.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















شەهێن تاڵەبانی:
گۆرانیبێژمان زۆرە بەڵام هونەرمەندمان كەمە
شەهێن تاڵەبانی دوای 40 ساڵ لە تۆماركردنی یەكەمین گۆرانی خۆی، ئێستاش بە هەمان عیشقەوە گۆرانی دەڵێت و بە خۆشەویستییەوە باس لەجەماوەرەكەی دەكات، ئەو خاوەنی دەنگێكە كە هەمیشە لەكاتی بڵاو بوونەوەی هەر بەرهەمێكی نوێدا جێگای خۆی لەناو دڵی خەڵكدا دەكاتەوە، شەهێن تاڵەبانی ئێستا لە كوردستانە بە مەبەستی ئەنجامدانی كۆنسێرت بە بۆنەی هاتنەوەی ساڵی نوێ هەروەها نیازی وایە بە یەكجاری لە كوردستان بمێنێتەوە، هەرچەندە میوانی هەبوو وە زۆر سەرقاڵ بوو بەڵام بە خۆشحاڵییەوە وەڵامی پرسیارەكانی ئێمەی دایەوە.
* هاتنەوەت بۆ كوردستان بە چ مەبەستێك بوو؟
_ سوپاس بۆ ئێوە لە گۆڤاری گوڵان، هەمیشە گوڵ بن، هاتووم بۆ ئەوەی لە كوردستان بمێنمەوە، هەوڵ ئەدەم بە یەكجاری بمێنمەوە، هەروەها مەبەستێكی تریشم ئەنجامدانی كۆنسێرت بوو بۆ ساڵی نوێ، سەرەتا بڕیار بوو شەش كۆنسێرت ساز بدەم بەڵام ڕێكنەكەوت، ئێستا بەنیازی ئەنجامدانی دوو كۆنسێرتم یەكەمیان ڕۆژی 3 ی مانگ لە هەڵەبجە و ئەویتریان 5 ی مانگ لە سۆران، هیوادارم بە سەركەوتوویی بەڕێوە بچن، دوای ئەمە ڕوودەكەمە ئوسترالیا بۆ ئەنجامدانی دوو كۆنسێرت، دواتر دەگەڕێمەوە كوردستان وە هیوادارم بتوانم بە یەكجاری بمێنمەوە،ئەو كاتە زیاتر بەرهەمم دەبێت و دەتوانم زیاتر كاری نوێ پێشكەشی ئازیزانم بكەم كە زۆرم خۆشدەوێن.
* ڕات چییە بەرامبەر دەنگە نوێیەكان، بەو پێیەی ساڵانێكی زۆرە گۆرانی دەڵێیت پێتوایە نهێنی مانەوە و بەردەوام بوونی ئەو دەنگە نوێیانە چییە؟
_ پێویستە دەنگی نوێ درووست بێت و بێنە پێشەوە من بە خۆشحاڵییەوە ئەمە دەڵێم، بەڵام ئەوان پەلە دەكەن و كارناكەن لەسەر دەنگیان، لەهەمان كاتدا دەبێت بزانن چۆن ئاواز و هۆنراوە هەڵدەبژێرن، زۆر لەوانە گۆرانی وا هەڵنابژێرن كە بۆ هەمیشە بمێنێتەوە، پێویستە كاری نوێ بكرێت و دەنگی نوێ درووست بن بەڵام ئەگەر كارەكانیان لەچوارچێوەی هونەری كوردیدا نەبێت ناتوانن جێگای خۆیان بكەنەوە لەناو دڵی خەڵكدا.
* حەز دەكەی زیاتر شیعری كام شاعیر بكەیتە گۆرانی؟
_ ئەو شاعیرەی وشەكانی لەناخی دڵیەوە هەڵئەقوڵێن، هەمیشە لە دڵی خەڵكدایە و ڕاستیەكان دەخاتە ڕوو،جەماوەر زیاتر حەزی لەو گۆرانیانەیە كە لەگەڵ ناخی ئەگونجێت، بۆ من جیاوازی نییە و گرنگ نییە ئاخۆ شاعیرەكە پیاوە یان ژنە زۆر كەس شیعرم بۆ دەنێرن، ئەو شیعرەی لە دڵی من جێگای خۆی دەگرێت و هەست ئەكەم جێگای خۆی لەناو دڵی جەماوەردا دەكاتەوە ئەوە هەڵدەبژێرم. مامۆستا بورهان موفتی زادە ئاوازدانەری منە دەزانێت من چیم دەوێت و ستایلی من دەزانێت و ئاگادارە جەماوەر حەزی لە چ گۆرانییەكە، بۆیە زۆربەی ئاوازەكانم بە دڵە.
