵ ده‌دات ببێته‌وه‌ به‌ مرۆڤ تاوه‌كو رۆژێكیان كچێك ده‌بینێت به‌ناوی "تیانا" -كه‌پاڵه‌وانی فیلمه‌كه‌یه‌- رازی ده‌كات ماچێكی بكات چونكه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ ده‌بێته‌ شاژن، به‌ڵام له‌ئه‌نجامی ماچه‌كه‌ ئه‌ویش ده‌بێته‌ بۆق و هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌رِانه‌وه‌ی شێوه‌ی ئاساییان چیرۆكی فیلمه‌كه‌ ته‌واو ده‌كات.

فیلمه‌كه‌ فیلمی ژماره‌ 49ى كۆمپانیانی به‌ناوبانگ "والت دیزنی"یه‌، و له‌ ده‌رهێنانی "جۆن ماسكه‌ر، و رۆن كلیمنتسه‌".

ئه‌مه‌ش ته‌واوی باشترین فیلمه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌پێی په‌یداكردنی زۆرترین داهات:

1-(The Princess and the Frog)ب 24,208 ملیۆن$، كۆى داهات: 27,088 ملیۆن$، به‌3 هه‌فته‌، پله‌ی پێشو:16.
2-(The Blind Side)ب 15,055 ملیۆن$، كۆى داهات: 149,816 ملیۆن$، به‌4 هه‌فته‌، پله‌ی پێشو:1.
3-(Invictus)ب 8,611 ملیۆن$، كۆى داهات: 8,611 ملیۆن$، به‌1 هه‌فته‌.
4-(The Twilight Saga: New Moon)ب 7,960 ملیۆن$، كۆى داهات: 267,320 ملیۆن$، به‌4 هه‌فته‌، پله‌ی پێشو:2.
5-(Disney's A Christmas Carol)ب 6,833 ملیۆن$، كۆی داهات: 124,426 ملیۆن$، به‌6 هه‌فته‌، پله‌ی پێشو:4.
6-(Brothers)ب 5,014 ملیۆن$، كۆى داهات: 17,416 ملیۆن$، به‌2 هه‌فته‌، پله‌ی پێشو:3.
7-(Old Dogs)ب 4,409 ملیۆن$، كۆى داهات: 39,996ملیۆن$، به‌3 هه‌فته‌، پله‌ی پێشو:5.
8-(2012) 4,351 ملیۆن$، كۆى داهات: 155,288ملیۆن$، به‌5 هه‌فته‌، پله‌ی پێشو:7.
9-(Armored)ب 3,504ملیۆن$، كۆى داهات: 11,750ملیۆن$، به‌2 هه‌فته‌، پله‌ی پێشو:8
10-(Ninja Assassin)ب 2,707 ملیۆن$ ، كۆی داهات: 34,304ملیۆن$، به‌2 هه‌فته‌، پله‌ی پێشو:8.


                                            gulan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net