.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










زانایان گه‌یشتوونه‌ته ئاستی دوایین پێوانه‌ی كه جوانی وسه‌رنجراكێشی ئافره‌تان ده‌رده‌خات.
به بڕوای ئه‌و زانایانه گرنگترین پێوه‌ری جوانی ئافره‌تان له مه‌ودای نێوان بیلبیله‌ی چاوه‌كان و لووت و چاو دایه.
به گوێره‌ی ئه‌و پێوانه نوێیه "ئه‌نجلینا جولی" له لیستی سه‌رنجراكێشترین ئافره‌تانی جیهان دێته ده‌ر و گۆرانبیژی لاوی پۆپی كه‌نه‌دی (شانیا تواین) شوێنی ده‌گرێته‌وه.
ئه‌و ئه‌نجامه له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی له زانكۆی تۆرۆنتۆی كانادا كراوه و له گۆڤاری زانستی (ڤیژێن ریسێرچ) بڵاو بووه‌ته‌وه.
له‌و لێكۆڵنه‌وه‌یاندا، لێكۆڵه‌ره‌وان به كۆمپیوته‌ر ده‌ستكاری وێنه‌ی روخساری چه‌ند ئافره‌تێكیان كردووه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه درێژی و پانی چه‌ند ناوچه‌كه‌یه‌كی روخسار رۆڵێكی باڵای هه‌یه بۆ سه‌رنجراكێشی و جوانی ئافره‌تان.
به پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه، مه‌ودای نێوان چاو لووت نابێت له‌یه‌ك له‌سه‌ر سێی روخسار گه‌وره‌تر بێت واته به رێژه‌ی 36% بێت.
هه‌روه‌ها نابێت مه‌ودای نێوان ناوه‌ندی هه‌ر دوو بیلبیله‌ی چاوه‌كان له نێوه‌ی پانی رووخسار و یا خود 46% زیاتر بێت.
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ئامۆژگاری ئافره‌تان ده‌كه‌ن بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و پێوانه‌یه په‌نا بۆ نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری نه‌به‌ن و له جیاتی ئه‌مه به هۆی ئارایش و گۆڕینی شێوازی پرچ ده‌توانن وێنای ئه‌و پێوانه‌یه بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاشكرایان كردووه ئه‌و پێوانه‌یه تایبه‌ته به ئافره‌ته سپی پێسته‌كان و ئه‌و پێوانه‌یه ئافره‌ته ئه‌سمه‌ر و ره‌ش پێسته‌كان و چینییه‌كان و ئه‌وانی دیكه ناگرێته‌وه.
لێكۆڵه‌ره‌وان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌و پێوه‌رانه گرنگن بۆ جوانی و سه‌رنجراكێشانی ئافره‌تان، به‌ڵام یه‌كلایی كه‌روه نین، چونكه پیاوان ئافره‌تی خاوه‌نی چاوی گه‌وره‌یان پێ جوانه له‌كاتێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌و پێوه‌ره‌دا ناگونجێت.
سه‌رچاوه peyamner

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده‌سته‌كانت خۆشبێت بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه
هیوادارم سه‌ركه‌تووبی
كاتت شاد


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
