❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌تین قوبادی به‌شداری له‌ فیستیڤاڵی به‌رلین ده‌كات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-02-02 10:56:31

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

به‌تین قوبادی به‌شداری له‌ فیستیڤاڵی به‌رلین ده‌كات

PNA- مه‌نووچێهر جیهانی/ تاران ـ فیلمێكی سینه‌ماكاری كورد به‌تین قوبادی، له‌ شه‌سته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌رلین له‌ ئه‌ڵمانیا وه‌رگیرا.

به‌ پێی راپۆرتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له‌ ماڵپه‌ڕی فیلمی به‌رلین، فیلمی "از باد بپرسید" واته‌ "له‌ با بپرسن" له‌ ده‌رهێنانی به‌تین قوبادی، له‌ به‌شی لاوه‌كی "نه‌وه‌ی نوێ"، له‌ شه‌سته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌رلین له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا وه‌رگیرا.

له‌م رۆژانه‌ ناوه‌كانی فیلمه‌كانی به‌شی لاوه‌كی "نه‌وه‌ی نوێ" له‌ شه‌سته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌رلین راگه‌یه‌ندراو به‌ رێژه‌ی 56 فیلمی بڵند و كورته‌ فیلم بۆ به‌شداری له‌م به‌شه‌دا له‌ لایه‌ن نووسینگه‌ی ئه‌و فیستیڤاڵه‌وه‌ دیاری كراون.

وردبوونه‌وه‌ی به‌شی "نه‌وه‌ی نوێ" له‌ شه‌سته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌رلین له‌سه‌ر فیلمه‌كانی ئاسیای رۆژهه‌ڵاته‌ و به‌ رێژه‌ی 10 فیلم له‌ وڵاتانی كۆریای باشوور، چین، هۆنگ كۆنگ و ژاپۆن له‌م به‌شه‌دا نمایش ده‌كرێن.

ژماره‌یه‌ك له‌و فیلمانه‌ی له‌م به‌شه‌دا نمایش ده‌كرێن، بریتین له‌: فیلمی "له‌ با بپرسن" له‌ ده‌رهێنانی به‌تین قوبادی، "سبه‌" له‌ ده‌رهێنانی بابه‌ك نه‌جه‌فی سینه‌ماكاری ئێرانیی دانیشتووی سوید، "من لێره‌م" له‌ ده‌رهێنانی ئیسپایك جۆنز له‌ ئه‌مه‌ریكا، "سفر" له‌ ده‌رهێنانی لێئۆ وۆدهه‌د له‌ وڵاتی نیوزیله‌ند و "جاده‌" له‌ ده‌رهێنانی دوو به‌نگاڵ له‌ هیندستان.

ساڵی پار سینه‌ماكاری لاوی كورد به‌تین قوبادی دوای سازكردنی چه‌ندین كورته‌ فیلم یه‌كه‌مین كورته‌ فیلمی خۆی به‌ ناوی "ئاماده‌ بۆ مردن" له‌ شاری به‌رلین له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا وێنه‌ی گرت. هه‌روه‌ها دواتر ده‌ستی كرد به‌ سازكردنی دوو كورته‌ فیلمی خۆی له‌ شاری تاران و بۆ فیلمێكی دیكه‌ی خۆی سه‌ردانی شاری رۆتێردام له‌ وڵاتی هۆڵه‌ندا كرد.



http://kurdzhin.org/uploads/3fc84715cf.jpg

SARCHAWA:PEYAMNER

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-02-03 21:05:47

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: به‌تین قوبادی به‌شداری له‌ فیستیڤاڵی به‌رلین ده‌كات

dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net