.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















هۆكارەكانـــــــــی ئاوی سپی چاو
ئاوی سپی Cataract بریتییە لە ڵێڵبوونێكی بێ ئازاری هاوێنەی چاو كە رێگا دەگرێت لەبەردەم چوونەژوورەوەی رووناكی و گەیشتنی بە تۆڕەی چاو. تۆڕەی چاو Retina چینێكی دەمارییە لە لای پشتەوەی چاودا، فرمانی خانەكانی بریتییە لە گۆڕینی رووناكی بۆ سیگنالی دەماری و ناردنیان بۆ مێشك. گرنگترین هۆكارەكانی ئاوی سپی بریتین لە: پیربوون لە هەندێك كەسدا، زیاد بەركەوتن بە تیشكی خۆر، زەبر بۆ چاوەكان یان برینداربوونی چاو، هەندێك دەرمان وەكو زیانی لابەلا، نەخۆشی شەكرە، هەندێك جاریش بە شێوەیەكی زگماكی منداڵ لە سەرەتای لەدایكبوونیدا دوچاری ئاوی سپی دەبێت واتە بە ئاوی سپییەوە لەدایك دەبێت. تەنها رێگا بۆ چارەسەركردنی ئاوی سپی بە نەشتەرگەری دەكرێت و ئەنجامی زۆر باش دەبێت، ئەویش بە لابردنی هاوێنە ڵێڵەكە و دانانی هاوێنەیەكی دەستكرد لە شوێنیدا. هەندێك لە تووشبووە پیرەكان بە ئاوی سپی پێویستیان بە لابردنی هاوێنە نابێت، چونكە لەدەستدانی بینین لەبەر ئاوی سپی هەرگیز بە شێوەیەكی كتوپڕ روونادات بەڵكو بەرە بەرە و لەسەرەخۆ دەستپێدەكات. پاش نەشتەرگەری و دانانی هاوێنەی دەستكرد، لەوانەیە كە نەخۆش پێویستی بە چاویلكەی پزیشكی یان هاوێنەی لكاو Contact Lens بێت. رێگاكانی خۆپاراستن لە تووشبوون بە ئاوی سپی بریتین لە: بەكارهێنانی چاویلكەی هەتاوی لەكاتی بەركەوتن بە تیشكی خۆر، دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان، دووركەتنەوە لە خواردنەوەی ئەلكهول، خۆراكی هاوسەنگ كە سەوزە و میوەی جۆراوجۆر لەخۆبگرێت، كۆنترۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن لە تووشبووان بە نەخۆشی شەكرە.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه
Dastakant xosh bet baraste hawaleky ba swda,,,,,,,,bbura atwane zanyare lasar chakbwnaway kambiny(chaw kzi)m pe bdaet ,chonyate garanish betba dwayda!zor supasssssssssssss


لهسهر هێڵ نییه







لهسهر هێڵ نییه