* خۆشترین گۆرانی شەهێن تاڵەبانی كام گۆرانییە كە لەهەموویان زیاتر لەدڵتەوە نزیك بێت؟
_ جەماوەرەكەم چییان پێ خۆش بێت من ڕێزم هەیە بۆ ئەو جەماوەرە، گۆرانی سەبری دوای ئەو هەموو ساڵە جێگایەكی تایبەتی گرتووە لەناو دڵی خەڵكدا دوای ئەویش گۆرانی شارەكەم سنە، من هەموو گۆرانییەكانی خۆم خۆشدەوێن و هەست ئەكەم خەڵك خۆشیان دەوێن.
*باسی گۆرانی (سەبری)ت كرد، ئەوە یەكەم گۆرانی تۆ بوو دەكرێت بزانین لەساڵی چەند بوو؟
_سەبری یەكەمین گۆرانی بوو كە تۆمارم كرد، لەسەرەتای ساڵانی حەفتاكان بوو ساڵی 1970 یان 1971 بەتەواوی لەیادم نەماوە، دوای ئەوەش گۆرانییەكی ترم تۆمار كرد.
*دوای 40 ساڵ گۆرانی گوتن، هونەر چی بە شەهێن تاڵەبانی بەخشیوە و چی لێ سەندۆتەوە؟
_زۆر شتی بە من بەخشی جەماوەرێكی زۆرم بەدەستهێناوە ئەوە گەنجینەیەكی گەورەیە بۆ من، هەمیشە دەڵێم من یەكێكم لە ژنە دەوڵەمەندەكانی دنیا بەوەی كە جەماوەرم زۆرە،هەموویان تەمەن درێژ بن،ئەوەی هونەر لەدەست منی دابێت ئەوەیە كاتم كەمترە بۆ خانەوادەكەم، بەڕاستی منداڵەكانم و خانەوادەكەم منیان بەخشیوە لەوەی لەبەر كاری هونەری و جەماوەرەكەم هەندێ جار كاتم نییە بۆ ئەوان.
* بە دەنگی كێ سەرسامی؟
_ نامەوێ ناوی كەس ببەم بەڵام بەڕاستی قسە دەكەم، هونەرمەند كەمە ئەوەی بە مانای هونەرمەند دێت كەمە لەبەر ئەوەی هونەر شتێكی زۆر گەورەیە، گۆرانیبێژ زۆرە بەڵام هونەرمەندمان كەمە، جیاوازیش زۆرە لەنێوان هونەرمەند و گۆرانیبێژ.
* نیازی گۆرانی گوتنت نییە بە شێوەزاری بادینی؟
_ بەڵێنم داوە و حەزدەكەم لەئایندەیەكی نزیكدا گۆرانی بە بادینی بڵێم.
* تا چەند گەشبینی بەرامبەر ئایندەی هونەری كوردی؟
_ ڕاستییەكەی ژمارەی كەسانی بەتوانا و گروپی میوزیك لەزیادبووندان، بەڵام ئەگەر بڵێم زۆر گەشبین نیم بەهۆی ئەوەیە تەلەفزیۆنەكان تۆزێك نادادپەروەرانە كاردەكەن، زۆر جار گۆرانی هونەرمەندی بەتوانا بڵاو ناكەنەوە كەچی هەندێك گۆرانیبێژ هەن زۆر گۆرانیان بڵاو دەكرێتەوە.
* هیچ نهێنییەكت لەدڵدایە تا ئێستا لای كەست ئاشكرا نەكردبێت و ئێستا باسی بكەی ؟
_ شتێكی وام نییە باسی بكەم، هەندێ نهێنی هەیە ناتوانی باسی بكەی، شتێكم لەدڵدایە هەرگیز باسی ناكەم.
* چی وای كردووە تا ئێستاش هەر بە عیشقەوە گۆرانی بڵێی؟
_ لەبەر ئەوەی كوردم شانازی بەخۆمەوە دەكەم،ئەو كورد بوونە و ئەو خۆشەویستییەی گەلی كورد بە منی بەخشیوە وای كردووە هەر بەردەوام بم، هەندێ جاریش خەمم هەیە خەمەكە ناچارم ئەكات گۆرانی بڵێم بۆ ئەوەی لەبیرم بچێتەوە.
*دوای ئەلبوومی دووری، هەواڵی ئەلبوومە نوێیەكەت چییە؟
_ بەداخەوە سیدی دووری بەشێوەیەكی جوان بڵاو نەبووەوە، زۆر كەم ڕیكلامی بۆ كرا، هیوادارم بتوانم لە داهاتوویەكی نزیكدا بەرهەمی نوێم پێشكەش بكەم.
لەگەڵ رێز و خۆشەویستم بۆ گوێگرانم داوایان لێدەكەم سیدی كۆپی نەكڕن بۆ ئەوەی غەدر لە هونەرمەند نەكرێت،زۆر كەس رێز لەماندوبوونی هونەرمەند دەگرێت و ئۆرجیناڵەكەی دەكڕێت، هیوادارم جەماوەر كاسێتی كۆپی نەكڕن.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه