❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کاریگه‌ری وازهێنان له جگه‌ره‌کێشان بۆ سه‌ر نه‌خۆشی شه‌کره چییه؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-06 13:32:48

Kurdish_Girl
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-07-29
په‌یامه‌كان: 1333
WindowsVistaFirefox

کاریگه‌ری وازهێنان له جگه‌ره‌کێشان بۆ سه‌ر نه‌خۆشی شه‌کره چییه؟

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-d175b28ba1.jpg



ئه‌و ساته‌ی جگه‌ره‌کێشێك واز له جگه‌ره‌کێشان ده‌هێنێت، وامی بۆ خۆراك به‌ره‌وو باشی ده‌ڕوات و به‌هۆیه‌وه کێشی باشتر ده‌بێت. ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجامدراو به‌به‌شداری هه‌زاران که‌س نیشانیداوه، که وازهێنان له جگه‌ره‌کێشان ده‌بێته هۆکاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره.

ئه‌م هه‌واڵه بۆ جگه‌ره‌كێشان و ئه‌وانه‌ی چیتر ئاره‌زووی جگه‌ره‌کێشان ناکه‌ن، هێنده خۆش نییه: جگه‌ره‌کێش جارێك زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوونی به نه‌خۆشی شه‌کر لێده‌کرێت، له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌ی وازیان له جگه‌ره‌کێشان هێناوه، دووئه‌وه‌نده زیاتر دووچاری شه‌کره ده‌بنه‌وه.

"Hsin-Chieh Yeh" و هاوه‌ڵه‌کانی له "Johns Hopkins University" له "Baltimore" سه‌ر به‌ناوچه‌ی "Maryland" له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌کدا پشکنینیان بۆ نزیکه‌ی 11 هه‌زار مرۆڤ کرد. به‌شداربووان بۆ یه‌که‌مین جار له ساڵی 1987 تا 1989 پشکنینیان بۆ کرا و دواتر و به‌درێژایی 17 ساڵ چاودێری پزیشکیان بۆ کرا. به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ئاستی شه‌کره‌ی خوێن، کێش و ڕه‌فتاری جگه‌ره‌کێشانی به‌شداربووان له‌لایه‌ن توێژ‌ه‌رانه‌وه وه‌رگیرا.

ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵسه‌نگاندنی داتا وه‌رگیراوه‌کان ده‌ریانخستبوو، که جگه‌ره‌کێشه‌کان به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ جگه‌ره‌نه‌کێشه‌کاندا له 30% زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به جۆری دووه‌می شه‌کره لێكرا. ئه‌وانه‌ی له شه‌ش ساڵی پێشوودا وازیان له جگه‌ره‌کێشان هێنابوو، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به ڕێژه‌ی له 70% بووه، هه‌روه‌ك "Hsin-Chieh Yeh" و هاوه‌ڵه‌کانی له‌سه‌ر‌ ڕووپه‌ری گۆڤاری "Annals of Internal Medicine"دا نووسیویانه.

توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وتبوو، که ئه‌وانه‌ی وازیان له جگه‌ره‌کێشان هێناوه له‌سێ ساڵی یه‌که‌مدا ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌شه‌کره له‌وپه‌ڕیدابووه. له‌سێ ساڵی یه‌که‌می دوای وازهێنان له‌جگه‌ره‌کێشان کێشی به‌شداربووه‌کان نزیکه‌ی چوار کیلۆگرام ڕووی له‌زیادبوون کردووه.

ئایا به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر جگه‌ره‌کێشان له‌جیاتی نانخواردن باشتره؟ "Hsin-Chieh Yeh" و هاوه‌ڵه‌کانی هیچ کات ئامۆژگارییه‌کی له‌مجۆره به‌به‌شداربووان ناده‌ن. توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که دوای ده ساڵ له جگه‌ره‌کێشان ئه‌گه‌ری تووشبوون به شه‌کره له‌نێو به‌شداربوواندا بۆ هه‌مان ئاست ئه‌وانه‌ دابه‌زیووه، که به‌هه‌موو ژیانیان جگه‌ره‌یان نه‌کێشاوه. له ژێر تیشکی ئه‌‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه زانستییه‌وه توێژه‌ران داوا له‌وانه ده‌که‌ن، که وازیان له جگه‌ره‌کێشان هێناوه، ئاگاداری کێشی خۆیان بن و به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ئاستی شه‌کره‌ی خوێنی خۆیان پێوه‌ربکه‌ن.



Xozga

Kurdzhin
.You never know what is enough unless you know what is more than enough

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-08 16:51:12

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: کاریگه‌ری وازهێنان له جگه‌ره‌کێشان بۆ سه‌ر نه‌خۆشی شه‌کره چییه؟

dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net