.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1











سه‌عات (10)ی شه‌وی دووشه‌ممه‌ی رابردوو له‌شاری زیوریخ له‌سویسراو له‌باره‌گای یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ (فیفا) ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌لاتی سالانه‌ی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا ئه‌نجامدرا.
به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی ئاهه‌نگه‌كه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و یاریزانانه رێكخرا كهپاڵێورابوون بۆ وه‌رگرتنی خهلاتهكان.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا كریستیانۆ رۆناڵدۆ‌و چافی هێرناندێز به‌كورتی به‌مشێوه‌یه بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن دووان:
كریستیانۆ رۆناڵدۆ
پێویسته یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه چاكترین یانه‌ی جیهان بێت، چونكه جامی شه‌ش پاڵه‌وانێتی بردووه‌ته‌وه، جگه‌له‌وه‌ش ده‌بێت لیۆنێل میسی چاكترین یاریزانی جیهان بێت.
هه‌روه‌ها وتی: له‌به‌ره‌ئه‌وه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه شێوازێكی نه‌گۆڕی یاریكردنی هه‌یه‌و یاریزانه‌كانی ماوه‌یه‌كی زۆره پێكه‌وه یاریی ده‌كه‌ن له‌به‌رئه‌وه توانی ئه‌و ده‌ستكه‌وته ده‌سته‌به‌ربكات، بۆیه ئێمه‌ش له‌ڕیاڵ مه‌درید ده‌مانه‌وێت ئه‌مساڵ ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه دووباره بكه‌ینه‌وه هه‌رچه‌نده له‌خولی جامی شای ئیسپانیا كراینهدهرهوه.
سه‌باره‌ت به‌یانه‌ی مانچسته‌ر یۆنایتدیش وتی: تائێستاش سۆزی زۆرم بۆی هه‌یه هه‌رچه‌نده من ئێستا له‌ڕیاڵ مه‌درید ئاسووده‌م.
چاڤی هێرناندێز
هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌دا چاڤی هێرناندێز-ی یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا وتی: مایه‌ی ئاسووده‌ییه بۆ من كهیهكێكم له‌پاڵێوراوان بۆ خه‌لاتی چاكترین یاریزانی جیهان، هه‌روه‌ها به‌وه‌ش ئاسووده ده‌بم كه‌هه‌ر كاسێكمان ئه‌و خه‌لاته وه‌ربگرێت.
له‌كۆتایدا وتی: ئه‌گه‌ر هات و خه‌لاته‌كه بۆ من بوو ئه‌وا پێشكه‌شی سه‌رجه‌م هانده‌رانی یانه‌كه‌م و یاریزانه تازه‌پێگه‌یشتووه‌كانی یانه‌كه‌ی ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا پێشكه‌شی ئه‌ندامانی یانه‌كه‌م و خێزانه‌كه‌م و سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌م كه‌هه‌میشه پاڵپشتی ئێمه بوون.
یه‌كه‌م خه‌لات
مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خهلاتهكان به‌به‌خشینی یه‌كه‌م خه‌لات و خه‌لاتی بۆشكاش بوو بۆ جوانترین گۆڵی ساڵی (2009).
(10)گۆڵ له‌لایه‌ن شاره‌زایان و پسپۆڕانی یاریی تۆپی پێوه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا دهستنیشانكرابوون بۆئه‌وه‌ی یه‌كێكیان ببێته جوانترین گۆڵی ساڵ.
سه‌ره‌نجام ئه‌و گۆڵه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی (8) یانه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای وه‌رزی رابردوودا لهپۆرتۆ-ی پورتوگالی كرد به‌جوانترین گۆڵ دیاریكرا.
خهلاتهكهش له‌لایه‌ن ئێرزی بێ‌س بۆشكاش-ی خێزانی یاریزانی ناوداری هه‌نگاریا بۆشكاش-ه‌وه پێشكه‌شی كریستیانۆ رۆناڵدۆ كرا.
پاش وه‌رگرتنی خهلاتهكهش كریستیانۆ رۆناڵدۆ سه‌باره‌ت بهخهلاتهكهی وتی: ئه‌وه شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه بۆ من كه‌ئه‌م خه‌لاته‌م پێ‌بڕا، هه‌ست بهكاریگهرییهكی گه‌وره ده‌كه‌م كه‌ئه‌م خه‌لاته‌م وه‌رگرت.
