.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









له میانى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانی تایبه‌ت به قه‌ڵاى هه‌ولێر، نوێنه‌رى یونسكۆ له عێراق خستنه ناو قه‌ڵاى هه‌ولێرى بۆ ناو شوێنه‌واره جیهانییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى كاتى راگه‌یاند.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا كه له بیناى سه‌نته‌رى فه‌ڕه‌نسى قه‌ڵاى هه‌ولێر سازكرا، به ئاماده‌بوونى نه‌وزاد هادى،پارێزگاى هه‌ولێرو دارا یه‌عقوبی سه‌رۆك كۆمسیۆنى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قه‌ڵاى هه‌ولێرو محه‌مه‌د جهلید، نوێنه‌رى ڕێكخراوى یونسكۆ له عێراق دوو گرێبه‌ستیان به‌مه‌به‌ستى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قه‌ڵاى هه‌ولێرو گه‌ڕه‌كه‌كانى ده‌وروبه‌رى ئیمزاكرد،هاوكات بۆ ماوه‌یه‌كى كاتیش قه‌ڵاكه وه‌كو شاكارێكى جیهانى شوێنه‌وار تۆماركرا.
دارا یه‌عقوبی سه‌رۆك كۆمسیۆنى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قه‌ڵاى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى ساڵێك كاره‌كانى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قه‌ڵا بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ راگیرا، به‌ڵام ئێستا كاره‌كان ده‌ستیپێكردۆته‌وه‌و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش مه‌به‌ستیه‌تى كاره‌كان به زووترین كات ته‌واو بێت.
هاوكات، نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، بڕی 13 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قه‌ڵا ته‌رخانكراوه، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ى ئیمزاكراوه كاره‌كان له‌ماوه‌ی 3 ساڵدا ته‌واو ده‌بێت،
ناوبراو روونیشیكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌م قه‌ڵایه وه‌كو شوێنێكی مێژوویی بمێنێته‌وه.
له به‌شێكى تر‌ى كۆنگره رۆژنامهییهكهدا، محه‌مه‌د جهلید، نوێنه‌رى ڕێكخراوى یۆنسكۆ له‌عیراق ڕایگه‌یاند، ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم كارمانكرد تاوه‌كو گه‌یشتینه ئه‌نجام، كارێكی زۆرمان له‌سه‌ر ئه‌مه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمى بچێته ناو شوێنه‌واره مێژوویه‌كانی جیهانه‌وه، ئێمه سه‌ره‌تا كارمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م قه‌ڵایه له‌تێكچوون بپارێزین.
وتیشی، ئێستا قه‌ڵای هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌شوێنه‌واره جیهانیه‌كان تۆماركراوه، ئه‌مه هه‌نگاوێكه بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م قه‌ڵایه به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمى به‌جیهانی بناسێنرێت

له‌سه‌ر هێڵ نییه






دةست خوشــــ..........هةر سةركةوت و بيت........


له‌سه‌ر هێڵ نییه








زووووور سوباس بوتو بةقوربان دةستى توش خوشبيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
