.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















هونه‌رمه‌ندى عێراقى ناودار كازم ساهر ده‌رباره‌ى هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت به سیاسه‌ت و حزبایه‌تى و هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق و پرسى عێراقییه‌كان بۆ گۆڤارى رۆتانا دواوه و له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا سه‌باره‌ت به چه‌ندین ته‌وه‌رى تایبه‌ت به هونه‌ر و پرسى عێراق و عێراقییه‌كان لێدوانى داوه ، ده‌رباره‌ى هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت به هونه‌رى ئێستاى عێراقى و عه‌ره‌بى ده‌ڵێت : گۆرانى مۆسیقاى عێراقى له ئێستادا چه‌شنى مۆسیقاى عه‌ره‌بى دووچارى بێسه‌روبه‌رییه‌ك هاتووه كه خه‌ریكه مۆركه ره‌سه‌نه‌كه‌ى خۆى له ده‌ستده‌دات ) هه‌روه‌ها ده‌ڵێت مۆسیقاى عه‌ره‌بى له ئێستادا تووشى دوورِیانێك هاتووه ، هه‌ردوو رێگاش به زیانى گوێگر كۆتایى دێت ، رێگه‌یه‌كیان گرتنه‌به‌رى شێوازى خۆرئاوایه له دابه‌شكردن و ئه‌داى مۆسیقیدا كه ته‌واو به گوێى گوێگراندا نامۆیه و رێگه‌كه‌ى دیكه‌شیان گهرِانهوهیه بۆ گۆرانییه كۆنه‌كان كه ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ گیانى سه‌رده‌مدا ناگونجێن ، بۆیه ده‌بێت رێگه‌ى سێهه‌م بدۆزرێته‌وه كه بریتیه له پاراستنى كه‌لتور و ره‌سه‌نایه‌تى و له هه‌مان كاتدا سوود وه‌رگرتن له ته‌كنیكه نوێكانى بوارى ته‌كنه‌لۆژیا و به كارهێنانێكى درووست له بوارى گۆرانى و مۆسیقادا .
سه‌باره‌ت به پرسى عێراق و هه‌ڵوێستى ئه‌و هونه‌رمه‌نده له باره‌ى كێشه‌كانه‌وه ، كازم ساهر گوتى : من پێشتر رێگه‌ى ئه‌م پرسیارانه‌م به كه‌س نه‌داوه و وهلاَمى ئه‌م جۆره پرسیارانه‌شم نه‌داوه‌ته‌وه ، بهلاَم مادامهكىَ قسه هاته سه‌ر هه‌ڵوێست ئه‌وا ده‌ڵێم من خۆم به هونه‌رمه‌ندى هه‌موو عێراقیه‌كان ده‌زانم و باوهرِیشم به تایه‌فه‌گه‌رى نییه ، پێشتر زۆر لایه‌نى ئیعلامى ویستویانه قسه‌كانم به ئاقارێكى دیكه‌دا ببه‌ن و وا نیشانبده‌ن كه من لایه‌نگیرى لایه‌ن و تایهفهیهكم ، بهلاَم من ئازارى هه‌ر عێراقییه‌ك ئازارم ده‌دا و گۆرانیش بۆ هه‌موو عێراقیه‌كان ده‌ڵێم له هه‌ر كوێى دنیادا بن .
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراقیش كازم ساهر گوتى ، پێویسته له‌م باره‌یه‌وه قسه نه‌كه‌ین ، چونكه من هونه‌رمه‌ندم و ته‌نیا له هه‌ڵبژاردنى شیعر و ئاواز به‌رپرسیارم و ده‌نگى به هه‌ڵبژاردنى شیعر و ئاوازى باش ده‌ده‌م .
هه‌واڵ نیوس

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه