.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه









من رابورتيكم ده رباره ى زيانى سوكرات ده ويت ئيتر سوباس
لهسهر هێڵ نییه
ژیانی سۆکرات
زانیاری چڕ و ورد لەسەر ژیانی سۆکرات تەنها لە سێ سەرچاوەوە زانراوە، کە ئەوانیش گفتوگۆ و چەلەحانێکانی پلاتۆ و زەینەفۆن (کە هەردووکیان لایەنگر و سەرخەری سۆکراتن) لەگەڵ شانۆگەرییەکانی ئەریستوفانیس. هەندێک لە خوێندکارەکانی کە لەوانە ئیرێک هافلۆک و واڵتر ئۆونج بەوشێوەیە وەسفییان کردووە کە گوایە سەرخەری شێوازەکانی بەردەوامیی زارەکیی بووە، بەجۆرێک کە وەستاوە لەبەرامبەر درێژدادڕیی و زۆرووتنی نەویست کە پێی دەوترێت نووسەکی. لە شانۆگەریی هەورەکاندا، کە ئەریستوفانیس دایڕشتووە، سۆکراتی بەوە وەسفکردووە کە گاڵتەجارێکە قوتابییەکانی فێرکردووە کە چۆن لە دەست باج و پیتاک رابکەن. سەرەڕای ئەوەش، زۆرێک لە کارەکانی ئەریستوفانیس ناسراوە بەوەی کە گاڵتەجارییە بە ئیش و کاری نووسەر و چیرۆکنووسەکانی تر! پاشان، ئەگەینە ئەو ئەنجامەی کە ئەم باسکردنە نە شتێکی باسەکییە نە راستییە. بەپێی زانیارییەکانی ئەفڵاتوون (ئەفڵاتوون بەعەرەبی و هەندێک زمانی تر، پلاتۆ ـش بەئینگلیزی) باوکی سۆکرات ناوی سوفرۆنیسکۆس بووە و دایکی ناوی فیناریت بووە کە وەک مامان کاری کردووە، سەرباری ئەوەی کە بەوە باسکراوە کە شێوەی جێی سەرنج نەبووە و باڵاشی کورت بووە، سۆکرات بووەتە هاوسەری زانسیبی کە بەتەمەن زۆر لەخۆی بچووکتر بووە. و سێ منداڵی لێی بووە کە لامبروکلیس، سوفرونیسکوس و مینیکسینوس بوون. هاوڕێیەکی بەناوی کریتۆ رەخنەی ئەوەی لێگرتووە کە دەستبەرداری منداڵەکانی بووە پاش ئەوەی کە داواکەیانی سەبارەت بە راکردنی سۆکرات لە بەنیدخانە پێش جێبەجێکردنی سزاکەی پەرچکردەوە. هیچ روو کە چۆن سۆکرات پێویستیی رۆژانەی دابینکردووە. دیارە کە دەقە کۆنەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە سۆکرات کاری نەکردووە. لە پەڕتووکی Symposium ی زەینەفۆن، دەگێڕێتەوە لەسەر سۆکرات کە خۆی تەواو تەرخانکردبوو بۆ ئەو هوونەرەی کە بە گرنگترین هوونەری دادەنا کە هوونەری گفتوگۆی فەلسەفیی بوو. لە شانۆگەریی هەورەکان دا، ئەریستوفانیس سۆکرات وەها وێنەکێش دەکات کە بەرامبەر فێرکردنی قوتابییەکانی و بەڕێوەبردنی قوتابخانەی سۆفیزم پارە و ئابوونەی وەرگرتووە لەگەڵ کریفۆن، لەکاتێکدا لەهەردوو لێدوانی بەرگری سۆکرات و وێژەدەر ی پلاتۆ و لە باس و چیرۆکەکانی زەینەفۆن دا، پەرچکردنەوەی سۆکرات دەردەخەن بەرامبەر بەوەی پارە یان ئابوونە وەربگرێت بەرامبەر بە فێرکردنی خوێندکاران.
وێنەیەکی سۆکرات هەڵکەنراو لەسەر بەردی سووری-رۆمانیی، دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی یەکەمی پێش زایین بۆ سەدەی یەکەمی دوای زایین
. لەنێو قسەکانی بەرگری سۆکرات دا زۆر بەتایبەتیی، سۆکرات بە هەژاریی ناسێنراو و دەرکەوتوو بووە، ئەمە وەک بەڵگەیەک لەسەر ئەوەی کە سۆکرات مامۆستا نەبووە. بەپێی ئەوەی کە تیمۆن فیلۆسی باسی دەکات و بەپێی سەرچاوە نوێیەکانی تر، سۆکرات پیشەی پەیکەرتاشیی لەسەر بەردی لە باوکییەوە بۆ ماوەتەوە. لەسەدەکانی پێشوو ئەو گریمانەیە هەبوو کە سۆکرات پەیکەرەکانی (سێ شۆخە Three Graces) ی درووستکردووە، کە تا سەدەی دوومی پاش زایینیش مابووەوە لەنزیک پەرستگای ئەکرۆبۆلیس، بەڵام زانستی نوێ ئەم گریمانەیەی بە درووست نەزانی و باوەڕی پێنەکرد. زۆرێک لە مشتومڕ و گفتوگۆکانی پلاتۆ ئاماژە بەو خزمەتە سەربازییانە دەدەن کە سۆکرات کردوویەتی، سۆکرات ئەڵێت کە گوایە خزمەتیکردووە بە سووپای یۆنانیی لە سێ شەڕی بۆتیدیا، ئەممفبۆڵیس و دیلیۆم. و لەمشتومڕە و گفتوگۆکانی وێژەدەر دا، ئەلکیسیبیادیس باسی لە قارەمانییەتیی و بەهێزیی سۆکراتی کردووە لە هەردوو شەڕی بۆتیدیا و دیلیۆم دا، و هەروەها باس لەوە دەکات کە چۆن سۆکرات لەشەڕی بۆتیدیا دا ژیانی رزگارکردووە، لەگەڵ ئاماژەدان بە ئاست بەرزی و لێهاتوویی سۆکرات لە شەڕی دیلیۆم لەنێو چوارچێوەی مشتومڕ و گفتوگۆی لاکاس (کە بەواتای ئازایەتیی و قارەمانییەتی دێت لە ئینگلیزیدا) لەلایەن ئەو جێنراڵەی کە گفتوگۆکەی بەناوی خۆیەوە ناوناوە (181B). لە مشتومڕ و گفتوگۆکانی بەرگری سۆکرات، سۆکرات جیاوازی دەکات لەنێوان خزمەتە سەربازییەکانیی و ئەو مەینەتیی و ئازارەی کە لەنێو هۆڵی دادگادا چێشتی لەکاتی دادگاییکردنیدا، و دەڵێت کە ئەگەر یەکێک لەنێو دەستەی بڕیاردەراندا پێی وابێت کە پێویستە پاشەکشە بکات و وازبهێنێت لە فەلسەفە، ئەوا پێویستە بۆ ئەو کەسە بیر لەوە بکاتەوە کە سەربازەکان پێویستە پاشەکشێ بکەن لە شەڕەکەدا کاتێک پێیان وادەبێت کە دەمرن! لەساڵی ٤٠٦ پ.ز، سۆکرات یەکێک بوو لە ئەنجوومەنی پیرانی یۆنان و نەتەوەکەشی، نەتەوەی Antiochis بوو، کە دانیشتنی دادگاییکردنی بەست لەو رۆژەدا کە لەسێدارەدانی جێنەراڵە بەشداربووەکانی شەڕی ئەرجۆنسی بەخۆوە دیت، بەهۆی ئەوەی کە دەستبەرداری کوژراوان و رزگاربووان لە کەشتییە نوقووم بووەکان بووبوون بەهۆی دواکەوتنی کەشتی هەژێنراوی دوژمن. لەو کاتەدا سۆکرات یەکێک بوو لە ئەندامە سەرەکییەکانی ئەنجوومەنەکە، و داوا نا دەستورییەکەی کالیکسنیسی پەرچکردەوە کە پێشنیاری کردبوو، کە بەمەبەست لێی دادگاییکردنێکی بەکۆمەڵ بوو بۆ ئیدانەکردنی ئەو هـەشت جێنەراڵە. لە کۆتاییدا، سۆکرات ئەم داوایانەی پەرچکردەوە و بەکۆی دەنگ بڕیاری لەسێدارەدانی جێنەراڵەکان درا. لەساڵی ٤٠٤ دا، حکومەتی سییە ستەمکار هەوڵی ئەوەیان دا کە ئەوانەی دڵسۆزیی لەرێگریی خۆیاندا راگەیاندبوو، زۆربکەن بۆخۆیان، ئەمە بە گەشەپێدانییان و یارمەتیدانیان لەو کارەنەیاندا کە پێی هەڵدەستن. لەمەدا داوایان لە سۆکرات و چل کەسی تر کرد کە داوەری شاری سلامیز بهێنن لە ماڵەکەیەوە بۆ ئەنجامدانی بڕیارێکی سێدارەدانی نادادپەروەرانە. سۆکرات زۆر بەئارامی پەرچیکردەوە.
کێشەی سۆکراتی
پێکهاتنی شێوەی کەسایەتی مێژوویی سۆکرات وەک خۆی و بۆچوون و تێرامانە فەلسەفییەکان ئەرکێکی کێشەدارە لە باشترین کاتەکاندا. ئەمەش ناسراوە بە کێشەی سۆکراتیی (Socratic Problem)، سۆکرات هیچ دەقێکی فەلسەفیی بەجێنەهێشتووە. ناسینی سۆکرات و ئاشنابوون پێی تەنها لەڕێگەی دەقی گفتوگۆ و پەخشانەکانی خوێندارەکانییەوەیەتی. پلاتۆ بەپێشەنگی ئەو خوێندکارانە دادەنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا، هەروەها کارەکانی هەریەک لەمێژوونووسان زەینەفۆن، ئەرستۆ و ئەریستۆفانیس زانیاریی گرنگییان تێدایە دەربارەی سۆکرات. جێی ئاماژەیپێدانە کە گرانیی لەناسینی کەسایەتی راستیی سۆکرات هەڵەقوڵێ لەخودی کار و دەقە فەلسەفیی و دراماتیکییەکانەوە نەک پەڕتووک و دەقی مێژوویی. بەکرداریی، جگگە لە نووسراوەکان مێژوونووس تۆسیدیدیس (کە ناوی نە سۆکرات نە هیچ فەیلەسووفێکی تری نەهێناوە لە نووسراوەکانیدا)، هیچ نووسراوێكی مێژوویی کۆن و نوێ نییە لەسەر سۆکرات کە باس لەسەر شوێن و کاتی رووداوەکان بکات. ئەوەی لەمەشەوە دێتە ئەنجام ئەوەیە کە ئەو سەرچاوانەی باسی سۆکرات دەکەن وەسفی تەواوی مێژوویی بەگرینگ نازانن، هەروەها زۆرینەشییان سەرخەری سۆکراتن (ئەوانەی کە سۆکراتییان دادگاییکردن و تاوانبارییان کرد، هیچ بڕوانامەیەکییان بەجێ نەهێشتووە). لەمەشەوە، مێژووناسەکان گرانییەک دەدۆزنەوە لە رێککەوتنی ئەم دەقە جیاوازانەی کە ئەو پیاوانە نووسیوییانە، کە دیارە مەبەست لە نووسینییان تۆمارکردنی وەکخۆیی و خۆگربووە لەژیانی سۆکرات و ژیانی. دەرەنجامی ئەو هەوڵ و ماندووبوونە هیچ راستییەکی پێوە دیارنییە، بەڵکو ئەنجامێکی رێککەوتووە. بەشێوەیەکی گشتی، ئەفڵاتوون سەرچاوەیەکی زۆر باوەڕپێکراوە و زۆرترین زانیاری تێدایە لەسەر ژیانی سۆکرات و فەلسەفەکەی. لەهەمان کاتدا، ئەفڵاتوون لە نووسینە وێژەییەکانیدا هەندێک زیادەڕەویی کردووە سەبارەت بە سۆکرات، بەشێوەیەک کە هەندێک شتی باس کردووە کە رەنگە سۆکرات هەرگیز باسی لێنەکردبێت و پێی هەڵنەستابێت، ئەو لێکدانەوەیەی کە پلاتۆ بەکاریبردووە لە قسەکانیدا لەسەر سۆکرات ئیدی سۆکراتی راستی بێت یان ئەو سۆکراتەی کە پلاتۆ باس و وەسفی کردووە، لەهەر گفتوگۆ و لێدوان و پەخشانێکدا، بابەتی پڕ باس و فرەقسەیە.
سەرباری ئەوە، لەزۆرێک لەبەڵگە مێژوویی و نووسراوەکانەوە رووندەبێتەوە کە سۆکرات تەنها کەسایەتییەکی درووستکراوی خەیاڵی پلاتۆ نەبووە. گەواهیدان و بەڵگەنامەکانی هەریەک لە زەینەفۆن و ئەرستۆ، و لەگەڵ یەکێک لە شانۆگەرییەکانی بەناوبانگەکانی ئەریستۆفانیس بەناوی شانۆگەریی هەورەکان (The Clouds)، وادەکەن کە وێنەی کەسایەتی سۆکرات تەواو درووستبێت لەبەرچاو، دوور لە وەسفی پلاتۆ بۆ سۆکرات.
دادگاییەکەی و کۆچی دوایی
سۆکرات لە ماوەی گوازراوەی گەشەسەندنی دەسەڵاتی ئەسینی و شکست لەکاتێکدا ئەسینا بەزێنرا بەرامبەر شاری سپارتا و هاوپەیمانەکانی لە شەڕی بۆلۆنیزدا. لەو کاتەدا کە شاری ئەسینا هەوڵی سەقامگیریی و وەرگرتنەوەی پلە و پایەکەی دەدا لەپاش ئەو تێکشکانەی شەڕەکە، تێیدا رەنگە ئەسیناییەکان چێژییان لەو گوومانانە وەرگرتبێت کە لەدەوروبەری دیموکراتی هەبوون وەک وێنەیەکی چالاکی دەستەڵات. سۆکرات یەکێک بوو لەوانەی کە زۆر رەخنەی لە دیموکراتی دەگرت، هەندێک لە خوێندکارانی پێیان وایە کە ئەو دادگاییەی کە سۆکرات کرا تەنها دەربڕینێک بوو لە ناکۆکییەکی سیاسیی هەڵچوو. سەرباری دانپێدانانی سۆکرات بەوەی کە زۆر دڵسۆزی شارەکەیەتی تاڕادەی کێبڕکێ کردنی لەگەڵ مردن، هەموو هەوڵەکانی سۆکرات لەپشت ڕەوشتبەرزیی و پابەندبوونی بەهێزی بەڕاستییەوە ڕێ لێگیرا لەلایەن رێڕەوی ئێستایی (ئەو کاتی) کۆمەڵگای ئەسینایی و سیاسەتی. زۆر ستایش لەسەر سپارتا لەگەلێک لە گفتوگۆکاندا کراوە، کە شاری کێبڕکێکەری سەرەکیی ئەسینا بوو، جا بەشێوەیەکی راستەوخۆ بووبێت یان ناڕاستەوخۆ. لەگەڵ ئەوەشدا، هەڵوێستی خۆی وەک ڕەخنەگرێکی کۆمەڵگەیی و ئەخلاقیی نواند، زۆر ئەو لایەنانەی کە راڤەکردنەکان تێیدا کۆبووەوە و ناشایسەتیی مێژوویی تێیدا دەستیپێکرد ئەوە بوو کە سۆکرات سەبارەت