.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












خەونی وەنەوشەیی
بڕواناکەم هیچ کات بتوانم ئەو ئەوینەی لە نەزەری دڵمدایە وەك خۆشەویستی بەرامبەر بە تۆ بەسیلەو ڕوانینی چاوەکانم یان بەو فرمێسکە وشەییانەی هەموکات وەك نمەی باران دڵۆپ دڵۆپ لە نوکی خامەکەم دادەچۆڕێ و ئاوێزانی ڕوپەری نامەکان ئەبێت یان تەنانەت بە گفتوگۆش ئەو هەستەی ناو دڵم وەك خۆی بەبێ گرێو گۆڵ بە دەم سەدای نۆتەی ئارامترین مۆسیقاوە بە گوێی تۆدا پچرپێنم. ئاخر گوڵم مرۆڤ کاتێك ئازارێكی ڕووحی لە جەستەیدا گینگل ئەخوات و تەنگی پێهەڵدەچنێ مەگەر کام لە ئەندامەکانی وەك دڵ وەك جەستە بەهەمان شێوەش بینایی. ئەتوانێ بە وردی و بە شیکردنەوەیەکی تەواوەوە گوزارشت لە و ئازارە ڕوحیە بکات. ئاخر ئەزیزم بەناوبانگترین و دەست ڕەنگینترین نۆژداری ئەم جیهانە لەبەرامبەر ئازاری ڕوحی مرۆڤدا دەستەو وستانەو ناتوانی . تەنانەت چارەسەری کاتیش بۆ ئازاری ڕوح بدۆزێتەوە. بەتایبەت ئەگەر ئەو ئازارە ڕوحیە سەرچاوەکەی عەشق و ئەوین بێت. بێگومان ئەو دڵەی منیش کە وەك باڵندەیەك لە قەفەسی سینەمدا زیندانەو کە هەتا ئێستاش خۆم بە چاوانم نەمدیوە. تەنها ئەوەندە دەزانم کە بەدەست ئەوینی تۆوە ئارامی لێهەڵگیراوە بۆ چرکەیەکیش هەدادانی نیە هەمیشە بە و لاساریەی خۆی ناو جەستەمی وێران کردوە هەر ئەڵێێ سەرچۆپی کێشێکی کارامەیەو سەرچۆپی وەرزی بەهاری گرتوە ئەم عەجولی و بێ ئارامیەی دڵم بوەتە سەرچاوەی خەم و ئازارو ئەندێشەو کارێگەریەکی بێسنوری لە ڕوحمدا چیکردوە. ئیتر من بڵێم چی کە ئەو دڵەم هەمیشە خەونی ئەرخەوانی بە گەیشتن بە تۆوە ئەبینێ.؟ ئەگەر من جار جار خەوی لێبتارێنم ئەوا ئەو زیاتر شێتگیر ئەبێ و وێنەی کۆرپەیەك کەچۆن خەونی بەیانیانی بەلاوە خۆشە ئەوەندەی تر پێڵوی چاوەکانی سەر یەك ئەنێ تەنها بۆئەوەی خەوی لێنەزڕێ و بەرەوام بێت بە و لقتە خەونانەی بە نیگاری ئەفسوناوی تۆوە ئەیبینێ. ئاخر لەوڕۆژەوە دڵم عاشقی تۆ بوە لە کۆنتڕۆڵی خودی خۆم دەرچوە دەسەڵاتم بەسەریدا ناشکێ و گوێڕایەڵی من نابێت. ئیتر منی ڕوح منی جەستە منی چاو چۆن بتوانم وەك خودی دڵم لە زمانی دڵمەوە ئەو هەست و ئارەزو سۆزو ئەوینە بۆ تۆ دەربڕم.؟ یان پێنوسەکەم چی لەدەست دێت.؟ جگە لەوەش من خودی خۆم ناتوانم دەست بخەمە ناو کارو باری دڵمەوە چونکە ئەوە خۆی لە خۆیدا خۆ تێهەڵقورتاندنە. بۆیە واباشتر ڕێگه بدهی بهدڵم با بێته قهفهسهی سینگی تۆهو لهگهڵ دڵی تۆدا بکهونه گفتۆگۆ تۆخۆت چاوەدێری دڵم و دڵشیت بکەیت . تۆ خۆت هەست بۆ ترپەی دڵم ڕابگری تا بۆ خۆی شەرحی ئەوینی خۆی بەرامبەر بە دڵی تۆ بکات و تۆش هەوڵ بدەی لێی تێبگەی. ئەگەرچی من ئەو دڵەم سەرچاوەی ژیان و جوڵاندنمە بەڵام لە بیرکردنەوەو دەربڕیندا جیاوازین. ئەگەر بێت و زۆری لێبکەم و بمەوێ بەربەست لە ڕێگەی بیرکردنەوەکانید دابنێم ئەویش بە جارێ لە پەلو پۆم ئەخا
ڕەوەند پەشێو

لهسهر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet rawand gyan har sarkawto bet azezm

لهسهر هێڵ نییه








دةستت خؤش بؤ ئةو بةخشانه كاك رةوةند هةر بزيت


لهسهر هێڵ نییه









dast xosh bet her sarkawtu bit barezim hiway bardawami bo toy barez axwazm

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه




dastt xosh hawrekam sarkawtwbet

لهسهر هێڵ نییه