❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زانایان به‌تیشكی‌ لێزه‌ر تابلۆ هۆنه‌رییه‌كان نوێ ده‌كه‌نه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-03 15:34:05

Hamno_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-28
دواترین سه‌ردان: 2010-04-02
په‌یامه‌كان: 753
WindowsXPMSIE7

زانایان به‌تیشكی‌ لێزه‌ر تابلۆ هۆنه‌رییه‌كان نوێ ده‌كه‌نه‌وه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-7d0541faf0.jpg

ژماره‌یه‌ك زانای‌ ئیتاڵیا هه‌مان ته‌كنیكی‌ په‌یڕه‌وكراو بۆ لابردنی‌ خاڵی‌ كوتراویان به‌كارهێنا بۆ چاككردنه‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك تابلۆی هونه‌ری‌ كۆن، ته‌كنیكه‌كه‌ش له‌رێگه‌ی‌ له‌یزه‌ره‌وه‌ ده‌كرێت‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ركه‌وتوانه‌ به‌رێوه‌چوو.
تیمێكی زانستی‌ سه‌ر به‌ په‌یمانگای‌ فیزیای‌ ته‌تبیقی له‌شاری‌ فلۆرنسای‌ ئیتالیا له‌رێگه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ تیشكی‌ لێزه‌ره‌وه‌ توانی تابلۆی كۆنی‌  هونه‌ری‌ سه‌ر قوماش ‌و سه‌ر دیوار پاك و نوێبكاته‌وه‌، كه‌ به‌هۆی‌ كۆنیه‌وه‌ جوانی‌ ره‌نگه‌كانی‌ له‌ده‌ستدابوو.
"سالفاتۆری‌ سیانۆ" كه‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌و تیمه‌ زانستیه‌یه‌ رایگه‌یاند: له‌رێگه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ ئه‌و ته‌كنیكه‌ نوێیه‌ كه‌ نزیكه‌ له‌ته‌كنیكی به‌كارهێنراو بۆ لابردنی‌ خاڵی‌ كوتراو توانیومانه‌ چه‌ندین تابلۆی‌ به‌ناوبانگ پاك بكه‌ینه‌وه‌، كه‌ هه‌ردوو تابلۆی‌ "ساگریستیا فیكیا"و "كابیلا دیل مانتۆ"ی‌ تێیدایه‌ كه‌ له‌مۆزه‌خانه‌ی‌ "سانتا ماریا دیلا سكالا"ی‌ شاری‌ سیینا دانراون.
زانایان پێشتریش ته‌كنیكی لێزه‌ریان به‌كارهێناوه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی‌ په‌یكه‌ری‌ نه‌بی داود كه‌ دۆناتیلۆ دروستی كردووه‌، هه‌روه‌ها تابلۆی‌ "ده‌رگای‌ ئاسمان"، كه‌ هه‌ردووكیان له‌ برۆنز دروست كراون، به‌ڵام ته‌كنیكه‌ نوێیه‌كه‌ سه‌ركه‌وتووتره‌.
زانایانیش جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌و ته‌كنیكه‌ گرنگیه‌كی‌ زۆری‌ په‌یدا كردووه‌ له‌بواری‌ پاككردنه‌وه‌ی‌ كاره‌ هونه‌رییه‌ به‌ناوبانگه‌كانی‌ جیهان، به‌تابلۆ دیوارییه‌كانیشه‌وه‌.
تیمه‌ ئیتالیه‌كه‌ ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌"لێزه‌ر زۆر زیره‌كانه‌ كار ده‌كات، به‌ووردیش ئه‌و شتانه‌ لاده‌بات كه‌پێویست به‌لابردن ده‌كات له‌سه‌ر كاره‌ هونه‌رییه‌كه‌، ئه‌مه‌ش وایلێده‌كات سه‌ركه‌وتووتربێت له‌ته‌كنیكه‌كانی‌ پێشتر".
زانایان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد " به‌كارهێنانی‌ لێزه‌ر شاره‌زایی‌ زۆری‌ ده‌وێت، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر خراپ به‌كاربهێنرێت ره‌نگه‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كه‌ بشێوێنێت".
جێی‌ ئاماژه‌یه‌ ماوه‌یه‌كه‌ پسپۆڕانی‌ بواری‌ پاككردنه‌وه‌و نوێكردنه‌وه‌ی‌ تابلۆ هونه‌رییه‌كان تیشكی‌ لێزه‌ر به‌كاردێنن بۆ لابردنی‌ چینی‌ خۆڵ‌و پیسی سه‌ر كاره‌ هونه‌رییه‌ كۆنه‌كان، به‌تایبه‌تیش ئه‌و كاره‌ هونه‌رییانه‌ی‌ له‌سه‌ر به‌ردو كانزا دروستكراون.














XanDaN

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-03 20:13:44

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: زانایان به‌تیشكی‌ لێزه‌ر تابلۆ هۆنه‌رییه‌كان نوێ ده‌كه‌نه‌وه‌

dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-03 20:18:24

Hamno_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-28
دواترین سه‌ردان: 2010-04-02
په‌یامه‌كان: 753
WindowsXPMSIE7

Re: زانایان به‌تیشكی‌ لێزه‌ر تابلۆ هۆنه‌رییه‌كان نوێ ده‌كه‌نه‌وه‌

Zor Supas GyaN Bzhi

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net