گۆڵه‌كه
*یاریی (پۆرتۆ×مانچسته‌ر یۆنایتد).
*ئه‌نجام (0-1).
*خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا قۆناغی (8)یانه (2008-2009).
*گۆڵه‌كه‌ی له‌دووری (40)یاریدهوه تۆماركرا.
*خێرایی شووتهكهش (64.2)كیلۆمه‌تر بوو له‌سه‌عاتێكدا.
تیمی ساڵی (2009)
پاش ئه‌و خه‌لاته چاكترین (11)یاریزانی جیهان له‌هه‌ر چوار هێڵی یاریكردن (گۆڵچی، به‌رگری، ناوه‌ند، هێرشبه‌ر)دا دیاریكرا، یاریزانانی تیمی ساڵی (2009)ش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌رچوون.
گۆڵچی: كاسیاس (ریاڵ مه‌درید).
به‌رگری: ڤیدیچ (مانچسته‌ر یۆنایتد)، جۆن تێری(چه‌ڵسی)، پاتریس ئیڤرا (مانچسته‌ر یۆنایتد)، دانێل ئه‌لڤێس (به‌رشه‌لۆنه).
ناوه‌ند: چاڤی هێرناندێز (به‌رشه‌لۆنه)، ئه‌نێستا (به‌رشه‌لۆنه)، ستیڤن جێرارد (لیڤه‌رپوڵ)، میسی (به‌رشه‌لۆنه).
هێرشبه‌ر: رۆناڵدۆ (ریاڵ مه‌درید)، فێرناندۆ دۆرێس (لیڤه‌رپوڵ).
چاكترین كچه یاریزان
یه‌كێكی تر لهخهلاتهكان خه‌لاتی چاكترین یاریزانی كچ بوو له‌جیهاندا كه بۆ ساڵی چواره‌م له‌سه‌ریه‌ك مارتا-ی به‌رازیلی ئه‌م خه‌لاته‌ی وه‌رگرت.
جۆزێپ سیپ پلاته‌ری سه‌رۆكی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ ئه‌م خه‌لاته‌ی بهمارتای به‌خشی.
مارتا پاش وه‌گرتنی خه‌لاته‌كه وتی: به‌ڕاستی ئه‌م خهلاتكردنهم وه‌ك موفاجه‌ئه وابوو بۆم، زۆر سوپاسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كههاندهرو پشتگیرم بوون و من ئێستا زۆر ئاسووده‌م.
خه‌لاتی سه‌رۆكایه‌تی فیفا
یه‌كێكی تر لهخهلاتهكان بریتی‌بوو لهخهلاتی سه‌رۆكایه‌تی فیفا كهخهلاتێكی تایبه‌تی بوو خهلاتهكهش به‌شاژنی ئوردن (رانیا) به‌خشرا.
وه‌ك سیپ پلاته‌ر به‌ر له‌به‌خشینی خه‌لاته‌كه وتی: رانیا شاژنێكی لێهاتووی خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی به‌رزه، ئه‌م خاتوونه رۆڵی گرنگی گێڕاوه له‌سه‌رئاستی جیهان بۆ ئه‌وه‌ی مندالان مافی خوێندن و وه‌رزشكردنیان هه‌بێت.
هه‌روه‌ها پلاته‌ر وتی: رانیا له‌سه‌رئاستی جیهان رۆژی گرنگی گێڕاوه تاپرۆژهی (یه‌ك ئامانج) له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.
رانیا-ی شاژنی ئوردن پاش وه‌گرتنی خهلاتهكهی وێڕای سوپاسی سیپ پلاته‌ر وتی: ئه‌وه شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه بۆ من كه له‌نێو ئه‌م كه‌ڵه وه‌رزشكارانه‌ی تۆپی پێی جیهاندا ئه‌م خه‌لاته وه‌ربگرم.
هه‌روه‌ها وتی: (72) ملیۆن منداڵ كه‌ده‌كاته نیوه‌ی مندالانی ئه‌فریقا ئێستا بێبه‌شن له‌چوون بۆ قوتابخانه‌و مافی خوێندنیان لێ زه‌وت كراوه‌و له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گی یاریی ژیان دانیشتوون، بائێمه ئه‌و مندالانه بخه‌ینه‌وه نێو یاریی تایاریی ژیان بكه‌ن.
