❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌ توركیا ژنێك له‌ دوو پیاو، دووانه‌یه‌كی بووه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-02-07 16:40:55

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsFirefox

له‌ توركیا ژنێك له‌ دوو پیاو، دووانه‌یه‌كی بووه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-2616285c68.jpg
ژنێك له‌ ناوچه‌یه‌كی وڵاتی توركیا، دووانه‌یه‌كی بوو، به‌ڵام مێرده‌كه‌ی گومانی هه‌بوو له‌وه‌ی كه‌ ئه‌وو دوانه‌یه‌ هی خۆی بن، بۆیه‌ پشكنینی پزیشكی بۆ منداڵه‌كان ئه‌نجامدرا له‌ ئاكامدا ده‌ركه‌وت كه‌ یه‌كێك له‌ منداڵه‌كان هی مێرده‌كه‌ی نییه‌، به‌ڵكو كوڕی پیاوێكی تره‌.
رۆژنامه‌ی "ئه‌لنه‌هار"ی جه‌زائیری له‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ پاش ئه‌وه‌ی ژنێك له‌ توركیا دووانه‌ی بووه‌، پشكنینی "دی ئێن ئه‌ی" بۆ منداڵه‌كانی كراوه‌ و سه‌ره‌نجام ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و ژنه‌ خیانه‌تی له‌ مێرده‌كه‌ی كردووه‌، چونكه‌ یه‌كێك له‌ منداڵه‌كان هی مێرده‌كه‌ی نه‌بووه‌ و دووانه‌كان یه‌ك باوكیان نه‌بووه‌. به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ مێردی ژنه‌كه‌ بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی له‌ ژنه‌كه‌ی داوه‌.
رۆژنامه‌كه‌ رونیشی كردۆته‌وه‌ كه‌ پیاوه‌كه‌ به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی نه‌زانیوه‌ تا منداڵه‌كان ته‌مه‌نیان گه‌یشتۆته‌ سێ ساڵ‌، پاشان به‌رواڵه‌ت و سیمای منداڵه‌كانیدا بۆی ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ جیاوازییه‌ك له‌نێوانیاندا هه‌یه‌ و گومانی سه‌باره‌ت به‌ یه‌كێك له‌ منداڵه‌كان لا دروست بووه‌.
سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه‌، ره‌وشه‌ن ئه‌یتاك سه‌رۆكی‌ به‌شی نه‌خۆشی ژنان ‌و له‌دایكبوون له‌كۆلێژی‌ پزیشكی‌ زانكۆی‌ ئه‌نكه‌ره‌ وتی: "له‌هه‌ندێك حاڵه‌تی‌ ده‌گمه‌ندا ژن له‌یه‌ك ده‌وره‌ی‌ مانگانه‌دا دوو هیله‌كه‌ دروست ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنه‌ دوو په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ دوو پیاوی‌ جیاوازدا له‌ماوه‌یه‌كی‌ زه‌مه‌نی‌ كورتدا ئه‌نجام بدات ئه‌وكات ره‌نگه‌ دوو گیان ببێت به‌ دووانه‌یه‌ك و هه‌ریه‌كیان كرۆمۆسۆمی جیاواز له‌وه‌ی‌ تری‌ ده‌بێت".
پاش جیابوونه‌وه‌ی ژن و میچرده‌كه‌، باوكه‌كه‌ منداڵه‌كه‌ی‌ خۆی‌ هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی‌ تری‌ داوه‌ به‌ خانه‌یه‌كی‌ چاودێری ‌و به‌خێوكردنی‌ منداڵان، ژنه‌كه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتنی‌ لێكراوه‌ له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی‌ مێرده‌كه‌ی‌ ‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ خۆیه‌وه‌، دادگاش بڕیارێكی ده‌ركردووه‌ بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ نزیكبوونه‌وه‌ی‌ خزمه‌ نزیكه‌كانی لێی.

                                                                                                                                                                                                               خه‌ندان

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net