.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















چه‌ند ڕۆژێكه تاقیكردنه‌وه‌كان، كه جاران پێیده‌وترا تاقیكردنه‌وه‌كانی نیوه‌ی ساڵ، ده‌ستیپێكردووه. به‌لای باخی گشتی گوزهرمدهكرد، له‌پڕ دیمه‌نێك سه‌رنجی ڕاكێشام، كه ئه‌ویش كوڕێك بوو خه‌ریكی چاككردن و نووسینی تازه‌ترین قۆپیه بوو بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان و له ئێستاشدا به‌هۆی فراوانبوونی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردنه‌وه ڕێژه‌یه‌كی دیاری خوێندكار هه‌ڵده‌ستن به قۆپیه‌كردن له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا، كه زۆربه‌ی زۆری ئه‌و قۆپییانه له ڕێگه‌ی پارچه كاغه‌زێكی بچووك یان له ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه ده‌كرێت، كه سه‌رجه‌میان ده‌خرێنه شوێنی جیاوازه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌و وانانه‌دا ده‌كرێت كه بۆشایی و هه‌ڵبژاردن و ڕاست و هه‌ڵه‌ی تێدایه.
مۆبایل و بلوتوس، چه‌كه‌كانه
له‌ناو باخی گشتیدا كۆمه‌ڵێ گه‌نج كۆببوونه‌وه و پرسیاره‌كانی ناو هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌یان حل ده‌كرد و به مۆبایل به هاوڕێكانیان ده‌وته‌وه، یه‌كێك له‌و گه‌نجانه سورێن یاسین بوو وتی: "پرسیاره‌كان له ڕێگه‌ی خوێندكارێكه‌وه هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه و ئه‌ویش به مۆبایل بۆ براده‌رانی نارد"، له باره‌ی جۆری قۆپییهكانیشهوه وتی: "ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت قۆپی بكه‌ن، مۆبایله‌كانیان له شوێنی تایبه‌ت و پلان بۆ دانراو ده‌شارنه‌وه یان له ڕێگه‌ی بلوتوسه‌وه كه باوترین ئامێری ئیتفۆنیه گوێگری پێوتنهوهكه ده‌بن یان له‌ڕێگه‌ی سهماعیهكهوه ده‌یبه‌ستن به ده‌ستیانه‌وه و ده‌ستیان نزیك گوێیان ده‌كه‌نه‌وه له كاتی نووسیندا، كه ئه‌مه‌ش له تاقیكردنه‌وه ناچێت و له جه‌نگی موخهبهراتی ده‌چێت".
هه‌روه‌ها له باره‌ی ئه‌و وانانه‌ی كه زیاتر قۆپی تێدا ده‌كرێت هێمن مسته‌فا، كه خوێندكاری پۆلی هه‌شته‌مه وتی: "ئه‌و وانانه‌ی كه زیاتر قۆپی تێدا ده‌كرێ وانه‌كانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بین، بێگومان كه‌سێكیش ئه‌و قۆپییه ده‌كات كه چاونه‌ترس بێت و ئه‌زموونێكی باشی له قۆپیكردندا هه‌بێت".
بازاڕ یان گه‌رمه
دوكاندارێكی كۆپیكردن و ئیستنساخ باسی له‌وه‌كرد كه له كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌دا دوكانه‌كانیان جمه‌ی دێت و بازاڕیان گه‌رمه و هه‌ر خه‌ریكی پرێنتكردن و كۆپیكردنی قۆپییهكانن، خاوه‌نی دوكانه‌كه كه نه‌یده‌وێرا زۆر به ئاشكرا قسه بكات و ناوی بهێنرێت وتی: "كاتی وا هه‌یه شه‌وان تا دره‌نگ ده‌مێنمه‌وه و قۆپییهكانی ڕۆژی داهاتووتر بۆ خوێندكاران ئیستنساخ و پرێنتی ده‌كه‌م"، وتیشی: "ئه‌و قۆپییانهی كه ده‌كرێن زیاتر له‌و وانانهدایه كه بۆ لهبهركردنن وه‌ك وانه‌كانی ئابووری و ئینگلیزی داڕشتنی عه‌ره‌بی...هتد". ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه له ئێستادا كچانیش ئه‌و فێڵه فێربوون ئه‌گه‌رچی نكوڵی له‌وه كرد كه یارمه‌تییان بدات.
كچانیش لێزانن
