.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی پێشوودا، سلێمانی یادی 225 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وكات شار له چه‌ند سه‌د كه‌سێك پێكهاتبێت، ئه‌وا ئه‌مڕۆ له نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌س پێكدێت، له چه‌ند گهڕهكێكیشهوه ئێستا بۆته خاوه‌نی زیاتر له50 گه‌ڕه‌ك، كۆنه پایته‌خته‌كه‌ی بابان بۆ هه‌میشه له پێشكه‌وتن بهرفراوانبوونو جوانیدایه.
پێش ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بابانییه‌كان بیر له دروستكردنی شاری سلێمانی بكه‌نه‌وه، ئیماره‌ته‌كه‌یان له قه‌ڵاچوالان بوو، له‌گه‌ڵ به‌رفراوانبوونی ئیماره‌ته‌كه، جموجوڵی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بنیاتنانی شارستانی له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌ستیپێكرد، تا ئه‌وده‌مه‌ی پایته‌ختی ئه‌ماره‌ت له قه‌ڵاچۆلانه‌وه گوازرایه‌وه بۆ سلێمانی.
له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی بابان‌دا، ململانێ‌و توندوتیژی له‌نێوان فارسه‌كان‌و عوسمانییه‌كاندا هه‌بوو، شوێنی جوگرافیای قه‌ڵاچوالانیش له‌به‌ر نزیكی له سنووری ئێرانه‌وه، شوێنێك بوو ببوه مه‌ترسی شه‌ڕو پێكدادانی نێوان له‌شكری فارس‌و عوسمانییه‌كان، بۆیه هه‌ریه‌كه له "نادر شا‌و سوڵتان مه‌حمودی یه‌كه‌م" له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون ئیماره‌تی بابان به‌لای خۆیاندا ڕابكێشن، كێشمه‌كێشی ناوخۆییش له‌نێو بنه‌ماڵه‌ی بابانییهكانو ئیماره‌ته كوردییه‌كاندا، بۆ كورسی‌و ده‌سه‌ڵات، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه مه‌ترسیی له‌سه‌ر ناوچه‌كه دروستكردبوو، ئه‌مه‌ش وایكرد مه‌حمود پاشای بابان ساڵی (1781)ی زاینی بیری له‌وه كرده‌وه ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسی له قه‌ڵاچوالانه‌وه بگوێزێته‌وه بۆ شوێنێكی تر، بۆیه سه‌رای حكومه‌تی له نزیك گوندی مه‌ڵكه‌ندی دروستكرد، دواتر ئیبراهیم پاشای بابان له ساڵی (1783)دا فه‌رمانڕه‌وایی ئیماره‌ته‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆو ده‌ستیكرد به دروستكردنی شاری سلێمانی، تا له ساڵی(1784)دا دروستكردنی شاری سلێمانی كۆتاییهات، له‌هه‌مان ساڵدا بابانییه‌كان پایته‌ختی ئیماره‌ته‌كه‌یان گواسته‌وه سلێمانی.
له ساڵنامه‌ی( 1955)ی سلێمانیدا، كه له ڕۆژنامه‌ی" ژین"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: "ئیبراهیم پاشای بابان خۆی حوكمداری شاری قه‌ڵاچوالان بووه، له‌به‌ر ناخۆشی‌و ته‌نگی شوێنه‌كه‌و له‌ترسی هێرشی دوژمن، به‌تایبه‌تی له نادر شای حوكمداری ئێران، كه زۆرجار ویستویه‌تی هه‌ڵمه‌ت به‌رێته سهریو ده‌ستبه‌سه‌ری بكات، به‌ناچاری شار‌و شوێنی هه‌ڵسوڕانی كاروباری وڵاته‌كه‌ی گواسته‌وه ئه‌م شوێنه‌ی ئێستای شاری سلێمانییه."
پێگه‌ی جوگرافی و كه‌ش
شاری سلێمانی ده‌كه‌وێته نێوان هێڵی پانی (34 – 36) پله، له‌سه‌ر هێڵی كهمهرو هێڵی درێژی 45 – 46 پله، له ڕۆژهه‌ڵاتی هێڵی گرینویجی گۆی زه‌وییه‌وه، واته ده‌كه‌وێته باشوری خۆرئاوای كیشوه‌ری ئاسیا‌و باكوری خۆرهه‌ڵاتی كوردستانی عیراقه‌وه.
سلێمانی له باكوری خۆرهه‌ڵاته‌وه، به‌زنجیره چیای ئه‌زمه‌ڕ كه (1702م) به‌رزه‌و گۆیژه (1524م) به‌رزه‌و قه‌یوان ده‌وره دراوه، له باشووره‌وه چیای به‌رانان كه (1373م) به‌رزه ده‌وره‌دراوه، له ڕۆژهه‌ڵاتیشه‌وه ده‌شتی شاره‌زوور ده‌ستپێده‌كات، كه درێژییه‌كه‌ی (45 كم)و پانییه‌كه‌ی (15 كم)، له خۆرئاواشه‌وه شاخی تاسڵوجه كه (911 م ) به‌رزییه‌تی گه‌مارۆدراوه، شاره‌كه‌ش (853 م) له ئاستی ڕووی ده‌ریاوه به‌رزه، ئاووهه‌واكه‌ی به‌ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه كاریگه‌ره‌و له زستاندا سارد‌و باراناوییه‌و هاوینیشی وشك‌و گه‌رم و بێبارانه، جیاوازییه‌كی زۆریش له‌نێوان پله‌كانی گه‌رمای شه‌وو رۆژ و وه‌رزه‌كانی ساڵیدا به‌دیده‌كرێت.
