❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خانمان له‌ئه‌ركدا وه‌ك ژن، دایك، فه‌رمانبه‌ر، سه‌ركه‌وتوون

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-02-23 16:27:07

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

خانمان له‌ئه‌ركدا وه‌ك ژن، دایك، فه‌رمانبه‌ر، سه‌ركه‌وتوون

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-dc8461db45.jpg


هه‌روه‌ك هه‌مووان ده‌زانین كاری‌ ژنان وه‌ك دیارده‌یه‌كی‌ باوی‌ لێهاتووه‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ زانست‌و بووژانه‌وه‌ی‌ كه‌رتی‌ ئابوری‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و بازرگانی‌‌و چالاكی سیاسی‌‌و په‌ره‌دان به‌كاركردن‌و هاوكاریكردن‌و هاوبه‌شیكردنی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ بۆ ده‌ستكه‌وتنی‌ بڕێكی‌ باش له‌ده‌ستكه‌وته‌ داراییه‌كان‌و په‌یداكردنی‌ بژێوییه‌كی‌ باش بۆ خێزانه‌كه‌ی‌، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام له‌خۆماندووكردندان بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ بڕوانامه‌ی‌ به‌رز له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.

بێگومان خانمان پێش چوونه‌ نێو پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رییه‌وه‌ قۆناغ به‌قۆناغ پله‌كانی‌ خوێندنی‌ بڕیوه‌، هه‌ربۆیه‌ خۆماندووكردن‌و هه‌وڵ‌و تێكۆشانێكی‌ زۆر بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ بڕوانامه‌ وا له‌ژنان ده‌كات كه‌ زیاتر سووربن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كاری‌ ده‌ره‌وه‌‌و فه‌رمانبه‌رێتی‌ بكه‌ن له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و خوێندنه‌ی‌ چه‌ند ساڵی‌ ڕابردووی‌ به‌هه‌ده‌ر نه‌ڕوات، به‌شێوه‌یه‌كی‌ جدی‌ كارده‌كات تا بگاته‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌رزترین پایه‌و مووچه‌ی‌ مانگانه‌ی‌ هه‌بێت، به‌ڵام ئایا كاركردنی‌ ژنان كاریگه‌ری‌ ده‌كاته‌ سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی‌ منداڵ، ئایا ده‌بێته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ لێكترزان‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ خێزان؟!!

هه‌روه‌ك تێبینی‌ ده‌كه‌ین لێره‌دا جیاوازییه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌نێوان نه‌وه‌ی‌ ڕابردو‌و ئێستای‌ خۆمان‌و‌و نه‌وه‌ی‌ داهاتوودا هه‌یه‌، باوباپیرانمان هه‌ندێكیان نه‌خوێنده‌واربوون، به‌ڵام نه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ئاین په‌روه‌ری‌ په‌روه‌رده‌كردووه‌‌و پابه‌ندبوون به‌داب‌و نه‌ریته‌كانه‌وه‌‌و وابه‌سته‌یانكردبوون له‌چوارچێوه‌ی‌ سنورێكی‌ دیاركراودا كه‌ لادان له‌فه‌رمانه‌كان شتێكی‌ مه‌حاڵبووه‌، له‌ئێستاشدا به‌بێ‌ گوێدانه‌ داب‌و نه‌ریته‌ كۆنه‌كان به‌ڕاوێژ‌و تێپه‌ڕاندی‌ كۆت‌و به‌نده‌كان ژنان كاره‌كانی‌ خۆیان جێبه‌جێده‌كه‌ن، زۆرینه‌یان به‌سه‌ركه‌وتوویی‌‌و بێ‌ گوێدانه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌ركه‌كان له‌سه‌ر خۆیان قورس بكه‌ن، بوونی‌ خۆیان له‌نێو كایه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌‌و  خێزان‌و په‌روه‌رده‌یه‌كی‌ ته‌ندروست ده‌سه‌لمێنن‌و ئه‌ركی‌ ده‌ره‌وه‌‌و ماڵه‌وه‌ ده‌كه‌ن‌و ئه‌و ژنانه‌ی‌ خاوه‌نی‌ ماتمانه‌ به‌خۆبن له‌هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بن، ده‌وترێت به‌ڕێوه‌بردنی‌ ماڵ له‌ئه‌ستۆی‌ ژندایه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ پیاوان له‌ماڵه‌وه‌بن‌و سه‌رقاڵی‌ په‌روه‌رده‌كردن‌و كاری‌ ناوماڵبن، ئه‌وه‌ش ده‌زانین منداڵانی‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز یه‌كه‌م وانه‌ی‌ ژیان له‌خێزانه‌وه‌‌و له‌سه‌رو‌و هه‌مووشیانه‌وه‌ دایك‌و پاشان قوتابخانه‌، هۆكاره‌كانی‌ ڕاگه‌یاندن خوێندنه‌وه‌‌و ڕۆشنبیری‌ فه‌زای‌ سه‌رشه‌قامه‌كانه‌وه‌ فێر ده‌بن.

دایكی‌ فه‌رمانبه‌ر له‌خێزانه‌كه‌یدا ژنێكی‌ سه‌ركه‌وتووه‌؟
ئایا هه‌ماهه‌نگی‌ هه‌یه‌ له‌نێوان دایكی‌ فه‌رمانبه‌ری‌ سه‌ركه‌وتوو له‌كاری‌ فه‌رمانگه‌كه‌ی‌‌و له‌نێو خێزانه‌كه‌یدا؟
بێگومان پێشه‌نگه‌‌و سه‌ركه‌وتووه‌ له‌گرنگیدانی‌ به‌هه‌ردوو كاره‌كه‌ی‌ چ كاری‌ ماڵه‌وه‌ی‌ چ ده‌ره‌وه‌.

radio nawxo

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-02-23 16:52:30

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: خانمان له‌ئه‌ركدا وه‌ك ژن، دایك، فه‌رمانبه‌ر، سه‌ركه‌وتوون

dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-02-24 14:13:29

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: خانمان له‌ئه‌ركدا وه‌ك ژن، دایك، فه‌رمانبه‌ر، سه‌ركه‌وتوون

\or supas barezim dasti ranginakay tosh xosh bet bo peyamakat her sarkawtu bit inshalla

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net