❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌و هۆكارانه‌ى پێوه‌رن بۆ زۆرى رێژه‌ى ته‌ڵاق

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-29 17:04:41

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsXPFirefox

ئه‌و هۆكارانه‌ى پێوه‌رن بۆ زۆرى رێژه‌ى ته‌ڵاق

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-4aa1c55c34.jpg
به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى ته‌لاق و جیابوونه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ترسناكترین ئه‌و كێشانه‌ى رووبه‌ڕووى كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ده‌بێته‌وه‌

به‌پێی ئامارێك كه‌ له‌هۆبه‌ى ئامارى دادگاى بارى كه‌سێتی له‌شارى هه‌ولێر تۆمار كراوه‌، له‌ساڵى(2008)دا رێژه‌ى جیابوونه‌وه‌ له‌(30%) بووه‌، بۆیه‌ توێژه‌رانى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌باره‌ى ئه‌م دیارده‌یه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌ن بۆ سه‌رهه‌ڵدانى كێشه‌ خێزانییه‌كان له‌وانه‌ جیاوازی بیروبۆچوون و جیاوازی ته‌مه‌ن و ئاستى رۆشنبیرى و ئازادیی و ته‌كنۆلۆژیاى نوێ وایكردووه‌ رێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبێته‌وه‌، هه‌ندێكیشیان هۆكاری ئه‌مه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ له‌یه‌كترتێنه‌گه‌یشتن و سووكایه‌تیكردن به‌بیروبۆچوونى یه‌كترو نه‌بوونى متمانه‌و زمانى دیالۆگ له‌نێوان هاوسه‌راندا.ده‌بینین له‌دواى ئه‌و هه‌موو گۆرانكارییه‌ كۆمه‌لایه‌تیانه‌ى روویانداوه‌ كه‌چى رێژه‌ى جیابوونه‌وه‌ هه‌ر روو له‌زیادبوونه‌، وه‌كو ده‌زانین جیابوونه‌وه‌ به‌ترسناكترین دیارده‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى داده‌ندرێت و ده‌بێته‌ هۆى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خێزان، ئه‌ویش له‌ئه‌نجامى تێنه‌گه‌یشتن و ناكۆكبوون له‌ژیانى خێزانیدا، هه‌روه‌ها توێژه‌رانى بوارى ده‌روونناسى ئه‌وه‌شیان ئاشكراكردووه‌و ده‌ڵێن هاوسه‌ران ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانى كێشه‌یه‌كى بچووكى نێوان خۆیان چاره‌سه‌ربكه‌ن ئه‌ى چۆن ده‌توانن به‌م هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌وه‌ درێژه‌ به‌ژیانى هاوسه‌رێتى و ژیانى خێزانى بده‌ن.ماوه‌یه‌كى زۆره‌ قسه‌ له‌سه‌ر رێژه‌ى ته‌لاق و جیابوونه‌وه‌ ده‌كرێت له‌لایه‌ن توێژه‌ران و شاره‌زایانى ئه‌و بواره‌ من له‌و بڕوایه‌دام هه‌موو كات و له‌هه‌موو شوێنێك شاره‌زایانى ئه‌و بواره‌و توێژه‌رانى نێو دادگا یارمه‌تیده‌رێكى ته‌واون بۆ رێگه‌گرتن له‌ڕێژه‌ى جیابوونه‌وه‌، به‌لام تێنه‌گه‌یشتن له‌بیروبۆچوونى یه‌كتر له‌نێوان هاوسه‌راندا هۆكارێكه‌ بۆ جیابوونه‌وه‌.با ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت نه‌زۆكى و تواناى نه‌بوونى منداڵ یه‌كێكه‌ له‌و كێشه‌ گه‌ورانه‌ى په‌یوه‌ستكراوه‌ به‌ژیانى خێزانى و سه‌رهه‌ڵدانى كێشه‌ خێزانى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ها سه‌رباری بوونی هۆكارى تری وه‌كو نه‌بوونى متمانه‌و ناڕاستگۆیی و هه‌ستنه‌كردن به‌به‌رپرسیارییه‌تى خێزان و ئازادییه‌كى له‌ڕاده‌به‌ده‌رو نه‌بوونى سۆزو عاتیفه‌ له‌نێوان هاوسه‌رانداو گوێنه‌گرتن و نه‌بوونى زمانى دیالۆگ و ره‌فتارى ناشیرین، ئه‌مانه‌ ئه‌و هۆكارانه‌ن كه‌ پێوه‌رن بۆ رووخاندنى ژیانى خێزانى و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خێزان له‌كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا، توێژه‌رانى بوارى ده‌روونناسى ده‌ڵێن: جگه‌ له‌و هۆكارانه‌ بارى  ئابووریش یه‌كێكی تره‌ له‌هۆكاره‌كانى سه‌رهه‌ڵدانى كێشه‌ خێزانییه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى جیابوونه‌وه‌، چونكه‌ زۆربه‌ى زۆرى هاوسه‌ران له‌و بڕوایه‌دان كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بوون له‌ژیانى خێزانیدا گرنگترین هۆكاره‌ بۆ ژیان دروستكردن له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ردا، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌یه‌، بۆیه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ پێویسته‌ هاوسه‌ران به‌ر له‌چوونه‌ نێو ژیانى خێزانى بیر له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ژیانی خێزانى بكه‌نه‌وه‌و ده‌بێت بزانن چی بكه‌ن و چۆن بنه‌ما خێزانییه‌كان ده‌پارێزن و خێزانێكى نموونه‌یی به‌رهه‌مبهێنن، له‌پێناو درێژه‌دان به‌ژیانى هاوسه‌رى و خێزانى نه‌ك بیركردنه‌وه‌ له‌ماڵ و سامان كه‌ به‌ره‌و چاره‌نووسێكى نادیاریان ده‌بات.زانایانى بوارى ده‌روونناسى ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ نه‌زۆكى حاڵه‌تێكه‌ زۆرجار چاره‌سه‌ركردنى زۆر ئه‌سته‌مه‌ ئه‌مه‌ش به‌ته‌نیا له‌نێوان چینه‌ هه‌ژاره‌كاندا نییه‌، به‌ڵكو له‌نێو چینه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیشدا هه‌یه‌، هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ توێژه‌رانى بوارى كۆمه‌ڵایه‌تیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن زۆرجار كێشه‌ى ماددى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه‌ بۆته‌ هۆكارێك بۆ جیابوونه‌وه‌ى نێوان هاوسه‌ران، بۆیه‌ پێویسته‌ حكومه‌ت له‌هه‌موو رووێكه‌وه‌ زۆر هاوكارى گه‌نجان بێت و هاوكارى ژیانى ئه‌و خێزانانه‌ بێت كه‌ تواناى داراییان لاوازه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى نه‌زۆكى و گه‌نجانیش رۆشنبیر بن و زیاتر تێگه‌یشتوو بن له‌باره‌ى ئه‌و جۆره‌ مه‌سه‌لانه‌وه‌.


                                                                                                                                        سه‌رچاوه‌   shafaaq

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن namo_rose (2009-12-29 17:10:34)

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-12-29 18:59:47

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsFirefox

Re: ئه‌و هۆكارانه‌ى پێوه‌رن بۆ زۆرى رێژه‌ى ته‌ڵاق

ده‌ستت خۆش به‌ڕێز (( namo_rose )) به‌هیوای به‌ردوامی..

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-12-29 19:15:40

~هيمن~
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-27
دواترین سه‌ردان: 2013-02-02
په‌یامه‌كان: 855
WindowsOpera

Re: ئه‌و هۆكارانه‌ى پێوه‌رن بۆ زۆرى رێژه‌ى ته‌ڵاق

ده ست خۆش بیت كاك ناموگیان سه ركوتوبیت

Kurdzhin



له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-12-30 15:56:38

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsXPFirefox

Re: ئه‌و هۆكارانه‌ى پێوه‌رن بۆ زۆرى رێژه‌ى ته‌ڵاق

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان کاکه‌ خه‌ڵات و کاکه‌ هێمن ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبێت هیوام وایه‌ سودتان وه‌رگرتبێت له‌ بابه‌ته‌که‌ ، سه‌رکه‌وت و سه‌رفراز بن هاوڕێکانم هیوای له‌ش ساخی هو به‌خته‌وه‌ریتان بۆ ئه‌خوازم کاتتان شـــــــــاد،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-12-30 20:01:39

danyar
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-14
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 58
WindowsXPOpera

Re: ئه‌و هۆكارانه‌ى پێوه‌رن بۆ زۆرى رێژه‌ى ته‌ڵاق

dast xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-12-30 20:44:34

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: ئه‌و هۆكارانه‌ى پێوه‌رن بۆ زۆرى رێژه‌ى ته‌ڵاق

هه‌ر بژیت کاکه‌ نامۆ گیان بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ، به‌ هیوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان سود مه‌ند بن له‌ بابه‌ته‌ جو‌انه‌کانی به‌رێزتان.. له‌ش ساغ و ته‌مه‌ن درێژ بیت به‌ قوربان له‌ ژیاندا ، وه‌ هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم له‌ کاره‌کانتدا ، بمێنیت به‌ خۆشی و شادی برا گیان،،

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-12-31 10:10:35

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsXPFirefox

Re: ئه‌و هۆكارانه‌ى پێوه‌رن بۆ زۆرى رێژه‌ى ته‌ڵاق

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت دانیار گیان سه‌رکه‌وت و سه‌رفراز بیت به‌رێزم هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم،،

زۆر سوپاس بۆ تۆش کاکه‌ یادگاری به‌رزو به‌رێز ده‌ست خۆش بۆ په‌یامه جوانه‌که‌ت سوپاس بۆ ووته‌ جوانه‌کانت براکه‌م سه‌رکه‌وت و سه‌رفراز بیت هیوای له‌ش ساخی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خواززم  هیوام وایه‌ هه‌میشه‌ له‌ ته‌ندروستی باش بیت ،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net