له ژماره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌ی ژین‌دا ساڵی 1955 به‌مجۆره باس له پێگه‌ی جوگرافیای شاری سلێمانی كراوه "شاری سلێمانی مه‌ركه‌زی لیوای سلێمانیه، له‌سه‌روویه‌وه شاخی گۆیژه‌و ئه‌زمڕ، له خواریه‌وه ڕووباری تانجهرۆو زنجیره شاخی گڵه زه‌رده ده‌وری داوه، پانایی ڕووه‌كه‌ی (20) ملیۆن‌و (250) هه‌زار مه‌تره‌و ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌گاته (60) هه‌زار كهسو خانووه‌كانی نزیكه‌ی (7) هه‌زاره، شه‌ش گه‌ڕه‌كی سه‌ره‌كی تیایه(كانی ئاسكان، گۆیژه، مه‌ڵكه‌ندی، سه‌رشه‌قام، چوارباخ، ده‌رگه‌زێن) گه‌ڕه‌كی جوله‌كانی جارانیش ئێستا خراوه‌ته سه‌ر گه‌ڕه‌كی سه‌رشه‌قام".
سه‌باره‌ت به شاری سلێمانی، ڕۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی "له‌ناو شاره‌كه‌دا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گه‌وره‌و دوو موستهوسهفو شوێنی پاراستنی ساوایان هه‌یه (40) مزگهوتو( 6) ئوتێل‌و(35) لۆقنتهو كه‌بابخانه(5) چایخانه‌ی گه‌وره‌و بچوك، (13) ده‌لاكخانه، (10) حه‌مام، نزیكه‌ی(2) هه‌زار دوكان له‌گه‌ڵ (3) بانكی تیایه(بانكی زراعی، عه‌قاری، رافیده‌ین)."
سلێمانی،جگه له‌وه‌ی ده‌بێته پایته‌ختی میرنشینی بابان، له‌هه‌مان كاتدا ده‌بێته مه‌ڵبه‌ندێكی بازرگانی‌و ِۆشنبیریی ناوچه‌كه. به‌شه دیالێكتی سۆرانی له ناوچه‌كه‌دا په‌ره‌ده‌ستێنێ‌و ده‌بێته زمانی خوێندن‌و نووسین،به جورێك كه به‌شه دیالێكتی گۆرانی له ناوچه‌كه‌دا به‌ره‌و كهمبوونو نه‌مان ده‌چێت.
پاش ڕووخانی میرنشینی بابان له ساڵی ١٨٥١وهو، له‌ناوچوونی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا، شاری سلێمانی ده‌خرێته سه‌ر كۆماری عیراقی ئه‌مڕۆ. له ساڵی ١٩٢٢ تا ١٩٢٤ شاری سلێمانی پایته‌ختی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی مه‌لیك مه‌حمود بووه.
شاری سلێمانی، جگه له‌وه‌ی لانكه‌ی ڕۆشنبیرو تێكۆشه‌ران بووه، مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵگیرسانی شۆڕش‌و ڕاپه‌ڕینیش بووه، له مێژووی كوردستاندا.
یه‌كه ئیدارییه‌كه‌ی
پارێزگای سلێمانی له چه‌ند شارۆچكه‌یه‌ك پێكهاتووه، گرنگترینیان شارۆچكه‌ی پێنجوێنه، وه‌ك ده‌روازه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له سه‌ر سنوری ئێران- عیراق، پاش ئه‌ویش چه‌مچه‌ماڵ به پله‌ی دووه‌م دێت، به ده‌روازه‌ی دووه‌می شار داده‌نرێت، به‌ڵام ڕووه‌و ناوچه‌كانی خوارووی عیراق. هه‌رچه‌نده شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، له بنه‌ڕه‌تدا سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووكه. سلێمانی به هاوینه هه‌واره‌كانی وه‌كو ئه‌حمه‌دئاوا، سه‌رچنار، دوكان، سه‌رته‌كی به‌مۆ، كونه‌ماسی، ئهزمهڕو قه‌ره‌داغ كه ناوبانگن، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین هاوینه‌هه‌واری دڵڕفێی دیكه.
پارێزگای سلێمانی دوو به‌نداوی گه‌وره‌ی تێدایه، به‌نداوی دوكان‌و ده‌ربه‌ندیخان، كه ئه‌وانیش وه‌ك ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری ناوزهنددهكرێنو به‌هاران خه‌ڵكێكی زۆر ڕوویان تێ ده‌كات.
ناو شاری سلێمانی
له ناوشاری سلێمانیدا چه‌ند مه‌زارگه‌یه‌كی به‌ناوبانگی هه‌ن، مه‌زارگه‌ی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ‌و شێخ مه‌حمودی حه‌فید، له‌ناو مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری سلێمانیدا.
