.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















جوانا مەلاح زۆر هەستیارە
جوانا مەلاح یەكێكە لەو كچە هونەرمەندانەی كە بە سەركەوتن ناوەستێت و نابێتە هۆی ئەوەی كە سارد بێتەوە لە هەوڵدان بۆ پێشكەش كردنی كاری نوێتر و باشتر، هەرچەندە زۆر كەس پێیان وایە نەگەیشتۆتە ریزی هونەرمەندانی پلە یەك لە لوبنان، بەڵام ماوە ماوە كارێكی هونەری پێشكەش دەكات كە توانا و بەهرەكانی بە دەردەكەون و بۆ جەماوەر دووپاتی دەكاتەوە كە بەهرە و تواناكانی مایەی ئەوەن كە لە ریزی هونەرمەندانی پلە یەك پۆلین بكرێت، بەر لە ماوەیەك كە نزیكەی ساڵێك دەبێت دیمانەیەكمان لەگەڵیدا ساز كردبوو، ئەم جارەش هەندێك پرسیارمان ئاراستەی كرد كە بەم شێوەیە وەڵامی داینەوە.
* ئایا بڕوات بە دەستەواژەی ئەستێرەی پلە یەك هەیە؟
- بێگومان نەخێر، چونكە لە هونەردا تەرازووەكی تایبەت هەیە كە پێوەرەكانی لە كاتێكەوە بۆ كاتێكی تر دەگۆڕێن، رەنگە هەر هونەرمەندێك گۆرانییەك تۆمار بكات و تێیدا سەربكەوێت، دواتر منیش گۆرانییەك تۆمار بكەم و تێیدا سەركەوتوو بم، یەكێكی تریش بە هەمان شێوە، و هەر یەكێك لە كاتێكی دیاریكراو لە پلەی یەكەمدا بن،بەڵام پێوەرێكی دیاریكراو هەیە وا لە هونەرمەند دەكات هەمیشە سەركەوتوو بێت.
* ئایا هونەرمەندان دەتوانن لەرێگای خۆشەویستییەوە هاوسەری ژیانیان هەڵبژێرن؟
- بێگومان هونەرمەندیش مرۆڤە، بەڵام ئەگەرەكانی بەردەم كچە هونەرمەندێك زۆر زەحمەت و كەمترن لەوەی كچێكی ئاسایی لەبەردەمیەتی، چونكە كچی هونەرمەند بیر دەكاتەوە ئایا ئەو كەسە لەبەر سەروەت و پارە و ناوبانگی خۆشی دەوێ یانیش خۆشەویستییەكەی بە راست و دڵسۆزییە، ئەمەش مافی خۆیەتی.
* وەك هونەرمەندێك ئامادەی قوربانی بە هونەر بدەی لەپێناو كەسێك، یاخود ئەگەر هاوسەرەكەت رازی نەبێ بەردەوام بی لەسەر گۆرانی گوتن كامیان هەڵدەبژێری؟
- نەك بۆ من بەڵكو بۆ هیچ هونەرمەندێك كارێكی ئاسان نییە كەوا بتوانێت واز لە گۆرانی و هونەر بهێنێت لەبەر هەر هۆكارێك بێت، بۆیە دەبینین هەموو هونەرمەندەكان یەك لە مەرجەكانیان بۆ هاوسەرەكانیان ئەوەیە كە دەبێ رازی بێت بە بەردەوام بوونیان لەسەر كاری هونەری، و زۆریش لەوانەی ئەم مەرجەیان دانەناوە سەركەوتوو نەبوون لە ژیانی هاوسەرێتیاندا.
* چەند جار خۆشەویستیت كردووە؟
- ئەمەیان با نهێنی بێـت لەگەڵ خۆمدا بمینێتەوە و نامەوێ بیدركێنم، بەڵام ئەوە دەڵێم زەحمەتە هیچ كەسێك بێ خۆشەویستی بژیت.