ئاسته‌نگیه‌ك هه‌بوو كه بتوانم له چه‌ند كچێك ببپرسم كه شێوازی قۆپیه‌كردن لای ئه‌وان چۆنه؟ تاژان فه‌ره‌یدون، باسی له‌وه كرد ئه‌گه‌ر هاتوو مامۆستا شكی له كچێك بوو كه قۆپی ده‌كات چاوی لێسوردهكاتهوه، به‌ڵام هه‌ر پێوتنه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌رچی چه‌ند جارێك ده‌فته‌ر گۆڕینه‌وه‌ش ڕوویداوه، به‌ڵام شكستی هێناوه و گیراون". وتیشی: "كردنه ده‌ره‌وه كه‌مه له تاقیكردنه‌وه‌كاندا، بۆیه خوێندكاران ئه‌م هه‌له به باش ده‌زانن و تاقیده‌كه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها كچی وا هه‌بووه توانیویه‌تی قۆپیه‌ی بچووك بخاته ژێر باخه‌ڵی و بیهێنێته ناو هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌وه یان بیلكێنن به هه‌ندێك شوێنی وه‌ك ژێر ته‌نوره پلیسیهكانیانهوه، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ ڕۆژیش خوێندكاری وا هه‌بووه ڕانیشیان كردۆته سه‌نته‌ری قۆپیكردن".
پشكنین و سانسۆر كه‌مه
خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی ته‌كنۆلۆژیا و باوه‌ڕ به‌خۆنه‌بوون دوو هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكار قۆپی بكات، مامۆستا ئاراز حسێن، چاودێریی هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه ده‌كات وتی: "گه‌رهاتوو مامۆستایه‌ك به سه‌ر 6 خوێندكاره‌وه دابنرێت، ئه‌وا خوێندكار هه‌لی قۆپیكردن و پێوتنه‌وه‌ی نابێت، به‌ڵام له ئێستادا كه مامۆستایه‌ك ده‌كرێت به سه‌رپه‌رشتیار به‌سه‌ر 20 خوێندكاره‌وه ئه‌وا بێشك ئه‌و خوێندكارانه ئه‌وه‌ی بیانه‌وێت ده‌یكه‌ن، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئێستا پشكنین و سانسۆر زۆر كه‌مبۆته‌وه ئه‌وه‌تا كاتێك خوێندكار دهپشكنیت له كاتی چوونه ژوره‌وه بۆ هۆڵی تاقیكردنه‌وه ڕاسته‌وخۆ پاساو ده‌هێننه‌وه و یان ده‌ڵێت خۆ ئه‌من نییه یان خۆ قومبه‌له‌مان پێ نییه".
مامۆستا ئاراز ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئێستا به‌هۆی مۆبایله‌وه یاخود پێوتنهوهوه هه‌وڵی قۆپیكردن زۆر ئاسان بووه، هه‌روه‌ها هه‌ندێ مامۆستاش یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ به‌یه‌ك وتنه‌وه‌ی ناو خوێندكار، كه بنبڕكردنی ئه‌م دیارده‌یه‌ش ئاسان نییه ته‌نانه‌ت گه‌ر هاتوو په‌روه‌رده‌ش پێشبكه‌وێت.
بێ ئه‌زموونی مامۆستا هۆكاره
هه‌روه‌ها مامۆستا نیگار خدر، گله‌یی ده‌كرد و باسی له‌وه كرد كه خوێندكاری ئێستا قۆپیه‌ی واده‌كه‌ن جگه له خۆیان كه‌س نازانێت بیخوێنێته‌وه، چونكه هێنده به وردی نووسراوه ئه‌سته‌مه وشه‌كان له‌یه‌كتری جیابكرێته‌وه، هه‌روه‌ها هۆكاری زۆربوونی قۆپیكردن و پێوتنه‌وه‌ی بۆ بێ ئه‌زموونی مامۆستاكان و نه‌بوونی سانسۆر گه‌ڕانده‌وه، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كه له كاتی تاقیكردنه‌وه‌دا قۆپییهك به خوێندكارێك ده‌گیرێ ده‌بێت ئه‌و مامۆستایه ئه‌و خوێندكاره بكاته ده‌ره‌وه، به‌ڵام ناكرێته ده‌ره‌وه و ته‌نها ئه‌وه‌ی پێده‌وترێ كه نابێت جارێكی تر دووباره‌ی بكاته‌وه، كه خوێندكاریش گاڵته‌ی به‌م قسه‌یه دێت، بۆیه مامۆستا نیگار پێیباشبوو كه یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌و كاره ده‌ربكرێت.
سه‌رچاوه ده‌نگوباس
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن namo_rose (2009-12-22 18:19:43)

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه







rasta .....baxwa xosha qopi krdn mn xom krdwma zor jar bashtrinian awa bo ka nadagirain awa bo wa la sar dasri klenis daman krd amash joreki tri qopi krdna balam mamosta wai dazani
dasri lotmana kachi nai dazani pra da nosin zor xosh bo
dastt xosh be


له‌سه‌ر هێڵ نییه



کوره ئاخر بلی بۆ ئه‌ی گرن
ته‌له‌به‌ی داماو به قۆپی نه‌بیت به‌چی ده‌ره‌چێت
خۆ ئه‌گه‌ر کابرا بیه‌وێت شتێکی باشی پیا ده‌ر بێت
خۆی بۆخۆی ده‌رس هه‌ر ئهخوینیت خۆم وه‌ک که‌سێکی راستگۆ ئه‌لیم به‌خوا لا پۆلی 5 بهقۆپی ده‌رچوم تا ئیستا له له 11م ئیتر 4 سالی تر ببم به دکتۆر خۆ ئه‌بیت 4 مقه‌ست جێ بهێلم 4 نه‌فه‌ر بکوژم
له‌گه‌ل رێز و ده‌ست خۆشی بۆ بابه‌ته‌که‌ت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ستت خؤش بيت
له زيانمدا يه ك جار قؤبيم كردووه ئه ويش له تاقيكردنه وه ي ئه ده بي عه ره بي بوو
به لا م به داخه وه زوو ئاشكرابووم له بؤلي جواره مي ئاماده يي
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن jwanmer (2009-12-24 19:55:38)

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش من له ژیانمدا قۆپییه‌م نه‌كردووه شكور هه‌میشه به هه‌وڵ و تێكۆشانی خۆم ده‌رچووم .


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش من له ژیانمدا قۆپییه‌م نه‌كردووه شكور هه‌میشه به هه‌وڵ و تێكۆشانی خۆم ده‌رچووم
bjy azizakam

له‌سه‌ر هێڵ نییه
وه ك هاورييان وتيان
منيش قۆپییه‌م نه‌كردووه شكور هه‌میشه به هه‌وڵ و تێكۆشانی خۆم ده‌رچووم
هه موى بو ته مه لى كه سه كان ده كه ريته وه جونكه سه عى ناكه ن وهيج فيرنابن ئه وه ش خوى له خويدا زه ره ره
ئه ى دواى بو به شتيك جى ده كات به خوا من ئه ليم ئه وانه ى قوبى ده كه ن زووور زيره كن جون ده ويرن جون

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ههههه هاورێێهکم له ته‌نیشته من قۆپییه‌ی ئه‌کرد ئه‌و نه ئه‌ترسا من ئه‌ترسام
ده‌ستت خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نییه
momi temen نووسی:
ههههه هاورێێهکم له ته‌نیشته من قۆپییه‌ی ئه‌کرد ئه‌و نه ئه‌ترسا من ئه‌ترسام
هههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههه به خوا قسه كه ت خوش بوو بوناو ترشيات هههههه
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةست خوش بو با بةتةكةو
وة لا تا ايستا قو بيم نةكردوة بةلام نةكبةتم دايم ئةبى بة تةلة بة كان بليمةوة
ئةم نيوة ى سالة لة عةرةبى شعر يكم بير جو يةوة سةرة كةيم نة ئةزانى لة نة وةرا ستةوة بيرم كةوتوة
منيش بةو تة لة بة نزيكة بو بيم وت بةس سةرةكةى كة نيوة اينتي حانةكةم بيو تةوة وتى نا زانم
تو بةم كرد كة هيج شتيكة بينة ليم جاريكى كة


له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هاوڕێیان سه‌رکه‌وت و سه‌رفرازبن هیوای به‌خته‌وه‌ریتان بۆ ئه‌خوازم هه‌میشه له‌ش ساخ بن گـــوڵهکان،
له‌سه‌ر هێڵ نییه