بە شارەکە کردی. لەبری لاینگریی بارودۆخی ئێستاکیی و بە کۆی کارە شاییەکان ڕازی بێت جگە لە ئەخلاقییەت لە لۆجیکیدا، سۆکرات کاری دەکرد بۆ لاوازکردنی تێگەیشتنی بەکۆمەڵ کە ئەوانەی تر ڕێرەوییان گرتبوو پێی و لەناو یۆناندا زۆر باو بوو لەو ماوەیەدا، تەنها ئەو نەبێ کەدەیگووت "'هێز، یەکسانیی درووست دەکات'". پلاتۆ ئاماژە بە سۆکرات دەدات کە مێشی ئەسپی شارە (مێش گاز لە ئەسپ دەگرێت کە وای لێدەکات هەڵبستێت بەکارێک، بەهەمان نموونە سۆکرات هانی ئەسینای دەدا کە هەڵبستن بەکارێک ئەمەش لەڕێگەی گازەکانییەوە بەشێوەی ڕەخنە)، تا ئەو ڕادەیەی کە دادوەرانی بێ خەو کردبوو و هەمیشە هانی دەدان کە ڕێز لە بەدیهێنانی یەکسانیی و هەوڵدان بۆ چاکە، بگرن. کار گەیشتە ئەوەی کە هەوڵەکانی بۆ گۆڕینی تێگەیشتنی گشتیی لە یەکسانیی کە ئەسیناییەکان گرتبوویانە بەر، هۆکار بوو لە پشت بڕیاری لەسێدارەدانی. بەپێی ئەو دەقەی کە هاتووە لە گفتوگۆی بەرگریی سۆکراتی ئەفڵاتووندا، ژیانی سۆکرات دەستپێدەکات بە وەسفی مێشی ئەسپ لە ئەسینا لەو کاتەوە کە لە کریفۆنی هاوڕێی خۆی پرسی - هاتنەخوارەوەی وەحیی لە شاری دێلفی - ئایا لەنێو خەڵکدا لە سۆکرات ژیرتر و بە حیکمەتتر هەیە؟ هێنەرەخوارەوەی وەحیی وەڵامی دایەوە و وتی نەخێر هیچ کەسێک نییە لەو ژیرتر و بەحیکمەتتر. سۆکرات پێی وابوو ئەوەی هێنەرەخوارەوەی وەحیی وتی هێندێکی گەورە لە دوو وتایی یان پەرچدانەوە (جیاوازیی) تیادابوو. چوونکە پێی وابوو کە ڕەها هیچ حیکمەتێکی نییە ئەو. بۆیە بڕیاریدا ئەم گرێ کوێرەیە چار بکات/بکاتەوە بەشێوەیەک کە خۆی نزیک بکاتەوە لەو کەسانەی کە خەڵکی ئەسینا پێیان وایە کە حەکیمن، وەکو پیاوانی دەوڵەت، هۆنراوەنووسان، درووستکەرانی کارامەیی، ئەمەش بۆ ئەوەی ڕای هێنەرەخوارەوەی وەحیی ڕەتبکاتەوە.
تابلۆی مردنی سۆکرات، درووستکراو لەلایەن نیگارکێش جاک لۆی دەیڤد
کاتێ سۆکرات کۆمەڵێ پرسیاری ئاڕاستەکردن، گەیشت بەوەی کە لەکاتێکدا هەریەکەیان پێیان وایە کە خاوەنی بەژنێکی حەکیمانەن و زۆر زانان، ئەوا هەریەکەیان لەڕاستیدا زۆر کەم ئەزانن و ڕەهاییانە هیچ حەکیم نین. لەو کاتەدا سۆکرات درکی بەوەکرد کە هێنەرەخوارەوەی وەحیی وەڵامەکەی ڕاست بوو، چوونکە زانی کە لەکاتێکدا ئەو پیاوانە خۆیان زۆر بەزانا و حەکیم دەزانیی و وانەبوون، ئەم بۆی دەرکەوت خۆیشی ڕەهاییانە هیچ حەکیم نییە، دواتر، لەم دوو واتاییەوە/جیاوازییەوە، خودی سۆکرات خۆی دەبێتە خاوەن زۆرترین حیکمەت چوونکە ئەو تەنها کەس بوو کە هەست و درکی بەنەزانی خۆی کرد. ئەم حیکمەتە دوو واتاییەی کە سۆکرات پێی گەیشت، دیارترین ئەو ئەسیناییانەی کە گفتوگۆیان دەکرد وەک بێ مێشک دەردەخست، تا دواتر بەسەرییا هەڵیان گێڕایەوە و بە تاوانبار و گوناهبار تاوانبارییان کرد. سۆکرات بەرگریی لە ڕۆڵی خۆی کرد وەک مێشی ئەسپ کە هانی ئەسینای دەدا تا کۆتاییەکانی ژیانی، لەکاتێکدا کە داوای لێکرا کە پێشنیاری ئەو شێوازە بکات کە سزای پێدەدرێت پێی، پێشنیاری ئەوەی کرد کە ئەو شایەنی سزا نییە، بەڵکو پێویستە دیاری بکرێت و مافی خۆیەتی بەخشیشێکیش وەبگرێت و تا کۆتایی ژیانی لەسەر کاسەی دەوڵەت بژی وەک پێناوێک بۆ پێدانی هەموو ئەو شتانەی کە پێویستییەتی بۆ بەسەربردنی کات بۆ تێکۆشان لەپشت گوفتاری ئەسیناییەکان. لەگەڵ ئەوەشدا، قەرزار کرا بە وێرانکردنی مێشکی گەنجان، لەکۆتاییشدا سزای سێدارەی بۆ دەرکرا بەشێوەی شەرابێک کە دەیخواردەوە، کەشەرابەکە لە ڕووەکی شوکرانی ژەهراویی درووستکرابوو. بەپێی ئەوەی کە لە بەسەرهاتەکەی زەینەفۆندا هاتووە، سۆکرات بەدەستی ئەنقەست بەرگرییەکی زۆر بوێرانەی لەخۆ کردووە لەبەردەم دەستەی سوێندخۆران، چوونکە پێی وابوو باشتر وایە بۆی کە بمرێت. زەینەفۆن درێژە بە گفتوگۆ و وتەکانی دەدات تا وەسفی بەرگری سۆکرات بکات، هەروەها وەسفی ڕەقێتی سەردەمی کۆن دەکات و کەچۆن سۆکرات دڵخۆشە کە بە لەسێدارەدانی هەڵدێت و ڕزگاری دەبێت لەو ڕەقێتییە. لە باسەکەی زەینەفۆنەوە ئەوەش تێدەگەین کە سۆکرات هیوای بە مردنی دەخواست چوونکە پێی وابوو بەکرداریی کاتی ئەوە هاتبوو کە بمرێت و ئەو کاتە زۆر گوونجاو بوو بۆ مردنی. هەردوو ئەفڵاتوون و زەینەفۆن لەسەر ئەوە کۆکن کە سۆکرات بوارێکی زۆر باشی بۆ ڕەخساوە تا هەڵبێت لە بەندیخانە و ڕابکات، بەجۆرێ کە شوێنکەوتووەکان سۆکرات توانای ئەوەیان هەبوو کە بەرتیل پێشکەش بە پاسەوانانی بەندیخانەکە بکەن، بەڵام سۆکرات مانەوەی هەڵبژارد بەهۆی هەندێک هۆکارەوە:
لەبەرئەوەی ئەو پێی وابوو کە ڕاکردن و هەڵهاتنی لە بەندیخانە ئاماژە بەترسانی لە مردن دەکات، ئەو ترسەی کە پێی وابوو کە بوونی نییە لای هەر فەیلەسووفێکی ڕاستەقینە.
لەبەرئەوەی گەر ڕابکات لە ئەسینا، فێرکردن/وانەوتنەوە ـەکانی لەهیچ شارێکی تر سەرکەوتن بەدەست ناهێنێت، چوونکە هەڵدەستێت بە گفتوگۆکردن لەگەڵ هەموو ئەوانەی کە دەیانبینێت، ئەمەش بێزاربوونیان و توڕەییان زۆرتر دەکات.
لەبەرئەوەی ڕازی بوو - تاڕادەیەکی پشت پێ بەستوو - کە ئەو لەوشارەدا دەژی و پابەندە بەیاساکانی، ئەو خودی خۆی خستبووە نێو ئەو گریمانەیەی کە ڕەنگە خەڵکی شارەکە تاوانباری بکەن بە تاوانکردن و قەرزار بکرێت لەلایەن دەستەی سوێنخۆرانەوە. گەر پێچەوانەی ئەوە بکات، ئەوا ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو گرێبەستی کۆمەڵی دەشکێنێت کە لەگەڵ دەوڵەت واژووی کردبوو، ئەمەش دەبێتە هۆی زەرەر بۆ دەوڵەت، هەروەها ئەم کردەیەش پێچەوانەی ئەو پرەنسیپانەیە کە سۆکرات گرتبوویە بەر.
پەیکەری نیوەیی سۆکرات لە مۆزەخانەی ڤاتیکان
هۆکار و پاڵنەرەکان لەپشت رەتکردنەوەی هەڵهاتن لە بەندیخانە باسێکی گرنگی گفتوگۆکەی کریتۆ ی ئەفڵاتوون بوو، باس لە کۆتایی و مردنی سۆکرات کراوە لە گفتوگۆی فیدۆن ی ئەفڵاتووندا. تێیدا ئەو رەتکردنەوەیەی سۆکرات هەیە بۆ پاساوەکەی کە کریتۆ وەک هۆکارێک بەکاری هێنا بۆ هەوڵدان بۆ هەڵهاتن. پاش ئەوەی کە سۆکرات ژەهرەکەی خواردەوە، بڕیاری ئەوەی بۆ دەرچوو کە لەسەر پێی بڕوات تا هەست دەکات شتێک بەتیژیی دەچێت بەپێی دا. پاش ئەوەی لەسەر قەرەوێڵەکەی پاڵکەوت، ئەو کەسەی کە ژەهرەکەی دایە، بەتووندی پەستانی خستە سەر هەردوو پێی بەشێوەیەک کە ئازاری زۆری هەبوو، چیتر سۆکرات هەستی بە پێیەکانی نەدەکرد، هەستی بڵاوبوونەوەی لەدەستدانی ئەندامەکانی لەشی بەرە بەرە دەتنۆکی و دەهات، تاگەیشتە دڵی. پێش ئەوەی بمرێت بەچەند کاتێکی زۆر کەم، سۆکرات قسەی لەگەڵ کریتۆ کرد و وتی: "من قەرزاری ئەسکلیبۆسم، بەتکا بیرت نەچێت کە ئەو قەرزاربارییەی بۆ بگێڕیتەوە'"، ئەسکلیبۆس خواوەندی پزیشکییە لەلای گریکەکان، و رەنگە وتەکانی کۆتایی سۆکرات ئەوەی گەیاندبێ کە مردن شیفا و چارەسەری ڕۆحە و ئازادی دەکات لە جەستە. سنیکا کە فەیلەسووفێکی ڕۆمانیی بوو هەوڵیدا کە مردنەکەی سۆکرات بگێڕێتەووە کاتێک دادوەر نیرۆن ناچاری کرد کە خۆی بکوژێت.
سهرچاوه: کورد ماکس

لهسهر هێڵ نییه