* لە خۆشەویستیدا رۆمانسیانە رەفتارت كردووە یان عەقڵانە؟
- دەتوانم بڵێم زیاتر رۆمانسیانە بووم.
* هەست دەكەی كەسێك هەبێت ئیرەییت پێ ببات؟
- من راستگۆم بەرامبەر بە خۆم و هەموو كەسێك هەركەسێكیش ئیرەیی بە من ببات ئەوا شێوازی بیركردنەوەی خۆیەتی، بەڵام من ئیرەیی بە كەس نابەم.
* زۆر لە هونەرمەندان روو لە ریكلام دەكەن ئەمە چۆن دەبینی؟
- سوودێكی زۆری بۆ هونەرمەند هەیە بەتایبەتی لە رووی ماددییەوە، هەروەها ئەگەر كۆمپانیایەك هونەرمەندێك بكات بە مۆدێلی خۆی ئەوە نیشانەی ئەوەیە كە هونەرمەندەكە ناوبانگ و جەماوەرێتییەكی زۆری هەیە و شایەنی ئەوەی پشتی پێ ببەسترێت.
* گرنگترین سیفەتەكانی تۆ چین وەك مرۆڤێك؟
- من حەز ناكەم باسی لە سیفەتەكانی خۆم بكەم، بەڵام من نامەوێ بە دوای كەموكوڕیەكانی كەسانی تردا بگەڕێم و لایەنە شاراوەكانی بزانم، چونكە ئەمە تایبەتمەندێتی ژیانی خۆیانەوە بە هەمان شێوە نامەوێ كەسیش بەدوای ئەوەدا بگەڕێت نهێنییەكانی ژیانی تایبەتیم بزانن وەك ئەوەی هەندێك رۆژنامەنووس و راگەیاندنكاران هەوڵی ئەوە دەدەن.
* ئەگەر كەسێك بێـتە بەرامبەرت و راستەوخۆی پێت بڵێت تۆ ناشیرنترین كەسی چۆن وەڵامی دەدەیتەوە؟
- سوپاسی دەكەم رەنگە ئەمە بیروڕای تایبەتی خۆی بێت كە پێویستە رێزی لێ بگیرێت.
* ئەگەر سەروەت و سامانێكی زۆرت دەستكەوت چی لێ دەكەیت؟
- یارمەتی هەژاران و كەم دەرامەتانی وڵاتەكەم لە كارە پێشینەكانم دەبێت.
* لایەنە شاراوەكانی كەسایەتیت چین؟
- من حەز دەكەم بە شێوەیەكی سرشتی دەربكەوم و شتێكی وا پێشكەش بە جەماوەر بكەم كە رەنگدانەوەی كەسایەتی من بێت.
*حەز دەكەی بگەی بە ئاستی چ هونەرمەندێك؟
- من دژی ئەوەم خۆم بە كەسی تر بەراورد بكەم، تەنیا دەمەوێ شوێنی خۆم بكەمەوە و بوونی خۆم بسەلمێنم و بڕوام بەوە نییە كەسێك بگات بە ئاستی كەسی تر بەتایبەتی لە بواری هونەریدا، چونكە هەر هونەرمەندێك ستایل و شێواز و جەماوەری تایبەتی خۆی هەیە.
* چ كاتێك لە هونەر دوور دەكەویتەوە؟
- وەك دوور كەوتن بە هیچ شێوەیەك لە هونەر دوور نەكەوتوومەتەوە و بڕوا ناكەم رۆژێك لە رۆژان بێ هونەر بتوانم بژیم، بەڵام جاری وا هەیە پێویستم بە حەسانەوە هەیە كە ماوەیەكی كەمە و لەو ماوەیەشدا هەوڵ دەدەم شتێكی باشتر لە شتەكانی پێشووترم پێشكەش بكەم.
* سەركەوتن نابێـتە هۆی ئەوەی تووشی لەخۆبایی بوون ببیتەوە؟
-بێگومان لەخۆبایی نەخۆشییەكی دەروونییە و هیوادارم هەموو هونەرمەندێك لێی دووربێت دوای ئەوەی لە كارێكدا سەركەوتن بەدەست دەهێنێت، من هەوڵ دەدەم لەدوای سەركەوتنی كارێكدا ركابەرێتی لەگەڵ خۆم بكەم بۆ بەرهەمی باشتر پێشكەش بكەم.
