.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










به‌ڕێوه‌به‌رێكی خوێندنگه‌یه‌كی كچان له سعودیه هانای بۆ مێرده‌كه‌ی و هێزه‌كانی پۆلیس برد، ئه‌مه‌ش دوای به‌ندكردنی له‌لایه‌ن كچه خوێندكارانی خوێندنگه‌كه‌یه‌وه.
رۆژنامه‌ی "عوكاز"ی سعودیه له‌ژماره‌ی ئه‌مرۆیدا بڵاویكرده‌وه كه خوێندنگه‌ی كچانی "سابیعه عه‌شه‌ره"ی شاری مه‌ككه كه 900 خوێندكاری كچی تێدایه ئاژاوه‌گێری به‌خۆوه بینیوه، وه‌كو ناره‌زایه‌تی دژ به مامه‌ڵه‌ی خراپی به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌كه و به‌رده‌وامبوونی له شكاندنی خوێندكاره‌كان و لێسه‌ندنی مۆبایله‌كانیان و حیجزكردنیان له‌ناو پۆله‌كانیاندا، له‌لایه‌ن خوێندكاره‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه به‌ندكراوه.
.رۆژنامه‌كه رونیكرده‌وه كه دوای كۆتایی دوا تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندن، كچه خوێندكاره‌كان ده‌ستیان كردووه به شكاندنی په‌نجه‌ره و كه‌ره‌سته‌كانی ناو پۆله‌كانی خوێندنگه‌كه و به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌شیان به‌ند كردووه.
لای خۆشیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه وتی: "كێشه‌كه پاش ئه‌وه ده‌ستیپێكرد كه توانیم مۆبایل و مكیاژ له‌ناو جانتای خوێندكاره‌كان بدۆزمه‌وه، دوای به‌رپابوونی ئاژاوه‌كه له‌ناو خوێندنگه‌دا چه‌ندین خوێندكار لێیاندام، بۆیه رامكرده ژووره‌كه‌ی خۆم و په‌یوه‌ندیم به‌مێرده‌كه‌مه‌وه كرد بۆ ئه‌وه‌ی فریام بكه‌وێت".
هێزه ئه‌منیه‌كانی سعودیه 10 پۆلیسی ژنیان به‌كارهێناوه بۆ رزگاركردنی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و خوێندنگه‌یه كه له‌لایه‌ن كچه خوێندكاره‌كانه‌وه حیجز كرابوو.
مێردی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ش لای خۆیه‌وه وتی: "ژنه‌كه‌م چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌ی له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆن و نامه‌وه پێگه‌یشتووه، زۆربه‌ی كچه خوێندكاره‌كانیش خه‌ڵكی ئه‌فریقیان، بۆیه زۆر گوێم نه‌دا به‌و هه‌ڕه‌شانه و به‌ناره‌زایه‌تی ئاسایی وه‌رمگرتن".
دوپاتیشیكرده‌وه "ژنه‌كه‌م دوای حیجزكردنی له‌ناو خوێندنگه‌كه به‌ته‌له‌فۆن هانای بۆم هێنا و وتی فریامكه‌وه و رزگارم بكه، پێشی راگه‌یاندم كه هێزه ئه‌منییه‌كان ئاگاداربكه‌مه‌وه، منیش پۆلیسم له‌مه‌سه‌له‌كه ئاگاداركرده‌وه و له‌گه‌ڵیاندا چووم بۆ خوێندنگه‌كه و ئازادمان كرد"
خه‌ندان

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
