.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






PNA –راپۆرت- فیلمی سینه‌مایی "ئاواتار" نوێترین به‌رهه‌می "جیمز كامێرۆن"، ده‌رهێنه‌ری ناوداری فیلمی "تایتانیك"ـه، 60له‌سه‌دی ئه‌و فیلمه له رێگای كۆمپیۆته‌ر به‌رهه‌م هاتووه.
هه‌واڵی ئه‌وه هه‌یه كه نزیكه‌ی (300) ملیۆن دۆلار له پێناو دروستكردنی ئه‌و فیلمه به‌كارهاتووه، به‌شێكی زۆری ئه‌و برِه پاره‌یه، دوای كاری وێنه‌گرتن بۆ ئه‌نجامدانی كاره كۆمپیۆتهرییهكان خهرلاج كراوه.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و فیلمه به شێوازێكی ئاسایی نیشان بدرێت، تهكنولۆجیهكی نوێ به‌كار هاتووه.
"جیمز كامێرۆن" ده‌رهێنه‌ری ئه‌و فیلمه ده‌ڵێت: "جگه له ته‌كنیكه تایبه‌تییه‌كانی كۆمپیۆته‌ری، كاتی وێنه‌گرتنی ئه‌و فیلمه چه‌ندین كامێرای تایبه‌تی نوێمان له‌به‌ر ده‌ست بوو بۆ ئه‌وه‌ی كاری وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه به شێوه‌ی سێ ره‌هه‌ندی ئه‌نجام بدرێت".
له هه‌ندێك له به‌شه‌كان، بۆ سروشتی نیشاندانی جووڵه‌ی بوونه‌وه‌ره‌كان، كاری وێنه‌گرتن بۆ رۆڵگێرانی ئه‌كته‌ران ئه‌نجام دراوه و دواتر ئه‌و وێنانه گۆرِاون به وێنه‌ی ئه‌نیمه‌یشنی.
كاریگه‌رییه تایبه‌تییه‌كان و گرافیكهكانی فیلم له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا و نیوزیڵهندا و به‌ریتانیا ئه‌نجام دراوه.
له ماوه‌ی ئه‌نجامدانی كاری كاریگه‌رییه تایبه‌تییه‌كان بۆ ئه‌و فیلمه، "كامێرۆن" ئه‌ركی كۆنترۆلی هونه‌ری له ئه‌ستۆ دابووه و وێنه‌كان له كۆتایی دا له لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر په‌سه‌ند ده‌كران.
وێنه راسته‌قینه‌كانی فیلمی "ئاواتار" بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌ی سێ ره‌هه‌ندی نیشان بدرێن، له رێگای دوو كامێرا كاری وێنه‌گرتنیان بۆ كراوه، یه‌كێك له لای راسته‌وه و ئه‌وی دیكه‌یان له لای چه‌په‌وه.
نیشاندانی بوونه‌وه‌ره‌كان به شێوه‌یه‌كی زۆر سروشتی و ئاسایی ئه‌نجام دراوه، ئه‌و بوونه‌وه‌ره سێ مهتریانه به پێستی شین به ناوی "ناوی"، ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و مرۆڤانه به شهرِ بێن كه له ماده‌یه‌كی كانزایهیی گرانبه‌ها دهگهرِێن.
زۆربه‌ی ئه‌و ره‌خنانه‌ی كه ئاراسته‌ی ئه‌و فیلمه كراوه، ره‌خنه‌ی ئه‌رێنی بوونه و ره‌خنه‌گران به گه‌رمی پێشوازیان له‌و فیلمه كردووه.
sarchawa:peyamner
له‌سه‌ر هێڵ نییه