❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / په‌ندي پێشينان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-10 12:21:13

Bervan
کازیوەی یانە
شوێن: كه ركــوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-12-18
په‌یامه‌كان: 1753
WindowsXPMSIE

په‌ندي پێشينان


- ده‌وڵه‌مه‌ندي به‌دڵه‌ به‌ ماڵ نييه‌
گه‌وره‌يي به‌عه‌قڵه‌ به‌ ساڵ نييه‌

-ئاغاي گوندي رێي به‌ گاواني گوندي ده‌كه‌وێ.

-بار به‌ لاباران قه‌ت ناگاته‌ هه‌واران.

-ئيشي به‌پينه‌و په‌ڕۆ هه‌ر ده‌گاته‌ نيوه‌ڕۆ.

-جوێن مه‌ده‌ به‌باوكي سه‌گم ، جوێن نه‌ده‌م به‌ باوكي‌ به‌گت.

-ئه‌گه‌ر بته‌وێت له‌ناو سواران دياربيت وراغت تێر جۆكه‌.

-ئاردي بده‌ ئاردبێژێ ، باهه‌ندێكيش بڕێژێ.

- ئه‌و كه‌سه‌ ژيره‌ ، پيري له‌ بيره‌.

-قسه‌ زۆر بكڕه‌ ، كه‌م بفرۆشه‌.

-دوژمني دانا ، نه‌ك دۆستي نه‌زان.

-تاخۆت دۆست نه‌بي ، كه‌س نابێ به‌دۆست.

-چه‌پڵه‌ لێ نادرێ به‌ته‌نها يه‌ك ده‌ست.

- ئه‌وه‌ي له‌به‌رچاوانه‌ ، له‌به‌ر دڵانه‌.


-دڵ پيرنابێ ، چاوتێرنابێ .

-دوعا بۆ ئه‌و سفره‌يه‌ بكه‌ ، كه‌ناني لێ ئه‌خۆيي .

- ئه‌گه‌ر بووي به مير ، خوا نه‌كه‌ي له‌ بير.

- ئه‌ڵێن ته‌نگانه‌ خۆشي له‌دوايه‌.
باوه‌ڕم وايه‌ فه‌رمووده‌ي خوايه‌ .

- ئه‌وه‌ي به‌بڵندان بڕواني ، به‌نه‌وياندا ده‌كه‌وێ .

-ئارو به‌ بڕكييه‌وه‌ جوانه‌ .

- ڕوني ڕژاو ده‌كاته‌ خێري باوكي .

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن sazy (2010-01-10 12:22:42)

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c3bbba4176.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net