❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژماره‌یه‌ك زانا بیركردنه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشێك ده‌خوێننه‌وه‌ كه‌ 7 ساڵه‌ له‌غه‌یبوبه‌دایه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-02-06 17:18:30

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

ژماره‌یه‌ك زانا بیركردنه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشێك ده‌خوێننه‌وه‌ كه‌ 7 ساڵه‌ له‌غه‌یبوبه‌دایه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-10df403e53.jpg
ژماره‌یه‌ك زانای‌ به‌ریتانی‌و به‌لجیكی توانیان له‌رێگه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ شێوازێكی‌ نوێی روپێوی مێشكه‌وه‌، بیری‌ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ بخوێننه‌وه‌ كه‌ له‌غه‌یبووبه‌دان.
له‌توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه‌ ژماره‌یه‌ك زانای‌ به‌ریتانی‌‌و به‌لجیكی ئه‌نجامیانداوه‌و له‌گۆڤاری‌ "نیوئه‌نگلند" ی پزیشكی‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هاتووه‌"دوای‌ روپێوكردنی‌ مێشكی‌ هه‌ندێك له‌و نه‌خۆشانه‌ی‌ له‌غه‌یبوبه‌دان، تێبینی‌ ئه‌وه‌ كراوه‌ سێیان له‌نه‌خۆشه‌كان ئاگاییان له‌ده‌وروبه‌ریان هه‌یه‌.
توێژینه‌وه‌كه‌ چه‌ندین به‌ڵگه‌ی‌ ده‌رخستووه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ هه‌ندێك له‌نه‌خۆشه‌كان جۆره‌ ئاگاییه‌كیان له‌ده‌وروبه‌ریان هه‌یه‌، به‌پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌و بڕوایه‌ی‌ پێشتر كه‌باسی له‌وه‌ ده‌كرد ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی‌ تووشی غه‌یبوبه‌ ده‌بن ئاگایان له‌هیچ شتێكی‌ ده‌وروبه‌ریان نامێنێت.
زاناكان روونیشیان كرده‌وه‌ كه‌"نه‌خۆشی غه‌یبوبه‌ زۆرجار به‌ئاگان له‌ده‌وروبه‌ریان و له‌غه‌یبوبه‌دا نین، به‌ڵام توانای‌ جووله‌و هۆشیارییان نیه‌ به‌هۆی‌ زیان گه‌یشتن به‌مێشكیان.
زاناكان له‌سه‌نته‌ری‌ "ولفسۆن" بۆ وێناگرتنی‌ مێشك شێوازێكی‌ روپێوی مێشكیان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌و نه‌خۆشانه‌ به‌كارهێنا له‌رێگه‌ی‌  له‌ره‌ی‌ موگناتیسیه‌وه‌،كه‌ چالاكی مێشك نیشان ده‌دات، زاناكان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا بۆ چوونه‌ نێو بیری‌ یه‌كێك له‌و نه‌خۆشانه‌ی‌ تووشی غه‌یبوبه‌ی‌ هه‌میشه‌یی‌ بوونه‌، زاناكان  توانیویانه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵدا بگرن به‌شێوه‌یه‌كی‌ دیاریكراو.
زاناكان له‌ره‌ی‌ موگناتیسی وه‌زیفیان به‌كارهێنا بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ بیری‌ ئه‌و نه‌خۆشه‌و ده‌ركه‌وت نه‌خۆشه‌كه‌ جۆره‌ ئاگایه‌كی‌ له‌ده‌وروبه‌ری‌ هه‌یه‌و دانه‌بڕاوه‌ له‌جیهان وه‌كو پێشتر باوبوو.
زاناكان له‌رێگه‌ی‌ له‌ره‌ی‌ موگناتیسیه‌وه‌ توانیان چه‌ند پرسیارێك ئاراسته‌ی‌ ئه‌و نه‌خۆشه‌ بكه‌ن كه‌ ته‌مه‌نی‌ 28 ساڵه‌ و به‌هۆی‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆوه‌ له‌ساڵی‌ 2003 تووشی غه‌یبوبه‌ بووه‌و زیانێكی‌ زۆر به‌سه‌رو مێشكی‌ گه‌یشتووه‌.
ئه‌و زانایانه‌ روونیشیان كرده‌وه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ وڵامی‌ پێنج پرسیاری‌ داوه‌ته‌وه‌ له‌كۆی‌ شه‌ش پرسیار كه‌ زاناكان ئاراسته‌یان كردوووه‌، نه‌خۆشه‌كه‌ له‌وڵامی‌ زاناكان سه‌باره‌ت به‌ناوی‌ باوكی رایگه‌یاندووه‌ ناوی‌ باوكی "ئه‌لكسه‌نده‌ره‌".

xendan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net