❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / رۆژانه‌ به‌ پێیه‌كانت پیاسه‌ بكه‌، دڵنیابه‌ ته‌ندروستیت باشتر ده‌بێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-02-05 06:25:34

Bervan
کازیوەی یانە
شوێن: كه ركــوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-12-18
په‌یامه‌كان: 1753
WindowsXPMSIE

رۆژانه‌ به‌ پێیه‌كانت پیاسه‌ بكه‌، دڵنیابه‌ ته‌ندروستیت باشتر ده‌بێت

له‌گه‌ڵ جه‌نجاڵی‌ و زۆری‌ لایه‌نه‌كانی‌ ژیانی‌ مرۆڤ، بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ ئیش و كاره‌كان رابگه‌ین، ناچاربوین په‌نا بۆ ته‌كنه‌لۆژیای‌ گواستنه‌وه‌ و په‌یوه‌ندی‌ كردن به‌رین وه‌ك ته‌له‌فۆن و ئۆتۆمبێل، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا كه‌مترین كات بۆ مرۆڤه‌كان ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ پشودان، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ نوستندا خۆی‌ ده‌بینێته‌وه‌، له‌ كاتێكدا نوستن ته‌نها رێگه‌ نییه‌ بۆ حه‌وانه‌وه‌ به‌ڵكو یه‌كێكه‌ له‌ رێگه‌كانی‌ حه‌وانه‌وه‌.
له‌ وڵاتانی‌ پێشكه‌وتودا به‌ هۆی‌ بونی‌ رێنوێنی‌ به‌رده‌وام و له‌لایه‌ن راگه‌یاندنه‌كان و حكومه‌ته‌وه‌ مرۆڤه‌كان راده‌هێنرێت  له‌سه‌ر ئه‌و راستیه‌یه‌ی‌ كه‌ پاراستنی‌ ته‌ندروستی‌ مرۆڤ له‌ پێش هه‌مو شتێكه‌وه‌یه‌، نه‌ك هه‌ر كاركردن و سه‌رقاڵی‌، چونكه‌ نه‌خۆش كه‌وتن نه‌ك دورمانده‌خاته‌وه‌ له‌ كاركردن و له‌ جێگه‌دا ده‌مانهێڵێته‌وه‌، به‌ڵكو تێچونی‌ زۆر و زیانی‌ هه‌میشه‌یی‌ جێده‌هێڵێت.
پاراستنی‌ ته‌ندروستیش به‌و شێوه‌ هه‌ڵه‌یه‌ی‌ له‌مه‌ڕ خۆمان نی‌یه‌ كه‌ هه‌ركاتێك نه‌خۆش كه‌وتین سه‌ردانی‌ دكتۆر بكه‌ین، ئیتر ئه‌مه‌ پاراستنی‌ ته‌ندروستییه‌؟ نه‌خێر به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ پاراستنی‌ ته‌ندروستی‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ژیانی‌ رۆژانه‌وه‌، وه‌ك پاكی‌ ژینگه‌، جۆری‌ خواردن، جۆری‌ ئیش و هه‌ڵسوكه‌وتی‌ رۆژانه‌، گه‌ڕان و وه‌زشكردن.
ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌كه‌ ناتوانیت وه‌رزش بكه‌یت، ئه‌وا پیاسه‌كردن ئاسانترین و هه‌رزانترین جۆری‌ وه‌رزشكردنه‌، ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ نزیكه‌ی‌ نیوسه‌عات پیاسه‌ بكه‌ین ورده‌ ورده‌ چالاكی‌ بۆ له‌شمان ده‌گه‌ڕێته‌وه،‌ كه‌ به‌هۆی‌ به‌رده‌وامی‌ دانیشتن و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ وه‌رزش توشی‌ هاتوین، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای‌ بونی‌ سودێكی‌ زۆر بۆ له‌ش به‌هۆی‌ پیاسه‌كردنه‌وه‌.
ئه‌مڕۆكه‌ ئه‌و راستییه‌ سه‌لمێنراوه‌ كه‌ جوڵه‌ی‌ له‌ش هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ و كاریگه‌ره‌ بۆ مانه‌وه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ش و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ هه‌موجۆره‌كانی‌ نه‌خۆشی‌.
به‌رده‌وامی‌ پیاسه‌كردن سودی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ بۆ:
• پاراستنی‌ ته‌ندروستی‌ ئێسك و جومگه‌ و ماسولكه‌كان، هۆكارێكه‌ بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئازاری‌ جومگه‌كان و كرژبونی‌ ماسولكه‌.
• دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ بێزاری‌ و هه‌ستكردن به‌ به‌هێزی‌ و بونی‌ وزه‌ له‌له‌شدا.
• یارمه‌تی‌ ده‌ره‌ بۆ خه‌وتنێكی‌ ئاسوده‌ و دور له‌ وڕێنه‌.
• ئاره‌زوكردن بۆ سه‌ردان و گه‌ران له‌گه‌ڵ دۆست و براده‌ردا، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ روی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ سودی‌ زۆره‌ بۆ دوركه‌وتنه‌ووه‌ له‌ گۆشه‌گیری‌ و بێزاری‌.
• یارمه‌تی‌ سه‌رفكردنی‌ وزه‌ ده‌دات، به‌مه‌ش رێگری‌ ده‌كات له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ چه‌وری‌ و دوركه‌وتنه‌ه‌وه‌ له‌ قه‌ڵه‌وی‌.
• ده‌بێته‌ هۆی‌ جوڵه‌یه‌كی‌ رێكو پێكی‌ خوێن له‌له‌شدا و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ به‌رگری‌ له‌ش.

چۆن ده‌توانین پیاسه‌ بكه‌ین؟
بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاتێك بۆ خۆمان بدۆزینه‌وه‌ تا كه‌مێ به‌ پێكانمان جوڵه‌ بكه‌ین :
• ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئۆتۆمبێلیان هه‌یه‌ ده‌توانن ئه‌گه‌ر كارێكی‌ زۆر پێویستیان نه‌بو، بۆ چون بۆ جێگه‌یه‌ك ئۆتۆمبیل به‌كار نه‌هێنن و به‌ پیاسه‌ بچن، یان ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌ شوێنێكی‌ دور له‌ مه‌به‌سته‌كه‌یان رابگرن تا ناچاربن ماوه‌ی‌ رێگه‌كه‌ به‌ پێ ببڕن، كه‌ئه‌مه‌ش سه‌رباری‌ سودی‌ پیاسه‌كردن، تێچوی‌ ئۆتۆمبێلیان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و كاتێكی‌ دور له‌ قه‌ره‌باڵغی‌ و ترافیكی‌ ئۆتۆمبێل به‌سه‌ر ده‌به‌ن، كه‌ له‌ روی‌ ده‌رونییه‌وه‌ ئاسوده‌ ده‌بن و دور ده‌بن له‌ هه‌ڵچون و چاوه‌ڕوانی‌ كرانه‌وه‌ی‌ رێگای‌ ئۆتۆمبێل، سه‌ره‌رای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ خزمه‌تێكی‌ گه‌وره‌ به‌ ژینگه‌ ده‌كه‌ن به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ سوتاندنی‌ سوته‌مه‌نی‌ و ژاوه‌ژاو، كه‌ یه‌كێكن له‌ دوهۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ پیسبونی‌ ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

ته‌نها شتێك كه‌ ره‌نگه‌ بۆ پیاسه‌كردن پێویستمان بێت، جوتێك پێڵاوی‌ ته‌ندروست و نه‌رمه‌، ئه‌گه‌ر تا ئێستا بایه‌خمان پێنه‌داوه‌، ئه‌وا پێڵاوێكی‌ نه‌رم و ته‌ندروست زۆر باشتره‌ له‌ پێڵاوێكی‌ ره‌ق و ته‌قی‌ روكه‌ش جوان؟، كه‌ جوانی‌ له‌ رواڵه‌ت و زیانی‌ بۆ پێكان و له‌شمانه‌.
رۆژانه‌ له‌ نیوسه‌عات زیاتر پیاسه‌ بكه‌ و %100 گه‌ره‌نتی‌ ته‌ندروستیه‌كی‌ باشتر له‌ ئێستای‌ خۆت مسۆگه‌ر بكه‌.

سبه‌ی*د.ئاسۆ مه‌حمود رۆستم

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c3bbba4176.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-02-05 13:21:22

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

Re: رۆژانه‌ به‌ پێیه‌كانت پیاسه‌ بكه‌، دڵنیابه‌ ته‌ندروستیت باشتر ده‌بێت

dastt xosh beet hawre geyan hewadarm sarkawtu beet

Kurdzhin
گەورەترین هەڵە کە لەلایەن زۆرینەی مرۆڤەکانەوە دەکرێت ئەوەیە :
تەنها گوێ لە نیوەی دەگرن، لە چارەكێکی تێدەگەن و دوو ئەوەندەش قسەدەکەن !!!!!! "

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-02-06 07:57:27

Bervan
کازیوەی یانە
شوێن: كه ركــوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-12-18
په‌یامه‌كان: 1753
WindowsXPMSIE

Re: رۆژانه‌ به‌ پێیه‌كانت پیاسه‌ بكه‌، دڵنیابه‌ ته‌ندروستیت باشتر ده‌بێت

زؤؤر سوباس كاك رةيان سةركةوتن بؤ تؤى بةريزيش  هةر شاد بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net