* چۆن گۆرانییەكانت هەڵدەبژێریت؟
- هەوڵ دەدەم هەڵبژاردنەكانم بەگوێرەی عەقڵ بێت، چونكە من مرۆڤێكی زۆر حەساسم و گرنگییەكی زۆریش بە هەستەكانی خۆم دەدەم بەتایبەتی لە هەڵبژاردنی گۆرانیدا.
* كێ بە نزیكترین كەس لەخۆت دەزانیت؟
- وەك هونەرمەندێك جەماوەری خۆم بە نزیكترین و خۆشەویستترین كەس لە خۆم دەزانم.
* كە لە خەو هەڵدەستی یەكەم كارت چییە؟
- ئەگەر كاری زۆرم نەبێت ئەوا زوو دەخەوم و بەیانیان زوو لە خەو هەڵدەستم، یەكەم جار قاوەیەك دەخۆمەوە و بە گوێرەی توانا و كات وەرزش ئەنجام دەدەم، ئەگەر بزانم چەند رۆژێك كارم نەبێت ئەوا گەشتێك ئەنجام دەدەم.
* هەڵبژاردنی ستایلی تایبەت بۆ هونەرمەند تا چ رادەیەك گرنگە؟
- هەر هونەرمەندێك شێوازی تایبەتی خۆی هەیە لە گۆرانی گوتن ئەگەرچی لە سەرەتاش هەندێك تەقلیدی هونەرمەندێك بكات یان شێوەی ئەداكەی لە هی هونەرمەندێكی دیكەوە نزیك بێت، بەڵام ئەگەر من گۆرانی هونەرمەندێكی دیكەش بڵێمەوە و گوێگر نەشمبینێت ئەوا هەر دەزانێت ئەوا منم گۆرانی دەڵێم.
*هێزی ئافرەتی هونەرمەند لەچیدایە؟
- بە حوكمی ئەوەی هونەرمەندە رەنگە دووچاری تاقیكردنەوە و بارودۆخی سەخت و چاوەڕوان نەكراو ببێتەوە، بەڵام گرنگ ئەوەیە خاوەن ئیرادە بێت و بتوانێـت لێی دەرباز بێت بێ ئەوەی باجێكی قورس بدات كە لە كۆتاییدا لێی پەشیمان بێتەوە.
* ئافرەتە هونەرمەندە لوبنانییەكان كێبڕكێیانە لەسەر ئەوەی بە زاراوەی كەنداوی گۆرانی بڵێن، هۆكاری ئەمە چییە؟
- زاراوەی كەنداوی زاراوەیەكی خۆشە و لە كەنداویش شاعیری زۆر بە توانا هەن، هەروەها هونەرمەندان خاوەن جەماوەرێكی زۆرن لە وڵاتانی كەنداو بۆیە ئاساییە ئەگەر بە زاراوەیە گۆرانی بڵێن.
* ئایا تەنیا بۆ ئەوە نییە كە لە رووی داراییە سوودی هەیە؟
-بێگومان لایەنی داراییش بۆ هونەرمەند زۆر گرنگە و مافی خۆیەتی لەم لایەنەوە ژیانی خۆی دابین بكات دیارە ئەمەش یەكێكە لە هۆكارەكان.
* كرێی ئاهەنگەكان تا چەند بۆ تۆ گرنگە؟
- كرێی گۆرانی گوتن و ساز كردنی ئاهەنگ ئەمەیان كاری بەڕێوەبەری كارەكانمە، ئەو وردەكاریانە زیاتر بەڕێوەبەری كارەكانم پێی هەڵدەستێت، بێگومان جۆر و شوێن و شێوەی ئاهەنگەكەش جیاوازە و تا رادەیەك كاریگەری دەبێت لەسەر كرێی ئاهەنگەكان.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه