.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









خاڵه شیهاب
كوڕی شێخ نوری شێخ ساڵح-ه، ساڵی 1932 له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووه، شێخ نوری باوكی شاعیرێكی گه‌وره‌ی كوردستانه‌و له‌گه‌ڵ عه‌بدولڵا گۆران-دا شیعری نوێیان داهێنا، لهبیستهكاندا سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه ره‌سمییه‌كه‌ی حكومه‌تی شێخ مه‌حمود بوو.
شه‌هید شیهاب شێخ نوری ساڵی 1939 چۆته قوتابخانه‌ی (فه‌یسه‌ڵی)یه له‌سلێمانی و ساڵی 1946 له كولیه‌ی فه‌یسه‌ڵییه له‌به‌غدا وه‌رگیراوه.
له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی ساڵی 1950 دا له‌به‌غدا بهشداریكردووهو بریندار بووه.
به‌هۆی ئه‌م بریندارییه‌وه وازی له‌خوێندن هێناوه. هه‌ر له‌ته‌مه‌نی لاوییه‌وه په‌یوه‌ندیكردووه به ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان-ه‌وه و له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی سیاسی خۆی گه‌لێ جار زیندانی كراوه و تووشی ئازار‌و دوورخستنه‌وه بووه.
شه‌هید شیهاب له‌ناو ریزه‌كانی پارتی-دا هه‌وڵیداوه بره‌و به بیروڕای سۆشیالیستی بدات و له‌م پێناوه‌شدا ماوه‌یه‌ك له‌به‌غدا كتێبخانه‌یه‌كی دانا بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه زانستییه‌كانی سۆشیالیست، له‌سه‌ره‌تای حه‌فتاكاندا رۆڵێكی گه‌وره‌ی بینی له‌دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان-دا.
دوای هه‌ره‌سی شۆڕشی ئه‌یلول هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك تێكۆشه‌ری تردا بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان-ه‌وه، ویستیان له‌ئێران-ه‌وه خۆیان بگه‌یه‌ننه ده‌ره‌وه‌ی عێراق تا سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی تازه‌ی كوردستان‌و ئه‌ركه رێكخراوه‌یی‌و سیاسیه‌كان بیرورایان له‌گه‌ڵدا بگۆڕنه‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی رژێمی شای ئێران ئه‌م پۆله تێكۆشهرهیان دهستگیركردو ته‌سلیمی كاربه‌ده‌ستانی عێراق كرانه‌وه، خاڵه شیهاب و هاوڕێكانی له‌زیندانه‌كانی رژێمدا نه‌ریتی نهبهزینو كۆڵنه‌دانیان داهێناو دروشمی (كه‌م بژی و كه‌ڵ بژی) یان بۆ شۆڕشگێڕه‌كانی دوای خۆیان جێهێشت.
ئه‌م سه‌ركرده گه‌وره‌یه رۆژی 21/ 11/ 1976 له‌سێداره درا.
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌ست خۆش بۆ بابه‌ته‌که‌ت سه‌رکه‌وتوبیت نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدی سه‌رکرده خاڵه شیهاب


له‌سه‌ر هێڵ نییه






هةزار سلاو له كيانى باكى خاڵه شیهاب و شةهيدانى ريى ئازادى كوردستان ....
دةست خؤش بيت ...

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بیت ئازیزم بۆ ژیاننامه‌ی ئه‌م تێکۆشه‌ره مه‌زنه‌ی کورد
ده‌شتی


له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده سته كانت خؤش و نه مربى بؤ خاله شه هاب و هاوريكانى
له‌سه‌ر هێڵ نییه