❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / براوه‌كانی خه‌ڵاتی سیزاری فه‌ره‌نسا ده‌ستنیشان كران

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-02-28 18:41:45

Hamno_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-28
دواترین سه‌ردان: 2010-04-02
په‌یامه‌كان: 753
WindowsXPMSIE7

براوه‌كانی خه‌ڵاتی سیزاری فه‌ره‌نسا ده‌ستنیشان كران

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b48522d471.jpg

PNA– فیلمی سینه‌مایی "جادوگه‌رێك" له‌ ده‌رهێنانی "ژاك ئۆدیار" له‌ رێگای به‌ده‌ستهێنانی (9) خه‌ڵاتی سیزار، وه‌كو براوه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و رێورِه‌سمه‌ ده‌ستنیشان كرا.


به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌رِی "میهر نیوز"، له‌ (35) هه‌مین خولی خه‌ڵاته‌كانی سیزار كه‌ به‌ ئۆسكاری فه‌ره‌نسا ده‌ناسرێت، فیلمی سینه‌مایی "جادوگه‌رێك" له‌ كاتێكدا كه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی (13) خه‌ڵاتی ئه‌و رێورِه‌سمه‌ ده‌ستنیشان كرابوو، توانی (9) خه‌ڵاتی سیزار بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات.
له‌ خه‌ڵاته‌كانی ئه‌و رێورِه‌سمه‌ بۆ فیلمی "جادوگه‌رێك"، ده‌توانین ئاماژه‌ به‌ خه‌ڵاته‌كانی باشترین فیلم، باشترین ده‌رهێنه‌ر، باشترین ئه‌كته‌ری یه‌كه‌می پیاو، باشترین سیناریۆ و...هتد بده‌ین.

فیلمی "جادوگه‌رێك" به‌رهه‌می نوێی ده‌رهێنه‌ری ناوداری فه‌ره‌نسی له‌ فیستیڤاڵی فیلمی "كان" توانی خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ر بۆ "ژاك ئۆدیار" مسۆگه‌ر بكات. ئه‌و فیلمه‌ له‌ رێورِه‌سمی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی ئۆسكاری باشترین فیلمی ده‌ره‌كی كاندید كراوه‌.

له‌ براوه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و رێورِه‌سمه‌، ده‌توانین ئاماژه‌ به‌ فیلمه‌كانی "مادمۆزێل شامبۆن" له‌ ده‌رهێنانی "ستێفان بریزه‌" بده‌ین كه‌ خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆی پێبه‌خشرا. هه‌روه‌ها فیلمی "گره‌ن تۆرینۆ" له‌ ده‌رهێنانی "كلینیت ئیستود" توانی له‌ كێبرِكێیه‌كدا له‌گه‌ڵ فیلمه‌كانی "The white Ribbon" و "ئاڤاتار" خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ده‌ره‌كی ئه‌و رێورِه‌سمه‌ به‌ده‌ست بێنێت.







PAYAMNER

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net