.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















دوای بڵاوكردنەوەی یەكەمینCD خۆی بەناوی (سەفەر) هونەرمەند هەردی سەڵاح توانی بەخێرایی
جێگای خۆی لەناو دڵی جەماوەردا بكاتەوە، ئەو كە زۆر حەز بە دیداری ڕۆژنامەوانی ناكات و ماوەیەكی زۆر بوو بەرهەمی نوێی نەبوو، لەڕۆژانی رابردوودا ئەلبوومە نوێیەكەی خۆی بڵاوكردەوە، بۆ گفتۆكردن لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی بڵاوبوونەوەی ئەلبوومە نوێیەكەی و دووربوونی لەڕاگەیاندنەكان و چەند پرسیارێكی تر، هەردی لەدیمانەیەكدا بەم شێوەیە وەڵامی پرسیارەكانی ئێمەی دایەوە..
*پێت وانییە ئەم بەرهەمەتان كەمێك دوا كەوتبێت؟
- لەڕاستیدا درووستكردنی ئەلبوومێك بە چەند قۆناغێكدا تێپەڕ دەبێت، منیش نەمویست پەلە بكەم، چەند كێشەیەكیشم هاتە پێش، بەڵام كاری باشیش كاتی باشی دەوێت.
*هەست دەكرێ جێ پەنجەی جەبار حەبیب بە ئاشكرا بە بەرهەمەكەوە دیارە، ئەمە بۆچی دەگەڕێتەوە؟
_مامۆستا جەبار داهێنەرە لەشیعری گۆرانیدا و هەست دەكەم خەم و خۆشییەكانی كۆمەڵگاكەم لەناخی شیعرەكانیدا رەنگی داوەتەوە، لەیەك گەیشتنی باشی نێوان من و مامۆستا جەبار وای كردووە كە كاری زۆر بەیەكەوە بكەین.
* لەو ماوەیەی كە بەرهەمتان نەبوو چیت پێشكەش بە هونەرمەندانی دیكە كردووە وەك هۆنراوە و ئاواز؟
_لەڕاستیدا من چ بە ئاواز یان تێكست، یان موزیك یارمەتی زۆر هونەرمەندم داوە یان ئەو گەنجانەی كە ئێستا هاتوونەتە ناو جیهانی هونەرییەوە، ئەمەش لەسەر داوای زۆری ئەوان بووە هەرچەندە زۆربەیان ناویان نەهێناوم یان سڵ دەكەنەوە لەناوهێنانم، بەڵام من كاری باشم بۆ كردوون، كارەكانیشم دیارن.
*زۆرشت دەربارەی هەردی سەڵاح دەگوترێ گوایە دوورە پەرێزە و زۆر دەرناكەوێت؟
_ئەگەر مەبەست لە راگەیاندن بێت ئەوا خۆم وام ویستووە، چونكە حەزم لە ریكلام كردن و دەركەوتن لە پێناو دەركەوتندا نییە، بگرە حەز دەكەم هەر كاتێك دەركەوم بە پڕۆژە و كارێكەوە بێت نەك خۆ دووبارە كردنەوە.
*لە یەكێك لە ویب سایتە كوردییەكان ئەوەمان بەر چاو كەوت، لە ئاوازی یەكێك لە بەرهەمە نوێیەكانت توركییە، بەڵام بەناوی خۆت بڵاوكردۆتەوە، مەبەستیان كام بەرهەمە و ئەمە تا چەند راستە؟
_نەخێر، بەڵام چونكە كارەكانم دیار و بەرچاون، بۆیە لەوانەیە هەستێكی وا درووست بوو بێت.
*چۆن وەڵامی ئەم قسانە دەدەیتەوە؟
_ئەوانە هەمووی قسەی بەتاڵن، قسەی بەتاڵیش ئیشی بێ ئیشانە.
* كلپیەكانت زۆر سەركەوتوون بەتایبەتی لەرووی تەكنیكەوە، پێت وانییە دەتوانی لە كوردستانیش بە هەمان شێوە كلیپ تۆمار بكەی؟
_من لەكوردستانیش كارم كردووە، بەڵام ئەوەی راستی بێت، لەڕووی تەكنیكەوە جارێ زۆرمان ماوە.
*ئێستا ستۆدیۆی هونەری زۆر لە كوردستان كراونەتەوە، كەی و چۆن ئێوەی هونەرمەند دەتوانن پشت بە ستۆدیۆكانی خۆمان ببەستن و روو لە دەرەوە نەكەن؟
_من رۆژانێك لەكوردستان كارم كردووە، ئەوكات كەم كەس باوەڕی بە كاركردن لە كوردستان بوو، خۆشبەختانەش ئەوەی كردم كارێكی هونەری خراپ نەبوو، دەنگ و سەدای زۆری هەبوو، یەكەم كەسیش بووم گروپی "كەمان"م لەستۆدیۆكانی كوردستان دروست كرد، بەڵام خولیای داهێنان و نوێگەری و كوالێتی باش وام لێدەكات لەهەر كوێیەك كاری باشتر هەبێت بۆ ئەوێ بڕۆم. دەستخۆشیش لەو هەوڵانە دەكەم كە دەڵێن هەندێ كاری باش لێرە كراوە، بەڵام بە ڕای من جارێ زۆرمان ماوە.
*پێت وانییە تۆمار كردنی بەرهەمی هونەری لە توركیا پشتگوێ خستنی موزیكژەنەكانی خۆمانە كە هیچیان لە توركەكان كەمتر نییە؟
- ئێمە لەقۆناغێكداین دەبێت خۆمان پێ بگەیەنین، بۆ ئەوەش پێویستیمان بە سوود وەرگرتنە لە هەموو لایەك، بۆیە نابێت بڵێین چیمان زۆرتر و كەمترە.
*هونەرمەندە گەنجەكان چۆن دەتوانن هونەرێك پێشكەش بكەن مۆدێرن بێت و، لە هەمان كاتدا لەسەر حیسابی رەسەنایەتی هونەری كوردیش نەبێت؟
_بەداخەوە ئەو وشەیە زۆرجار لەلایەن هەندێ كەسی نەشارەزاوە بە هەڵە بەكاردێت و لەشوێنی نەگونجاودا كە شارەزای موزیك نین، من پێموایە هەر كارێكی هونەری ئەكادیمی و خاوێن بێت و سەركەوتن بەدەست بێنێت، ئەوە رەسەنایەتیشی تێدایە هەرچەندە كارەكە مۆدێرنیش بێت.
*خواردنی ماڵەوەت پێخۆشترە یان دەرەوە؟
- خواردنی ماڵەوە.
*وەرزش بۆ هونەرمەند زۆر گرنگە، لەگەڵ وەرزشدا چۆنی ؟
- ناوە ناوە دەیكەم.
*هاندەری كام یانە و هەڵبژاردەی ؟
- من زۆر حەز بە یاری ریال و بەرشەلۆنە دەكەم، زۆر كات هاندەری ریالم، بەڵام ئاستی بەرشەلۆنەش دڵخۆشم دەكات.
* دوای بڵاوكردنەوەی بەرهەمەكەت چیت هەیە بە جەماوەری خۆتی بڵێی؟
- سوپاسیان دەكەم.
شهفهق
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن namo_rose (2010-01-30 18:23:50)

بــه گهنجــــی مهستی به پیری سستـــی
ئهی کـــهی خــودا ئهپرستـــی
لهسهر هێڵ نییه