میسی چاكترین یاریزانی (2009)
دوا خه‌لات كه‌ئه‌و شه‌وه درا خه‌لاتی چاكترین یاریزانی ساڵی (2009) بوو.
یاریزانه پاڵێوراوه‌كان
به‌ر له‌ئاشكراكردنی ناوی یاریزانی براوه له‌لایه‌ن میشیل پلاتینی سه‌رۆكی (یوفا)وه، پێنج یاریزان له‌نێو ده‌یان یاریزاندا بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌لاته‌كه دیاریكرابوون.
ئه‌وه‌ی تێبنی ده‌كرێت ئه‌وه‌بوو هه‌ر پێنج یاریزانه‌كه له‌خولی ئیسپانیا‌و له‌هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و ریاڵ مه‌درید بوون و هه‌ر پێنجیشیان به‌شداری یاریی كلاسیكۆی ئه‌مساڵیان كرد كه (1-0) به‌سوودی به‌رشه‌لۆنه كۆتاییهات.
سه‌ره‌نجام لیۆنێل میسی بووه یه‌كه‌م یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی كه‌ئه‌م خه‌لاته وه‌ربگرێت و میشێل پلاتینی ناوه‌كه‌ی ئاشكراكرد‌و خه‌لاتی چاكترین یاریزانی جیهانی ساڵی (2009)ی پێبه‌خشرا، پاش ئه‌وه‌ی دوو وه‌رزی رابردوو پله‌ی دووه‌می گرت.
ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كه
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ئه‌نجامی ده‌نگدان و خاڵه‌كانی هه‌ر پێنج یاریزانه‌كه‌یه:
-1لیۆنێل میسی (ئه‌رجه‌نتین-به‌رشه‌لۆنه) (1073)خاڵ.
-2كریستیانۆ رۆناڵدۆ (پورتوگال-ریاڵ مه‌درید) (352)خاڵ.
-3چاڤی هێرناندێز (ئیسپانیا-به‌رشه‌لۆنه) (196)خاڵ.
-4ریكاردۆ كاكا (به‌رازیل-ریاڵ مه‌درید) (190)خاڵ.
-5ئه‌ندرێس ئه‌نێستا (ئیسپانیا-به‌رشه‌لۆنه) (134)خاڵ.
میسی چی وت؟
پاش وه‌رگرتنی خهلاتهكهی لیۆنێل میسی وتی: شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه بۆ من كه‌ئه‌م خه‌لاته وه‌رده‌گرم، ئه‌و فه‌زڵه‌ش بۆ یاریزانه‌كانی هاوڕێم له‌هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌روه‌ها وتی: مایه‌ی شانازییه بۆ من كه‌دوو یاریزانی تری یانه‌كه‌م له‌گه‌ڵمدا بوون و بۆ وه‌رگرتنی خه‌لاته‌كه، بۆیه من زۆر شانازی به‌به‌رشه‌لۆنه‌وه ده‌كه‌م. شایانی باسه وه‌رزی رابردوو میسی ته‌مه‌نی (22)ساڵ وه‌رزی رابردوو (23) گۆڵ له‌خولی ئیسپانیا بۆ به‌رشه‌لۆنه كردووه‌و ئه‌مساڵیش (9)گۆڵی كردووه‌و گۆڵكه‌ری وه‌رزی رابردووی چامپیۆنس لیگ بووه به (9)گۆڵ و دووه‌م منداڵترین یاریزانیشه پاش رۆناڵدۆی به‌رازیلی كه‌ئه‌م خه‌لاته وه‌رده‌گرێت، چونكه رۆناڵدۆ ساڵی (1996) له‌ته‌مه‌نی (20)ساڵیدا ئه‌و خه‌لاته‌ی وه‌رگرت.
مێژوویه‌كی كورتی خه‌لاتی چاكترین یاریزانی جیهان
به‌رازیل تائێستا یه‌كه‌م ولاته كهیاریزانهكانی (8)جار ئه‌م نازناوه‌یان بردووه‌ته‌وه به‌مجۆره:
(رۆناڵدۆ-سێ جار) (رۆناڵدینهۆ-دوو جار)، (رۆماریۆ) (ریڤاڵدۆ) (كاكا) هه‌ریه‌كه‌و جارێك.
فه‌ره‌نسا به‌پله‌ی دووه‌م دێت به‌وه‌ی زینه‌دین زێدان سێ جار (1998، 2000، 2003) ئه‌و خه‌لاته‌ی وه‌رگرتووه.
ئیتاڵیا له‌پله‌ی سێیه‌مدایه به‌وه‌ی دوو جار ئه‌م خه‌لاته به‌یاریزانه‌كانی دراوه ئه‌وانیش (رۆبرتۆ باجیۆ) (1993) (كاناڤارۆ) (2006) كه‌ئه‌مه‌ی دواییان یه‌كه‌م یاریزانی هێڵی به‌رگرییه كه‌ئه‌و خه‌لاته وه‌رده‌گرێت.
ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ش مێژووی ئه‌م خهلاتهیه له‌ساڵی یه‌كه‌مییه‌وه تادوا خه‌لات كه‌بۆ میسی بووه.
*(1991): لۆته‌ر ماتایۆس (ئه‌ڵمانیا).
*(1992): ماركۆڤان باستن (هۆڵه‌ندا).
*(1993): رۆبرتۆ باجیۆ (ئیتاڵیا).
*(1994): رۆماریۆ (به‌رازیل).
*(1995): جۆرج ویا (لیبریا).
*(1996): رۆناڵدۆ (به‌رازیل).
*(1997): رۆناڵدۆ (به‌رازیل).
*(1998) : زینه‌دین زێدان (فه‌ره‌نسا).
*(1999): ریڤاڵدۆ (به‌رازیل).
*(2000): زینه‌دین زێدان (فه‌ره‌نسا).
*(2001): لویس فیگۆ (بورتوگال).
*(2002): رۆناڵدۆ (به‌رازیل).
*(2003): زینه‌دین زێدان (فه‌ره‌نسا).
*(2004): رۆناڵدینهۆ (به‌رازیل).
*(2005): رۆناڵدینهۆ (به‌رازیل).
*(2006): ڤابیۆ كاناڤارۆ (ئیتاڵیا).
*(2007): كاكا (به‌رازیل).
*(2008): كریستیانۆ رۆناڵدۆ (برتوگال).
*(2009): میسی (ئه‌رجه‌نتین).
چه‌ند دیمه‌نێكی تری ئاهه‌نگه‌كه
*ئاهه‌نگه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو پێشكه‌شكاری ناودار (پیدرۆ پنتۆ) كوڕه پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی وه‌رزشی كه‌ناڵی (CNN)و چارلۆت جاكسۆنی كچه پێشكه‌شكاری ته‌له‌فزیۆنی سكای سپۆرت-ه‌وه به‌ڕێوه‌برا.
*كچه گۆرانیبێژی ئیتاڵیایی لاورا پاوریس به‌دوو گۆرانی ئاهه‌نگه‌كه‌ی رازانده‌وه‌و ئاماده‌بووانی سه‌رسام كرد، ئه‌م كچه گۆرانیبێژه جیهانییه خاوه‌نی خه‌لاتی گرامی مۆسیقای جیهانییه.
جگه‌له‌و خه‌لاتانه
دوو خه‌لاتی تریش دران
-یه‌كه‌میان:خه‌لاتی یاریی خاوێن بوو بۆ یاریزانی كۆچكردووی ئینگلیزی سێر بۆبی رۆبسۆن كه زی رۆبسۆنی هاوسه‌ری وه‌ریگرت.
-دووه‌میان: خه‌لاتی گه‌شه‌سه‌ندنی تۆپی پێ بوو باڵیۆزی چین وه‌ریگرت.
kurdistani nwe

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ست خؤش فريشته كيان بؤ ئه م بابه ته جوانه
هه ر بزى ماله كه م

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت میسی یاریزانی نازناوه‌کان بوو
سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh bet frishta giyan hamwy har bar barsha kawt


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ست خؤش فريشته كيان بؤ ئه م بابه ته جوانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor supa aweyan dasti ewash xos bet bo peyama ranginatan
hiwaymih her bardawami eway azizu xoshawista
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خۆش بێت میسی یاریزانی نازناوه‌کان بوو ...سه‌رکه‌وتووبیت

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده ست خؤش فريشتةغان
هه رسه كه وبى

له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor supas roj xan zor supas ahmad giyan
dasti eway gulu azizish xosh bet bo peyama ranginatan
hiwa bardawami bo eway xohawistish axwazm
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده ست خوش به ريزم به هيوای به رده واميت گيانه که م
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
