.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1











هه‌ندێك له ئه‌ستێره‌كانی هۆلیوودی له‌وانیش "جود لاو"، "ریچێل وایس" و "كایرا نایتلی" بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاته‌كانی "لارێنس ئۆلیڤێر" كه هه‌موو ساڵێك پێشكه‌ش به باشترین ئه‌ستێره‌كانی بواری شانۆ ده‌كرێت، كاندید كراون.
به گوێره‌ی هه‌واڵی "تێلێگراف"، ئه‌ستێره‌كانی هۆلیوودی له خه‌ڵاته‌كانی شانۆی "لارێنس ئۆلیڤێر" زیاتر له بواری باشترین ئه‌كته‌ر كاندید ده‌كرێن.
"جود لاو" و "جیمز مه‌ك ئاوی" كه زیاتر له رێگای رۆڵگێرانیان له فیلمه‌كانی "شێرلۆك هۆلمز" و "تاوان" ناوبانگیان به‌ده‌ست هێناوه، له‌و بواره‌دا كاندید كراون.
خاتوو "جولیان ئه‌ندێرسۆن" له رێگای رۆڵگێرانیان له زه‌نجیره فیلمی ته‌له‌فزیونی "دۆسیه‌كانی ئیكس" ناوبانگی ده‌ركردووه، له‌گه‌ڵ خاتوو "ریچێل وایس" بۆ به‌ده‌ست هێنانی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری ئافره‌ت كێبرِكێی ده‌كه‌ن.
خاتوو "كایرا نایتلی" ئه‌كته‌ری ته‌مه‌ن (24) ساڵه‌ی به‌ریتانی كه له فیلمی "تاوان" رۆڵی گێراوه له رێگای شانۆگه‌ری " Misanthropes" كه له سه‌ر بنه‌مای شانۆیه‌ك له "موولێر" نووسراوه‌ته‌وه، بۆ خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری ئافره‌ت كاندید كراوه.
"جود لاو" ئه‌كته‌ری ته‌مه‌ن (37) ساڵه‌ی هۆلیوودی له رێگای رۆڵگێرانی له شانۆگه‌ری "هه‌ملێت" كاندیدی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری پیاوه.
براوه‌كانی خه‌ڵاتی "لارێنس ئۆلیڤێر" رۆژی (21) مارس له رێورِهسمێكدا له شاری له‌نده‌ن ده‌ستنیشان ده‌كرێن، ئه‌و رێورِهسمه به‌شێوه‌ی ساڵانه له ژێر چاودێری ئه‌نجومه‌نی شانۆی له‌نده‌ن بهرِێوه ده‌چێت.
peyamner

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
