.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














قوانگسی یه‌كێكه له‌و پێنج ناوچه‌یه‌ی كه سیستمه‌كه‌ی حوكمی خۆبه‌ڕێوه‌بردنه له چوارچێوه‌ی كۆماری چینی میللی‌دا، گرنگترین شاره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش "نیانینغ، لیوجۆ، قهیلین"ه كه زۆرترین ناوچه‌ی گه‌شتیارییان تێدایه‌و له‌پاڵ پیشهسازیو كشتوكاڵدا، داهاتی سه‌ره‌كی ئه‌و ناوچه‌یه داهاتی گه‌شتیارییه.
گۆڤاری هه‌فتانه‌ش گه‌شتێكی خێرا به خوێنه‌رانی ده‌كات بۆ ناو جوانییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه.
ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر كه‌ناری ڕووباری باشووری چین‌و له‌گه‌ڵ وڵاتی ڤێتنام هاوسنووره، زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌یشی له نه‌ته‌وه‌ی چوانگ-ه، له بیروباوه‌ڕیشدا، ئه‌وان بۆق به پیرۆز دهزاننو به كوڕی خوای ده‌زانن، بۆیه له‌سه‌ر زۆربه‌ی كه‌ره‌سته‌كانیان وێنه‌و زه‌خره‌فه‌ی بۆق هه‌یه، ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه گۆشتی بۆق ناخۆن‌و له‌گه‌ڵ مردنی كه‌سێكیشدا بۆقێكی له‌گه‌ڵدا ده‌خه‌نه چاڵه‌وه.
به وته‌ی شین یلین (به‌رپرسی لیژنه‌ی باڵای حزبی شیوعی له ناوچه‌كه‌دا)، نه‌ته‌وه‌كه‌یان له ڕیزبه‌ندی بیست و شه‌شه‌مین نه‌ته‌وه‌ی چینه له كۆی 56 نه‌ته‌وه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌یشی 50 ملیۆن كه‌سه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حزبی شیوعی چین، ته‌ئكیدیكرده‌وه "گهشتیاریو بازرگانیی‌و پیشهسازیو كشتوكاڵ، بنه‌مای سه‌ره‌كی داهاتی ناوچه‌كه‌ن، نه‌ته‌وه‌ی جوانگ 60%ی دانیشتوانی ناوچه‌كه دهبێتو ڕێژه‌ی 40%ی تریش، بریتین له نه‌ته‌وه‌كانی یاو، دۆنگ، میاو، تیگ.
شاره سه‌وزه‌كه
شاری نیانینگ، یه‌كێكه له شاره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌و به شاری سه‌وز ناوبانگی ده‌ركردووه، له 30%ی ڕووبه‌ری شاره‌كه سهوزاییو پارك‌و باخچه‌ی ڕازاوهیهو له ده‌روازه‌ی شاره‌كه‌دا ته‌پڵی گه‌وره به‌رچاو ده‌كه‌ون، كه پهیكهرتاشهكانی شاره‌كه دروستیانكردووه، چونكه ته‌پڵ كلتوورێكی مێژوویی كۆنی دانیشتوانه‌كه‌یه‌تی.
لیوجۆ شارێكی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌یه، به‌ر له چوونه ناوه‌وه‌ی شاره‌كه، جوانترین شوێنی گه‌شتیاری لێیه كه پاركێكی گه‌وره‌یه ڕووبه‌ره‌كه‌ی 500 هێكتاره، چه‌ند تله شاخێكی گه‌وره‌ی له ده‌وره‌و به وته‌ی ڕێبه‌ره گهشتارییهكه، شاخه‌كه ناوی پڵنگی پاڵكه‌وتووه‌و دهریاچهیهكیشی لێیه كه پردێكی له‌سه‌ر دروستكراوه‌و درێژییه‌كه‌ی 100 مه‌تره‌و هه‌ر به‌شێوه‌ی مێژوویی ماوه‌ته‌وه‌و ساڵانه نوێدهكرێته، پرده‌كه‌ش له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌كه‌یه كه ناوی ده‌ریاچه‌ی ئه‌ژدیهایه "تنین"، له‌وێ ده‌سته‌یه‌ك كوڕ‌و كچی گه‌نج به پێشكه‌شكردنی گۆرانی‌و نمایشی كلتووریی خۆیان مامه‌ڵه‌و پێشوازی له میوان ده‌كه‌ن.
به وته‌ی چیۆ (به‌رپرسی باڵای حزبی شیوعی چین، له شاره‌كه)، ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 3ملیۆن‌و 750هه‌زار كه‌سه، وتی: "له‌پاڵ داهاتی گه‌شتیاری ناوچه‌كه، سه‌رچاوه‌یه‌كی تری داهاتی پیشه‌سازییه‌و گه‌وره‌ترین كارگه له‌و شاره‌دان."
لیوجۆ له ئامێزی ڕووباردا
شاری لیوجۆ له‌ناو ئامێزی ڕووباردایهو شاره‌كه له نیمچه دوورگهدایه، كه له سێ لاوه به ڕووباری لیجیانگ ده‌وره‌دراوه‌و له‌سه‌ر ئه‌و ڕووباره‌ش 14 پردی گه‌وره دروستكراوه، بۆ به‌ستنه‌وه‌ی شاره‌كه به دهورهوبهرهوه، سه‌رجه‌م پرده‌كانیش له كه‌ره‌سته‌ی شاره‌كه خۆی دروستكراوه.
ئه‌و شاره 111ساڵ پێش زایین دروستكراوه‌و ڕووبه‌ره‌كه‌ی 340كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه‌و شارێكی گهشتیاریو پیشه‌سازییه.
16ملیۆن گه‌شتیار
یه‌كێكی تر له شاره گه‌شتیارییه زۆر به‌ناوبانگه‌كانی ناوچه‌ی قوانگسی، شاری قهیلین-ه كه به‌ناوبانگترین شوێنی گه‌شتیاری تێدایه‌و شاره‌كه به دیمه‌نی سروشتی سهرنجڕاكێشو هه‌ڵكه‌وته‌ی سروشتی‌و جوگرافی ناوبانگی ده‌ركردووه.
قهیلین كه‌وتووه‌ته سه‌ر ڕووباری لیجیانگ، به وته‌ی به‌رپرسێكی باڵای حكومی ناوچه‌كه "ساڵانه 16ملیۆن گه‌شتیاری جیهانیو ناوخۆیی ڕووی تێده‌كه‌ن، كه زۆرترینیان بیانین‌و ژماره‌ی گه‌شتیارانی ناوخۆی چین ملیۆنێك‌و دووهه‌زار ده‌بێت. هه‌روه‌ها داهاتی ساڵانه‌ی گه‌شتیاریشی به ده‌یان ملیار یوان خه‌مڵاند."
20 جوانی سه‌رسوڕهێنه‌ر
قهیلین له شاره هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی ناوچه‌كه‌یه، له بواری گهشتیارییو هه‌ڵكه‌وته‌ی سروشتی‌و تۆپۆگرافییه‌وه، كه له‌هه‌ر شوێنێكی بڕوانیت جوانییه‌ك خۆی نمایشده‌كات، ئه‌م شاره‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌مان ڕووبار، به‌ڵام زۆرترینی شوێنی سه‌رنجڕاكێشی تۆپۆگرافیی له سنووری ئه‌و شارهدایهو به هه‌ردوو شاری لیوجۆو قهیلین 20 ناوچه‌ی گرنگی گه‌شتیارییان له‌سه‌ر ڕووباری لیجیانگ به‌رده‌كه‌وێت، كه به‌سه‌ر ئه‌مبه‌رو ئه‌وبه‌ری ڕووباره‌كه‌دا دابهشبوونو درێژییه‌كه‌ی 437 كلیۆمه‌تره.
له‌م شاره‌داو له كه‌ناڵی تۆجیان، چه‌ندین كه‌شتی گه‌شتیاری ڕاوهستاونو به كاروان گه‌شت به‌ناو ڕووباره‌كه‌دا دهكهنو گه‌شتیاران ده‌گوازنه‌وه، بۆ هه‌ر كه‌سێكیش 250 یوان بۆ بلیت وهردهگیرێتو ژه‌مێك خواردنیشی له‌سه‌ره، زۆربه‌ی سهرنشینانیشیان بیانین‌و هه‌ندێكیشیان خه‌ڵكی چینن.
گه‌شتی ناو ڕووباره‌كه بۆ خاڵی كۆتایی 75 كیلۆمه‌تره‌و ده‌بێت له كه‌ناڵی سین بین داببه‌زن، به‌ڵام ئه‌و 75 مه‌تره به 3:30و زیاتر كۆتایی دێت، بۆیه جوانی سروشتی ڕووباره‌كه‌و سروشتی ڕه‌نگین‌و هه‌ڵكه‌وته‌ی شاخ‌و ته‌پۆڵكه‌و گه‌شتی ناوتهم به‌جۆرێك سهرسامتدهكهن، كه به سهیركردنو تێڕامان له جوانییه‌كانی سروشت ڕاناگهیتو هه‌ستناكه‌یت له‌سه‌ر زه‌مین بیت، بۆیه گه‌شت كۆتایی دێت‌و جوانی به‌رده‌وامده‌بێت.
به وته‌ی ڕێبه‌ری گه‌شتیاریی، ئێستا به‌هۆی سه‌رماوه ژماره‌ی گه‌شتیاران كه‌متره، ئه‌و به گۆڤاری هه‌فتانه‌ی وت: "ئێستا ڕۆژانه نزیكه‌ی 40-50 كه‌شتی سه‌فه‌رده‌كه‌ن، به‌ڵام له وه‌رزی هاویندا ژماره‌كه 100-150 كه‌شتییه‌و تا بلیتێك ده‌ست گه‌شتیار ده‌كه‌وێت، چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆری ده‌وێت."
له‌ناو ڕووباره‌كه‌دا چه‌ند به‌له‌مێكی بچووك هه‌ن، له 5 قامیشی ئه‌ستوور دروستكراون، به‌رده‌وام به شوێن كهشتییهكانهوهو بابه‌تی دیاریی‌و میوه ده‌فرۆشن. هه‌روه‌ها له كه‌ناڵی كۆتایشدا هه‌مان به‌له‌م كه‌سێكی چینی له‌سه‌ره‌و به دوو باڵنده‌ی ئاوی دهستهمۆكراوهوه نمایشی ڕاوه‌ماسی كلتووری خۆیان بۆ گه‌شتیاران ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ر بڕێك یواندا، تاوه‌كو نانی ڕۆژانه‌ی پێ دابینبكات.
هه‌ر له‌ناو شاری قهیلیندا، چه‌ند شوێنێكی گه‌شتاریی هه‌یه، له‌وانه ئهشكهوتێكو چیای لوتهفیل، ئه‌شكه‌وته‌كه به‌هۆی گۆڕانكاریی سروشتییه‌وه دروستبووه‌و به‌ر له 500 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ژێر ده‌ریادا بووه‌و به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی ئاوه‌وه كه‌وتووه‌ته سهرزهویو ئه‌و شوێنه‌ش ڕۆژانه گه‌شتیار به بلیتێكی 40 یوانی به‌ناویدا ده‌گه‌ڕێت.
لوتهفیل
شاخی لوتهفیلیش له هه‌مان شاردایه‌و زۆر به‌ناوبانگه‌و كه‌وتووه‌ته سه‌ر هه‌مان ڕووبار، شاخێكی گه‌وره‌یه‌و له ڕووی تۆپۆگرافییه‌وه شێوه‌ی فیلێكی وه‌رگرتووه، كه لوتی له‌ناو ئاوهكهدابێتو له‌سه‌ر شاخه‌كه‌ش بورجێكی دێرینی ئایینی بودای له‌سه‌ره. خاتوو هویان می ڕێبه‌ری گه‌شتیاری ناوچه‌كه‌یه، به گۆڤاری هه‌فتانه‌ی وت: "ساڵانه زیاتر له یه‌ك ملیۆن گه‌شتیار دێنه سه‌ردانی شاخی لوتهفیل،" وتیشی: "بۆ هه‌ر گه‌شتیارێك 40 یوان بۆ بلیت وه‌رده‌گیرێت."
به وته‌ی هویان می "فیل ڕه‌مزێكی پیرۆزی ناوچه‌كه‌یه‌و هێمایه بۆ خێر‌و خۆشی‌و به‌ره‌كه‌ت‌و ئاشتیی، بۆیه له شاره‌كه‌دا په‌یكه‌رو وێنه‌ی فیل ده‌بینرێت."
بورجه‌كه‌ی سه‌ر پشتی لوتهفیل، مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 400 ساڵ پێش ئێستا، هویان له‌و باره‌یه‌وه وتی: "له هه‌موو چیندا 2 بورجی گرنگی مێژوویی له‌و شێوه‌یه هه‌یه، كه یه‌كێكیان له قهیلین"ه.
حه‌وت ئه‌ستێره
پاركی حه‌وت ئه‌ستێره‌ش، له هه‌مان شاره كه ڕووبه‌ره‌كه‌ی 173 هێكتارهو له‌ناویدا پردێكی دێرین هه‌یه، درێژییه‌كه‌ی 150 مهتردهبێتو له‌سه‌ر ڕووباری خۆرهه‌ڵاتی بچووك دروستكراوه‌و مێژووه‌كه‌ی بۆ 500 ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه. به وته‌ی ڕێبه‌ری گه‌شتیاری پاركه‌كه "به پاره‌ی خودی ژنی یه‌كێك له ئیمپراتۆره‌كان دروستكراوه." له كۆتایی پرده‌كه‌دا به‌ردێكی گه‌وره هه‌یه‌و وته‌یه‌كی له‌سه‌ر هه‌ڵكۆڵراوه "بژی ئه‌فكاری ما‌و" كه سه‌رده‌می نووسینه‌كه بۆ شۆرشی ڕۆشبیری سه‌رده‌می شۆرشی چین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌و پاركه‌دا 7 تهپۆڵكهشاخ دهوریداوهو به‌و ناوه ناونراوه‌و پانتاییه‌كی فراوانی گوڵوگۆڵزارو باخچه‌ی ئاژه‌ڵانه، كه ڕۆژانه گه‌شتیاره چینییه‌كان سه‌ردانی دهكهنو 40 یوان بۆ بلیتێكی چوونه ژووره‌وه سه‌رفده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه dangubas
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن namo_rose (2009-12-30 20:17:47)

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه







د ه ست خۆش بیت كاك نامۆ سه ركوتوبیت به قوربان
هه رله خوشیدابژیت انشاء الله
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ستت خؤش بيت بابه تيكي باشه

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش هاوڕییان سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان سه‌رکه‌وت و سه‌رفرازبن هیوام وایه سودمه‌ند بوبێتن هیوای له‌ش ساخی و به‌خته‌وه‌ریتان بۆ ئه‌خوازم کاتتان شــــاد،،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌کانت خۆشبێت بابه‌تێکی زۆۆۆر جوانه هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastakant xosh babateky cwana har bzhy giana

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ش هاوڕێیان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبیت تینای گــــوڵ و سهندریلای دل هیوام وایه سود مه‌ند بوبێتن سه‌رکه‌وت و سه‌رفرازبن هیوای له‌ش ساخی و به‌خته‌وه‌ریتان بۆ ئه‌خوازم کاتتان شاد،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه