.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










ناووناوبانگی ئه‌و راگهیاندنكارانه ون نه‌بوو كاتێك له كاری پێشكه‌شكاری بابه‌تی هونه‌رییه‌وه روویان كرده پێشكه‌شكاری بابه‌تی سیاسی یان به‌پێچه‌وانه‌وه، بگره بهپێتهڕبوونی كات و به‌هۆی ئه‌م گۆڕانكارییه‌وه ئه‌وه‌ی ناوبانگیشی نه‌بوو، بووه ئه‌ستێره‌و كه‌سی ناسراوی سه‌ر رووی شاشه‌كان،
جۆرج قه‌رداحی یه‌كێكه له‌و راگه‌یاندنكارانه‌ی ده‌رگای ناوبانگ به‌روویدا كرایه‌وه كاتێك بڕیاریدا واز له كاری سیاسی بێنێت وه‌ك هه‌واڵساز و بێژه‌ی ته‌له‌فزیۆنی لوبنان و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كانی ئێزگه‌ی "مۆنتی كارلۆ"، له‌ماوه‌ی شه‌وو رۆژێكدا بووه ئه‌ستێره‌یه‌كی بواری راگه‌یاندن له‌جیهانی هه‌مه‌ڕه‌نگدا، كاتێك هه‌لی زێڕینی پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌ی "من سیربح ملیون"ی له‌كه‌ناڵی "ئێم.بی.سی" پێدرا.
قه‌رداحی خۆشی پێی وایه ئه‌م گۆڕانكارییه هۆكار بووه بۆ ناوبانگ په‌یدا كردنی و په‌یوه‌ندیگرتنی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری ته لهفیزوینیدا،
تۆنی خه‌لیفه سه‌ره‌تای كاری راگه‌یاندنی له‌بواری سیاسی‌دا ده‌ست پێكرد و بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له‌چوارچێوه‌ی گروپی سازكردنی گه‌شته‌كانی هه‌واڵ و پێشكه‌شكاری هه‌واڵی سیاسی له شاشه‌ی "ئێل. بی. سی" كاری كرد ، به‌ڵام له‌راگه‌یاندنی هونه‌ریدا ئه‌وه‌ی دۆزیه‌وه كه به‌دریژایی ژیانی خه‌ونی پێوه‌ده‌بینی و وتی: "به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌رنامه‌ی هونه‌ری و هه‌مه‌ڕه‌نگ به‌لای خۆیدا رامده‌كێشێت و له‌وباره‌یه‌شه‌وه بیرۆكه‌ی زۆرم هه‌یه، كاتێك بڕیارمدا بچمه ئه‌و بواره‌وه زانیم په‌شیمان نابم، به‌رنامه‌ی (بكل جرأه)ش، كردمی به راگه‌یاندنكارێكی دیار و ئه‌وكات زانیم بڕیاره‌كه‌م له‌جێی خۆیدا بووه،
مه‌ی یهكیٍَكی تره له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی پێشكه‌شكاری هه‌واڵ بووه له كه‌ناڵی "ئێل. بی. سی" و وازی لێهێناو به‌ره‌و كاری هونه‌ری و هه‌مه‌ڕه‌نگ به‌ڕێكه‌وت و ئێستا پێشكه‌شكارێكی دیاری ئه‌و بواره‌یه.
هه‌روه‌ها جۆرج سه‌لیبی سه‌ره‌ڕای ئه‌و ناوبانگه‌ی له‌جیهانی هونه‌ردا هه‌یه‌تی توانی هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی هونه‌رمه‌نداندا په‌یدا بكات و باكگراوندی هونه‌ری خۆی په‌ره‌پێدات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سیاسه‌ت له‌گه‌ڵ خه‌ونه‌كانیدا مایه‌وه‌و له‌ناو ده‌ریای سیاسه‌تدا خنكاو ئێستا به‌رنامه‌ی "اسبوع فی ساعه" له‌كه‌ناڵی "ئه‌لجه‌دید"پێشكه‌ش ده‌كات،
ریما مهكنهبی و زیاد نه‌جیم و ئیلی ناكوزی و جیزیل حه‌بیب و بولا یه‌عقوبیان هاوشێوه‌ی جۆرج سه‌لیبی سه‌ره‌تای كاری راگه‌یاندنیان به‌كاری هه‌مه‌ڕه‌نگ ده‌ست پێكردو سیاسه‌ت به‌ره‌و لای خۆی كێشی كردن و بوونه ناودارو ئه‌ستێره‌ی جیهانی ریپۆرتاژو گفتوگۆی سیاسی بێ ركابه‌ر.
ریما له ته‌له‌فزیۆنی موسته‌قبه‌ل هه‌واڵی كه‌شوهه‌وای ده‌خوێنده‌وه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگ، به‌ڵام ئێستا هه‌واڵی سیاسی ده‌خوێنێته‌وه‌و و وه‌ك یه‌كێك له په‌یامنێرانی سیاسی رووداوه مه‌یدانییه‌كان ناسراوه، به‌هه‌مان شێوه بۆ زیاد نه‌جیم كه ئه‌ویش به‌به‌رنامه‌ی هه‌مه‌ره‌نگ ده‌ستی پێكرد.
به‌ڵام ئیلی ناكوزی به‌رنامه‌ی "نهاركم سعید"ی له كه‌ناڵی "ئێل. بی. سی" پێشكه‌ش دهكردو دواتر چووه بواری گفتوگۆی سیاسییه‌وه له كه‌ناڵی "ئێم. تی. ڤی" و ئێستا له‌كه‌ناڵی "ئه‌لعه‌ره‌بیه"یه‌و به‌رنامه‌ی "بصراحه" پێشکه‌ش ده‌کات،
جیزیل حه‌بیب به‌هه‌مان رێچكه‌ی ناكوزیدا رۆیشت و ئه‌ویش به‌رنامه‌ی "السلگه الرابعه" پێشكه‌ش ده‌كات.
بولا یه‌عقوبیان دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند كه‌ناڵێكدا كاری كرد و به‌رنامه‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگی پێشكه‌ش كرد، دواتر له‌كاری سیاسی‌دا جێگیر بوو، له كه‌ناڵه‌كانی "ئێم. تی. ڤی" و "الحره" گفتوگۆی سیاسی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌داراندا ئه‌نجامدا و له‌سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه جۆرج بوشی سه‌رۆكی ئه‌مریکا.
خه‌ندان

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh giana bzhy

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستی تۆش خۆش هاوڕێ سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت شاد و به‌خته‌وه‌ر بیت هیوای بهردهوانیت بۆ ئه‌خوازم،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
