.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









دكتۆر نیاز محەمەد عەبدولقادر، ناسراو بە (نیاز لاجانی) لەساڵی 1965 لەگەڕەكی تەیراوەی شاری هەولێر لەدایك بووە، تا پۆلی چواری سەرەتایی لەهەولێر خوێندووە و لەپۆلی پێنجی سەرەتایی و تا تەواوكردنی قۆناغی ئامادەیی لەئێران خوێندووە. بۆ ماوەی سێ ساڵ پێشمەرگایەتی كردووە و پاشتر بەزەمالەی پارتی رەوانەی یەكێتیی سۆڤیەتی جاران دەكرێت و ماجستەر لەرۆژنامەگەری و دكتۆرا لەمێژوو تەواو دەكات. لەساڵی 2000 گەڕاوەتەوە كوردستان و لەساڵی 2006ـەوە بەڕێوەبەری كەناڵی ئاسمانی زاگرۆسە.
سڤیل: هەولێر
بەشی یەكەم
سڤیل: لەیادەوەری و خۆشی و ناخۆشییەكانی ژیانی منداڵیت چیت لەیاد ماوە؟
نیاز لاجانی: منداڵی من زۆر بەزەحمەت تێپەڕی، بەحوكمی ئەوەی باوكم پێشمەرگە بوو، بەنیمچە هەتیوی گەورە بووم. راستە باوكم لەهەولێر بووە، بەڵام پێشمەرگەی ناوچەیەكی دیاریكراو نەبووە، لەناوچەكانی كفری و سلێمانی و كەركوكیش بووە، هەمیشە چاومان لەوە بووە كەی باوكمان دەگەڕێتەوە و دەستمان بەسەردا بێنێت. ئەوكاتەش كە لەدوای ساڵی 1970 باوكم بەیەكجاری گەڕایەوە هەولێر، لەبەرئەوەی كاری سیاسی لەئەستۆ بوو، كەمتر لەماڵەوە دەمانبینی و بەزۆری هەر ئێمە دەچووینە لای. بۆخۆشم بەشاهیدی ماڵەوە و جەماعەت، منداڵێكی هار و شەیتان بوومە و لەزۆر شەڕان شەڕم كردووە و وەشاندوومە و لێدراوم و سەرم شكاوە و سەری خەڵكم شكاندووە. لەوانەشە هۆكارەكەی ئەوە بێت، كە من برایەكی لەخۆم گەورەترم هەبوو، ئەویش زۆر فەقیربوو، خوشكێكی لەخۆم گەورەتریشم هەبوو، ئەوانەی دیكە هەمووی لەمن بچوكتربوون، ئەو كاتەش خێزان منداڵی زۆربوو، بۆیە من هەمیشە لەشەڕەكان بەتەنها بووم، جا دەبووایە بەرگری لەخۆم بكەم و بەتەنیا دەرەقەتی چەند منداڵێك بێم، هەمیشە بەردەقانێ و دارلاستیكم پێبووە، لێدانم خواردووە و ئەگەر بەدوو سێ كەس لێیاندابام و بمزانیبا دەرەقەتیان نایەم پەنجەرەی ماڵیانم دەشكاند، بەڵام سەرەڕای ئەوانەش لەخوێندن زیرەك بووم و هەموو ساڵێك دووەم یا سێیەم دەبووم، قەت یەكەم نەبوویمە، هەمیشە باشم خوێندووە لەمەكتەب و خێرابوومە لەوەرگرتنی وانەكان، زۆر رێزی مامۆستاكانم دەگرت، لەماڵەوەش زۆر رێزی باوكم و دایكم و خوشك و برایەكانم گرتووە، لەدەرەوە شەیتان بووم، بەڵام لەماڵەوە و لەقوتابخانە هێمن بووم.. پۆڵی چواری سەرەتاییم لەشاری مەهاباد تەواوكرد، بەكوردیش دەمانخوێند، دواتر لەشاری كەرەج پێنجی سەرەتاییم بەزمانی فارسی خوێند، ناوەندی و ئامادەییشم هەر لەوێ تەواوكرد.
سڤیل: لەئێران زۆربەی ژیانی منداڵیت لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی بووە و تۆ هاوڕێیەكی نزیكی ئەو بوویت، تەنانەت لەقوتابخانەش هەر بەیەكەوە بوونە، سەبارەت بەهاوڕێیەتی نێوانتان و منداڵی ئەو، چیتان لەیاد ماوە؟
نیاز لاجانی: راستە، لەگەڵ ئەو هەر لەمنداڵییەوە بەیەكەوە بووین و كاری حیزبایەتیشمان لەیەكێتیی قوتابیان هەر بەیەكەوە كردووە، لەقوتابخانەش بەیەكەوە خوێندوومانە، بەڵام من پۆلێك لەپێش ئەوەوە بووم، لەكۆڵانیش هەر جیرانی یەكتربووین و ئەوان ماڵیان لەسەروتری ئێمەوە بوو، هاموشۆیەكی پتەو لەنێوانماندا هەبوو، كاك نێچیروان هەر ئەو كاتەش زۆر منداڵێكی سادە و بێپۆز بوو، كوڕێكی زۆر قسەخۆش، هەمیشە هاوكاری كوڕە هەژارەكانی دەكرد و زۆر شتیش لەڕێگەی ئەوەوە دەگەیشتە باوكی بۆ یارمەتیدانی پەناهەندەكان، لەقوتابخانە بڵێم زۆر زۆر زیرەك بێت، ئاوا نەبوو، چونكە بەڕاستی كاتی نەبوو، بەبەردەوام ماڵیان پڕبوو لەمیوان، بەحوكمی ئەوەی كوڕی گەورەی ماڵەوە بوو، زۆرشت ئەو ئاگاداری لێی هەبوو، خەڵكی دیكە نەیدەزانی، بەڵام سەرەڕای ئەوەش دەیخوێند و باشیش بوو، زۆر حەزی لەكاری حیزبایەتی دەكرد و ئەوكاتەش لەبەرامبەر رەخنەدا چاوكراوە و سینگفراوان بوو، یەكێ لەو شتانە، ئەوكاتە نامیلكەی قیادە موئەقەتە دەرچوو بەناوی بزوتنەوەی ئازادیخوازی كورد، كە بەشێكی تێدابوو لەسەر رەخنەگرتن لەبنەماڵەی بارزانی و مەكتەبی بارزانی، كاك نێچیروان لەو سەردەمی ئەو رەخنانەی بەسینگێكی زۆر فراوانەوە وەردەگرت، كە ئەمەش بۆ ئەوكاتەی ئەو شتێكی زۆر گرنگ بوو، چونكە لەسەر مەكتەبی بارزانی زۆر رەخنەی توندی تێدابوو.
سڤیل: بەڵام نێچیرڤان بارزانی لەسەر ژیانی منداڵی تۆ لەیەكێ لەكۆبوونەوەكانی لەگەڵ راگەیاندنكارانی پارتی، دەڵێت: نیاز بەمنداڵیش هەر كەسێكی عیناد و كەللەڕەق بوو؟
نیاز لاجانی: بەڵێ، گوتی هەمیشە كەللەڕەق و توندبوو. وەڵاهی نازانم بڵێم عینادم یا عیناد نیم، بەڵام ئێستا عیناد نیم (بەپێكەنینەوە). لەمنداڵی بەحەقیقەت توندبووین لەسەر ئەفكار و بیروباوەڕ، خۆمان ئاوا گۆش كردبوو، كە مەسەلەی كورد و چەپگەرایی لەسەرووی هەموو شتێكەوە بوو، ئەوانی دیكەمان رەفز دەكردەوە، كە ئێستا بیری لێدەكەمەوە لەوانەیە پێكەنینم بەو مەواقیفانەی ئەو كاتەم بێت، هەرچەندە ئێمە لەتەمەنی شانزە و حەڤدە ساڵی خۆمان قۆناغێكی باشمان بڕیبوو، هەمیشە خەریكی خوێندنەوە و كۆبوونەوەی حیزبی بووین، وەكو گەورە تەسەروفمان دەكرد و زوو كەوتینە ناو دنیای سیاسەت، بەتایبەتی شۆڕشی ئێران لە 1979 كاریگەری لەسەر هەموومان هەبوو، لەكتوپڕ و لەقۆناغێكی منداڵی و موراهیقی كەوتینە ناو تەمەنێكی گەورە، كە ئینقیلابی ئێران كرا، ئەو هەموو حیزب و باڵی چەپ و راستی دژ بەیەكە هاتنە ناو مەیدانەكە، كاریگەری كردە سەر هەموومان، شتێكی دیكەش پێموایە ئینسان ئەگەر پاك بێت و زۆر نەزانێت، زۆر عینادە لەسەر بۆچوونەكانی، ئێمەش پاك بووین و زۆریشمان نەدەزانی، بەڵام ئەگەر پاك بیت و لەشتەكانیش تێبگەی رێژەی عینادییەكەی مرۆڤ كەمتر دەكاتەوە، بۆیە عینادییەكەی منیش كە كاك نێچیروان باسی كرد، هەر لەوەی یەكەم بوو.
سڤیل: ئەی ئەو منداڵانەی دیكەی هاوڕێت كە لەشەڕی كۆڵان و قوتابخانە بەیەكەوە بوون، كێ بوون؟
نیاز لاجانی: لەهەولێر، منداڵەكانی شێخ جەلال و مامۆستا ئیبراهیم مەخمووری بوون لەگەڕەكی زانیاری، لەبەرئەوەی هێندە گەڕاوین ناوی زۆربەیانم لەخەیاڵ نەماوە، لەتەیراوە بۆ سێتاقان لەوێوە بۆ ئیسكان و زانیاری، ئەمە ناو هەولێر، دواتر بۆ هیران و نازەنین، سماقولی و گەڵاڵە، گوندی مەران، ئۆمەرەگەدە لەكفری، بەڵام لەگەڵ ئەو برادەرانەی كە لەئێران بەیەكەوە بووین، كوڕەكانی حەمیدە فەندی، كوڕەكانی خورشید شێرە، تەها بەرواری، د.عەلی سندی لەگەڵ ئەو لەقوتابخانە بەیەكەوە لەسەر یەك رەحلە دادەنیشتین، كوڕێكی زۆر زۆر زیرەك بوو، كوڕەكانی فازیل سۆرانی، كوڕەكانی ئەحمەد هەردی، ئاسۆس و رێبین، لەگەڵ رێبین هەردی لەیەك پۆل بووین، ئاری شێخ هەرسین، منداڵەكانی بنەماڵەی بارزانی زۆربەیان.
سڤیل: ئەی لەگەڵ دایك و باوكت پەیوەندیت چۆن بوو؟ لەكامیان زیاتر نزیك بووی؟ ئێستا پەیوەندییەكەتان لەچ ئاستێكدایە؟
نیاز لاجانی: بەشەهیدبوونی دایكم، بەحەقیقەت ئەو گەرموگوڕییەی جاران لەماڵەوە نەما، چونكە باوكم ژنی هێنایەوە، پاش ئەوە جەوەكە گۆڕا، بەڵام لەگەڵ باوكم زیاتر رەفیقین و لەپێشمەرگایەتیش هەر بەیەكەوە بووین، جاری وا هەبووە بەشەش سەعات دانیشتووین و گفتوگۆمان لەسەر ئاین و فەلسەفە و سیاسەت كردووە، لەزۆر قۆناغیشدا زۆرتوند بووینە لەبەرامبەر یەكتری و هەریەكەمان بەجۆرێك بیری كردۆتەوە، كە چوومە ئەوروپاش هەمیشە بەنامە گۆڕینەوە و تەلەفۆن پەیوەندییەكی زۆر بەهێزم لەگەڵی هەبووە. دایكیشم زۆر خۆشدەویست، بەڵام بەداخەوە ئەو نەما، بەمنداڵی هەر شتێكم پێویست بووایە، بەدایكم دەوت، قەت بەباوكم نەدەگوت بۆ هیچ شتێك، بچوكترین شت ئەگەر بمویستبا بچم بۆ سینەما داوای پارەم لەدایكم دەكرد، تەسەوریش ناكەم لەژیانم هیچم لێی وەرگرتبێت.
سڤیل: باوكت لەمنداڵی قەت لێیداویت؟
نیاز لاجانی: زۆر خراپ، ئەویش لەسەر خەڵك، شكایەتیان لێدەكردم لەلای ئەو، جارێكیان لەتەیراوە لە 1970 ئەوەندە خراپی لێدام، لەژێر دەستی لەهۆش خۆم چووم. بەخۆشی هەموو جار دەگێڕێتەوە و دەڵێ، حەوت جار لەسەر سەرم بەرز دەكردیتەوە و بەزەویم دادەدایت، ئێستا دەشڵێ، پەشیمانم كە ئاوام لێداویت، بەحەقیقەت لەوانەیە شایانی ئەوە بووبم گوێچكەم رابكێشرێت، بەڵام نەوەك بەو شێوەیە لێم بدرێت.
سڤیل: باسی خۆشەویستیت نەكرد، لەگەنجێتی خۆشەویستیت لەگەڵ كچان كردووە؟
نیاز لاجانی: بەحەقیقەت نە لەكوردستان و نە لەئێران هیچ خۆشەویستییەكم نەكردووە، لەوانەیە وەكو گەنجی دیكە سەیری كچی جوانم كردبێت، بەڵام بۆ خۆشەویستی نەوەڵا، نە كەس هەبووە منی خۆشبووێت، نە منیش كەسم خۆشویستووە، لەوانەیە هێندەش رەزاقورس و بێتام و جددی بووبین، هیچ كچێك تاقەتی زەلامی وای نەبووبێت. منیش هەر زوو دابڕام و كەوتمە شاخ و بەخۆو بەكورتەك و شەرواڵ و كڵاشینكۆڤ، لەناو ئەو شاخە دەبێت چ ببینیت، هەر پیاو و پشیلە و سەگ و داروبەرد و شاخ، هەر ئەوشتانەمان دەبینی، بەڵام دواتر كە چووم بۆ یەكێتیی سۆڤییەت، وەڵا عاشقیشم بووینە و عاشقیشیان بوویمە و بەدڵداریش ژنم هێنا.
سڤیل: زۆربەی منداڵە بەرپرسەكان بەكاری بازرگانییەوە خەریكن، چۆن بوو تۆش ئەو رێچكەیەت نەگرت و بوویت بەبەڕێوەبەری سەتەلایتی زاگرۆس؟
نیاز لاجانی: تەواو پێچەوانەی ئەوە، من كە لەئەوروپاش بووم لەسیاسەت دانەبڕاوم، لەشاری سانپترسبۆرگ كە نزیكەی 800 ئەندامی قوتابیانی لێبوو، من لێیان بەرپرسیار بوومە و هەمیشە لەناو سیاسەتدا بوومە و قەت رۆژێك لەرۆژان بیرم لەتیجارەت نەكردۆتەوە و هەر لێیشی نازانم، لەژیانمدا كە پێشمەرگە و كادیر بوومە، ئەوەم بەپیرۆز زانیوە و خەڵكی دیكەش ئازادە كە چی دەكا و چی ناكا، كوڕە هەژار و پێشمەرگەش هەیە تیجارەت دەكا، كوڕە بەرپرس و بەعسیش هەیە تیجارەت دەكا، جا بۆیە تیجارەت پیشەیەكە گەر لێی بزانێت، هەموو كەس دەتوانێت بیكا.
سڤیل: زاگرۆس چەندە مەشغولی كردووی و بەو هۆیەوە تاچەند لەماڵەوە گللەیت دێتەسەر؟
نیاز لاجانی: زاگرۆس زۆر مەشغولم دەكات، من لەمانگی 2ـی ساڵی 2006ـەوە كە ماوەی چوار ساڵ دەبێت لەزاگرۆسم، كە بۆ هەفتەیەك یا دە رۆژ سەردانێكی ئەوروپا دەكەم، تەلەفۆنەكەم دادەخەم و زاگرۆسم لەبەردەم نییە، هەست بەئیسراحەتێكی عەجایب دەكەم. دەتوانم بڵێم زاگرۆس شەو و رۆژی لێ داگیر كردووم، هەتا كە دەچمەوە ماڵەوە تەنها لەشوێنی جوگرافییەوە پشووە، ئەگینا دەبێت لەبەرامبەر تەلەفزیۆن دابنیشم و بەردەوام تەلەفۆنەكەم كراوە بێت، بۆیە لەدەرەوەی تەلەفزیۆنیش تەلەفۆنت بۆ دێت و دەبێت موناقەشەشی بكەیت، ئەو حیسابی ئەوە ناكات تۆ ماندوویت، گللەیت لێدەكات، كە لەهەموو دنیا ئەوشتە نییە. ئەوە گلەیی ماڵەوەش لەولا بوەستێت، زۆرجار دەمانەوێت بەیەكەوە سەیری فیلمێك بكەین، لەناكاو تەلەفۆنێكم بۆ دێت و دەبێت بەپەلە بیخەمەوە سەر زاگرۆس و سێ چوار كەسم لێ توڕە دەبێت، بێگومان هەموو ئەوانە وا دەكەن لەماڵەوە رەزات قورس بێت

لهسهر هێڵ نییه








جا توخوا ئةوه بةشةره ئةوةى ماناى بياوةتى بيت لةو كابرايه نيه
بةيامنيريكان هةبوو بةس جونكه نويزى ئةكرد دةرى كرد له زاكرؤس
ئةوه كةى بياوه


لهسهر هێڵ نییه








hmmmm nazanm shty wam nabistwa walla mnish 7azm law mrova nia
supas bo paiamakat bzhy azizm
لهسهر هێڵ نییه






هههههااااا....
دهست خۆش ساندرێله گیان بهخوا تاقهتم نیه ئهو ههموو نوسینه بخوێنمهوه لهبهرئهوهی من زۆر کهیفم به جروجاوی ئهو کابرایه ناێیت

لهسهر هێڵ نییه








hhhhhh rola ca xo kaif pe hatn ba chrw chaw nia,hawl da la hamu kase sud bbina xo gar dwjmnisht be chunka hamu kas sifaty bash u xrapy haia
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