شاری سلێمانی چه‌ند نازناوێكی هه‌یه، له‌وانه "پایته‌ختی رۆشنبیری"، "شاری ههڵمهتو قوربانی" به‌هۆی ئه‌و قوربانییه گه‌ورانه‌ی كه خه‌ڵكی ئه‌م شاره له سه‌رده‌می رژێمی دیكتاتۆریدا پێشكه‌شیانكردووه.
له‌ئه‌مڕۆشدا زانكۆی سلێمانی گه‌وره‌ترین زانكۆیه له هه‌رێمی كوردستاندا، كه چه‌ندین به‌شی جۆراو جۆر له‌خۆده‌گرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سلێمانی چه‌ند زانكۆیه‌كی ئه‌هلی له‌خۆده‌گرێت كه گرنگترینیان زانكۆی ئه‌مریكی- عیراقییه له‌شاری سلێمانی كه‌مامۆستای ئه‌مریكی و كه‌نه‌دی وانه‌ی تێدا ده‌ڵێنه‌وه.
گه‌لێك شوێنه‌واری دێرین و مێژووییش هه‌ن له‌م پارێزگایه‌دا، وه‌كو گردی یاسن ته‌په و ئه‌شكه‌وتی قس قاپان و ئه‌شكه‌وتی هه‌زار مێرد و شانه‌ده‌ری.
شاری سلێمانی له‌پاش ڕاپه‌رینه گه‌وره‌كه‌ی ئاداری ساڵی 1991 وه، فراوانبوون و پێشكه‌وتنێكی له به‌رچاوی به‌خۆوه دیوه و به ئارامترین پارێزگاش ده‌ژمێردرێت له عیراقدا، به‌و هۆیه‌وه له زۆربه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراقه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر ڕوویان تێكردووه و بووه‌ته په‌ناگای ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه له خوارووی عیراق و ناوچه‌كانی ناوه‌راسته‌وه ڕووده‌كه‌نه ئه‌و شاره.
ئاستی ئابووری دانیشتوانه‌كه‌شی، به شێوه‌یه‌كی گشتی مامناوه‌نده.
شاری سلێمانی رۆژ به رۆژ گه‌شه ده‌كات و له بناری جیای گۆیژه‌دا قه‌شه‌نگتر و جوانتر ده‌بێت.
ئاماره‌كان
له ئێستادا شاری سلێمانی زیاتر له 50 گه‌ڕه‌كی تێدایه، كه ئه‌وانیش (هه‌واره به‌رزه، ئه‌زمه‌ڕ ، گۆیژه، ئازادی، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، هه‌واری تازه، مه‌جید به‌گ ، تووی مه‌لیك، عه‌لی كه‌مال، شه‌هیدان، مامۆستایان، قازی محه‌مه‌د، سلێمانی نوێ، گردی جۆگه، مه‌ڵكه‌ندی، شێخان، كانی ئاسكان، ڕاپه‌ڕین، شۆڕش، سه‌لیم به‌گ، ده‌باشان، سورێن، كارهێزه وشك، عه‌لی ناجی، ئاشتی،
بادینان، باخان، بێسارانی، ئه‌ندازیاران، به‌رانان، زه‌رگه‌ته، زه‌رگه‌ته‌ی كۆن، سه‌روه‌ری، كانی سپیكه، سه‌رچنار، چوارچرا، به‌ختیاری، به‌ختیاری نوێ، گردی سه‌رچنار، قلیاسان ، مامه یاره، ڕۆژهه‌ڵات، سابونكه‌ران، دارگازێن، بازرگانی، خه‌بات، جوله‌كان، شاره‌وانی، سه‌رشه‌قام، چوارباخ، ئاوباریك، شێخ محێدین، زێڕێنۆك، قالاوا، ئابڵاغ، ڕزگاری، حاجی ئاوا)
به پێی ئاماری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئامار له پارێزگای سلێمانیدا1,917,936 كه‌س نشته‌جێن، كه ته‌نها له ناوه‌ندی شاری سلێمانیدا 831,495 كه‌س ده‌ژین، كه 408,907 نێر و 422,588 مێیه.
له‌بیرم دێ سوله‌یمانی كه دارولمولكی بابان بوو
نه مه‌حكومی عه‌جه‌م نهسوخرهكێشی ئالی عوسمان بوو
شێخ ره‌زا
سه‌رچآوه dangubas

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده ستت خؤش بيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه









dastt xosh bet namo gyan bo am zanerea sarkwtu bet


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاس بۆ ئێوه‌ی گوڵ ده‌ستی ئێوه‌ش خؤش خۆشه‌ویستان سه‌رکه‌وت و سه‌رفرازبن هیوای به‌رده‌وامیتان بۆ ئه‌خوازم ئومێدم وایه هه‌میشه له خۆشیدابن،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه







له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستی تۆش خۆس هاورێ گیان سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت له‌ش ساخ و به‌خته‌وه‌ر بیت هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم ئه‌زیزم،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه