.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















حەسنا مەغربی: دڵنیا بووم كە لە گۆرانی بیانی سەركەوتوو دەبم
یەكێكە لە هونەرمەندە بە تواناكانی مەغریب كە ناوبانگی لە ئاستی وڵاتەكەی تێیپەڕاندووە و لە هەموو وڵاتە عەرەبییەكان ناسراوە، بەجۆرێك ناوبانگی لە وڵاتەكانی دیكە زیاتر لە ولاتەكەی خۆی هەیە، واناسراوە كە بە ڕاشكاوانە قسە دەكات، بۆیە بەبێ ترس و دوو دڵی وەڵامی هەموو ئەو كەسانە دەداتەوە كە رەخنەی رووخێنەری ئاراستە دەكەن، لەرێگای راگەیاندنكارێكی عێراقی كە لە بەغدا كار دەكات و ماوەیەكی زۆریش لە بەیروت بووە، توانیمان چەند پرسیارێك ئاراستەی حەسنا بكەین هەرچەندە ماوەیەك دواكەوت و وەڵامی هەندێك لە پرسیارەكانمان بداتەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش وەڵامی ئەم پرسیارانەی دایەوە.
* ئەوەی زانراوە تۆ یەكەم كچە گۆرانیبێژی عەرەبی كە لە یەك كاتدا زمانی عەرەبی و بیانی لە گۆرانییەكدا تێكەڵ دەكەی، چی هانیدای بۆ ئەو گۆرانییە؟
- دوای ئەوەی هەستم كرد كە ئەو توانایەم هەیە و سەردەكەوم، بڕیارمدا ئەم هەنگاوە بهاوێم، پێموایە كارێكی ئاساییە كە هونەرمەند بە زمانی خۆی و زمانی دیكەش گۆرانی بڵێ.
* نەدەترسای كە لەم تاقیكردنەوەیەدا سەرنەكەوی؟
- نەخێر هەرچەندە لە هەنگاوە سەرەتاییەكانی ژیانی هونەری من بوو، بەڵام بڕوام بە تواناكانی خۆم هەبوو، سوپاس بۆ خوا كە سەركەوتم.
* ئایا تۆ وەك پێویست بەشداری لەو فیستیڤاڵ و ئاهەنگانەی كە لە مەغریب ساز دەكرێن دەكەیت؟
- من مەغریبم زۆر خۆش دەوێت، چونكە وڵاتی خۆمە و شانازیش بە رەگەزنامەی خۆمەوە دەكەم، بەڵام كارێكی ئاساییە كە لە وڵاتەكانی دیكەدا بژیم یان نیشتەجێ بم، چونكە من هونەرمەندم و كارەكەش وا دەخوازێت كە بەردەوام لە گەڕاندا بم، بۆیە منیش زۆربەی كاتەكان لەنێوان میسر و لوبنان هاتووچۆ كەم، سەبارەت بە فیستیڤاڵەكانی مەغریبیش تائێستا بەشداریم لە زۆریاندا كردووە .
* ئایا جەماوەرت لە مەغریب زیاترە یان لە وڵاتە عەربییەكانی دیكە وەك میسر و لوبنان و كەنداو؟
- لەبەر ئەوەی زمانم یەكە، بۆیە لە زۆربەی وڵاتان جەماوەرم هەیە، بەڵام ناتوانم بڵێم لە كامیان زیاترە، رەنگە لە مەغریب زیاتر بێت بە حوكمی ئەوەی من خەڵكی ئەو وڵاتەم.
* پەیوەندیت چۆنە لەگەڵ هونەرمەندە عەرەبیەكانی دیكە، ئایا ناكۆكیت لەگەڵ هیچیان نییە؟
- نەخێر من پەیوەندیم لەگەڵ هەموویان زۆر ئاساییە، چونكە هەر یەكێك لە ئێمە خاوەن شێواز جەماوەری خۆیەتی و باوەڕ ناكەم كەس بتوانێت شوێنی ئەوی تر لەق بكات یان كاریگەری لەسەر ئەویترەوە هەبێت، بەڵام رەنگە جار بەجار لێك نەگەیشتنێك لەنێوان هونەرمەنداندا هەبێت، هەروەها لایەنی دیكەشی وەك راگەیاندن رۆڵیان لە وروژاندنی ئەو لێك نەگەیشتنە هەبێت.
* لە رۆژئاوای عەرەبی زۆر بەهرە و توانای هونەری بەدیار دەكەون، بەڕای تۆ بۆ ئەوەی ناوبانگ دەربكەن و سەركەوتوو بن، میسر یان وڵاتانی كەنداو بۆ ناوبانگ دەركردن باشە؟
- ئەمە بەپێی ئەو دەرفەتەیە كە بۆ هەر یەكێك لە ئێمە دەرەخسێت، بەڵام زۆر ئەستەمە ئەو ناوبانگ دەركردنە لە مەغریب دەستمان بكەوێت یاخود لە مەغریب بەو شێوەیە بناسرێین كە لە وڵاتانی وەك لوبنان یان میسر یان وڵاتانی كەنداو دەناسرێین، چونكە دەرفەتەكان لەو وڵاتانە زیاترن لە رووی ماددی و مەعنەوییەوە.
* هۆی سەركەوتنی ئەلبوومی (قلبی بخطر) بۆچی دەگەڕێتەوە هەرچەندە وەك پێویست ریكلامی بۆ نەكرا؟
- ئەوەی راستی بێت پێویستە ئەم پرسیارە ئاراستەی جەماوەر بكرێت، بەڵام من هەست دەكەم گۆرانییەكانی خۆش بوون و جەماوەر زۆر بە باشی پێشوازیی لێكرد، ئەمەش مایەی خۆشحاڵییە، چونكە ئەگەر بەرهەمی هونەرمەند لەلایەن جەماوەرەوە پێشوازیی لێ بكرێت، ئەو كاتە هونەرمەند هەست دەكات كە خزمەتێكی پێشكەش كردووە و دەتوانێت ئاستی خۆی هەڵبسەنگێنێت.
* پروپاگەندە تا چە رادەیەك كاریگەری بەسەر ژیانی تۆوە هەبووە؟
- بێگومان پروپاگەندە كاریگەری بەسەر هەموو هونەرمەندێكەوە دەبێت، چونكە ئەو كاتەی كە سەركەوتن بەدەست دەهێنێت یان دەگاتە لوتكەی سەركەوتن، دەبینین لەناكاو پروپاگەندەیەك دژی ئەو هونەرمەندە دەكرێت بۆ ئەوەی كاریگەری بكاتە سەر سەركەوتن و ناوبانگی ئەو هونەرمەندە، ئەمەش وادەكات كە ئەم كارە رێكخراوە و كەسانێكی تایبەت دەری دەكەن، ئەوەی تێبینی دەكرێت پروپاگەندەكانیش هەموو دەربارەی ژیانی تایبەتی هونەرمەندە، دەبێ ئەوەش بزانین كە هونەرمەندیش وەك هەر كەسێكی دیكە مرۆڤە.
* زۆر كەس بەوە تاوانبارت دەكەن كە تۆ هونەرمەندێكی سەرنجڕاكێشی وەك زۆر لە هونەرمەندەكانی دیكە؟
- من نازانم خەڵك چۆن ئیغرا وەسف دەكات و چ شتێك بە ئیغرا دەزانن، ئایا تەنیا دەركەوتنی هونەرمەند بەشێوەیەكی نا ئاسایی یان جیا لە دەركەوتنەكانی پێشووتری دەبێتە ئیغرا؟ من هیچ كاتێك هەوڵم نەداوە نە بە جلوبەرگەكانم كە وەك بەشی هەرە زۆری ئەو كچانەیە كە بە شەقامدا دەڕۆن، نە بە هەڵسوكەوتەكانم لە كلیپەكاندا سەرنجڕاكێش بم، بەڵكو لەوانەیە كەسایەتی من زیاتر مێینەیی پێوە دیار بێت، بۆیە من بە هەموو شێوەیەك ئەوە رەت دەكەمەو كە بە هونەرمەندی سەرنجڕاكێش یان ئیغرا ناو بنرێم.
* ئایا بارودخی ژیانی تایبەتی چۆن كاریگەرییان بەسەر ژیانی هونەرمەندەوە هەیە؟
- بێگومان كاریگەری زۆری هەیە ئەگەر هیچ نەبێت راگەیاندنەكان زیاد لە پێویست باسی دەكەن، بێ ئەوەی بیر لەوە بكەن یاخود ئاماژە بەوە بكەن كە هونەرمەندیش وەك هەر كەسێكی دیكە مرۆڤێكی ئاساییە.
* پێت وایە چوونە نێو ژیانی هاوسەرییەوە ئافرەتی هونەرمەند دەكوژێت؟
- ئەمە پەیوەندی بە بارودۆخی تایبەتی ژیانی هەر هونەرمەندێكەوە هەیە، بۆ هەندێكیان زۆر ئاساییە، بەڵام بۆ هەندێكی دیكە دەبێتە دۆزەخ، بەتایبەتی ئەو هاوسەرانەی كە كاری هونەرمەندان لەبەرچاو ناگرن بەر لەوەی كەسێك هەڵبژێرن بۆ ژیانی هاوسەری، من بۆخۆم سوودم لە ژیانی هاوسەری وەرنەگرت.
* بەڕای تۆ سەرنەكەوتنی هەندێك لە هونەرمەندان لە ژیانی هاوسەریدا بۆچی دەگەڕێتەوە؟
- بۆ نەبوونی لێك گەیشتنی هاوبەش لەنێوان هەردووكیان، بۆیە پێویستە بەر لەوەی ئەم بڕیارە بدەن پێویستە بە تێروتەسەلی بیر بكەنەوە و خۆیان یەكلا بكەنەوە بۆ ئەوەی تووشی گرفت نەبنەوە.
* لە كوێ نیشتەجێی؟
- لەنێوان مەغریب و میسر دەسوڕێمەوە، چونكە زۆربەی كارە هونەرییەكانم لە میسر ئەنجام دەدەم.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

لهسهر هێڵ نییه









[b][zor supas barezim dasti tosh xosh bet hiway bardawami bo toy aziz axwazm/b]
لهسهر هێڵ نییه