.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















جه‌لالی میرزا كه‌ریم 1935-14\1\1993
شاعیری نوێكاری كورد‌و سه‌رده‌سته‌ی نوێخوازانی بزووتنەوەی ڕوانگه؛ جه‌لالی میرزا كه‌ریم، رۆژی 14\1\1993، به نه‌خۆشی دڵ له شاری هه‌ولێر كۆچیدوایی كرد‌و له ڕێوره‌سمێكی تایبه‌ت دا له شاری سلێمانی به‌خاك سپێردرا..
ئه‌م شاعیره به‌هره‌داره ساڵی 1935 له شاری سلێمانی‌و خێزانێكی دیاری ئه‌و شاره هاتۆته جیهانه‌وه‌و قۆناغەکانی خوێندنی سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی‌و ئاماده‌یی له شاره‌كه‌ی خۆی خوێندوە.
سه‌ره‌تای خه‌باتی ڕامیاریی ئه‌و لاوه دڵسۆزه‌ی گەل‌و نیشتمانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1955، كه بووه‌ته ئه‌ندامی یه‌كێتی گشتی قوتابیان‌و هه‌ر له‌و قۆناغه‌دا ده‌ستیداوه‌ته هۆنراوه هۆنینه‌وه‌و له سه‌ره‌تادا كه‌وتبووه ژێر كاریگه‌ریی هۆنراوه ناسك‌و ناوازە‌كانی مامۆستا گۆران، به‌ڵام دواتر كه ئەزموونی شاعیریی دەوڵەمەند بوو، بووه خاوه‌ن ده‌نگ‌و ستایڵی تایبەتی خۆی‌و له كاروانی خه‌باتی ڕامیاریشدا پتر تێهه‌ڵچووه‌و له ساڵی 1965 دا له‌سه‌ر چالاكی ڕامیاریی گیراوەو له‌دوای به‌رپابوونی شۆڕشی 14ی ته‌ممووزی 1958 دا ئه‌م شاعیرە له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كیدا، گۆڤارێكی به‌ناوی "هیوای كوردستان" وه‌ك ئۆرگانی یه‌كێتی گشتی قوتابیانی عێراق - لقی سلێمانی ده‌رچوواندووەو له كۆتایی مانگی نیسانی 1970 دا یه‌كێك بووه له هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی "ڕوانگه" کە یه‌كه‌م به‌یاننامەیان بە ئیمزای به‌ڕێزان حسێن عارف، شێركۆ بێكه‌س، كاكه مه‌م بۆتانی‌و جه‌مال شارباژێری بڵاوكردەوههو دواتریش 3 ژماره‌یان له‌بڵاوكراوه‌ی (ڕوانگه) له‌شێوه‌ی په‌ڕتووكدا بڵاوکردەوه کە زۆرینەی قەڵەمە نوێخوازەکانی ئەو سەردەمە به‌رهه‌میان تێدا بڵاودەكرده‌وه‌و ئاسطی داهێنانی به‌هۆنراوەو چیرۆكی کوردیان به‌ره‌و ئاستێکی باڵاتر برد.
ناوبراو له‌دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوول-ه‌وه تا دوای ڕاپه‌ڕینی ئازاری 1991، له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ژیانی به‌سه‌رده‌برد.
جه‌لالی میرزا كه‌ریم له ماوه‌ی ژیانی 58 ساڵیدا، ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی به‌چاپ گه‌یاندووه:
1. كۆمه‌ڵه هۆنراوه‌یه‌ك به‌زمانی عه‌ره‌بی به‌ناوی "الولادة" له ساڵی 1982دا له ئه‌مریكا چاپكراوه.
2. شانۆنامه‌ی "سه‌نگه‌ر" له هه‌مان ساڵداو هه‌ر له ئه‌مریكا چاپكراوه.
3. نامیلكه‌ی "چرپه‌ی ژانێكی نقووم بوو"ی هه‌ر له ئه‌مریكا ساڵی 1991 چاپكراوه.
4. دیوانی "ڕێگا دووره‌كانی چاومان"ی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان له‌ساڵی 1992دا چاپکراوه.
چه‌ند نموونه‌یه‌ك هۆنراوه‌كانی:
شاعیری نوێكار له هۆنراوه‌یه‌كیدا به‌ناوی "ڕوانینه‌كانی چاوی شه‌قام"، كه ساڵی 1970 نووسیویەتی‌و له ژماره‌ی 4ی هەمان ساڵی گۆڤاری به‌یان-دا بڵاویكردۆته‌وه ده‌ڵێت:
هۆن هۆن نیگای ئاگری
باڵی كاروانمان
به‌سه‌ر باخی مه‌رگی به‌هاری
ئاسۆدا ئه‌بارێنێ
هۆنراوه‌ی زام
ته‌ڵ.. ته‌ڵ چڵی خوێنی وشه‌ی
سه‌ر بڕاومانه
له‌رێژنه‌و ئاوی هه‌ناسه‌ی
ژاڵه‌و بیی-دا دا ئه‌چێنێ!
لێوی گه‌ڵا
تریفه‌ی بزه‌ی هه‌ورامان
به‌ناو ناخی ڕێگای قوڕپێوان‌و
شین‌دا ئه‌وه‌رێنێ!!
پاشان لە بەشێکی تری هۆنراوە‌كه‌یدا ده‌ڵێت:
دیواری خوێن خۆی له
فرمێسك
هه‌ڵئه‌كێشا
سه‌نگه‌ری خه‌م چیای قورسی
ڕێی نۆ ساڵه‌ی
ته‌نیا خواستێكی ئه‌كێشا
گۆرانی له‌ناو گه‌روودا
ئه‌خنكێنرێ
گۆرانی له‌ناو سه‌نگه‌ردا ئه‌سووتێنرێ!
كه‌چی هێشتا.. هێشتا
سه‌نگه‌ر
نازانم بۆ
بۆ له‌ئاگری ناو گه‌رووی
خۆی ناپرسی؟!
شاعیر له‌هۆنراوه‌یه‌كی دیكه‌یدا به‌ناوی "یادو... یاقووت و .. نه‌هه‌نگ"، كه دوای ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ی 11ی ئازاری 1970 نووسیویەتی له ڕه‌وشی كورد‌و ڕژیمی به‌غدا ده‌دوێت، پێشبینی ئه‌وە ده‌كات كه ڕژێمی به‌عس له‌و ئاسته‌دا نی‌یه مافی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌سته‌به‌ربكات، له‌دوا بڕگه‌ی هۆنراوه‌كه‌یدا بەئاشکرا دەڵێت:
ئه‌ی كوردستانی پێشمه‌رگه
ڕاسته دڵی چیاكانت
چاوی گه‌شی منداڵانت
ئه‌مساڵ پڕ شایی و ئاهه‌نگه
به‌ڵام قسه
هێشتا ڕه‌نگه
خواست‌و مه‌رام یاقووتێكی شه‌وچراغی
ناو گه‌رووی تاری نه‌هه‌نگه!
kurd sat

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









dastt xosh bet freshta gyan bo am zanyrea sarkwtu bet guli mn


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









zor supas sarabi gul dasti tosh xosh bet malakam bo peyamakat her sarkawtu bit inshalla
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه