.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














PNA–هۆلیوود- "كوئینتین تارانتینۆ" ده‌رهێنه‌ر و سیناریستی ناوداری ئه‌مه‌ریكی، تۆمه‌تبار كراوه به دزی ئه‌ده‌بی و به كارهێنانی ئه‌و بیرۆكه ئه‌ده‌بییه له فیلمی "Kill Bill".
به گوێره‌ی هه‌واڵی "ئێمپایه‌ر ئۆنلاین"، كه‌سێك به ناوی "دانز هانتێر"، "تارانتینۆ"ی تۆمه‌تبار كردووه به‌وه‌ی كه بیرۆكه‌ی یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو چیرۆكه‌كه‌ی دزیوه و له فیلمی "Kill Bill" به كاری هێناوه.
"دانز هانتێر" رۆژی رابردوو، ده‌ستنووسی چیرۆكی خۆی ئاراسته‌ی دادگای باڵای لۆس ئه‌نجلێس كرد و رایگه‌یاندووه، "تارانتینۆ" یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو سیناریۆی "Kill Bill"(2003)ی له سه‌ر بنه‌مای چیرۆكی ئه‌و كه له ساڵی (1999) نووسراوه‌ته‌وه، دزیوه.
ئه‌و نووسه‌ره له سه‌ر ئه‌و برِوایه‌یه، كه‌سایه‌تی "ئۆرێن ئیشی" له فیلمی "Kill Bill"، تیایدا ئه‌كته‌ر "لوسی لیۆ" ئه‌و رۆڵه ده‌گێرێت، هه‌مان كاراكتێری ناو چیرۆكه‌كه‌یه‌تی و چونكه ئه‌و چیرۆكه له ساڵی (1999) نووسراوه‌ته‌وه، كه‌واته "تارانتینۆ" ئه‌و كاراكتێره‌ی دزیوه و له فیلمه‌كه‌یدا به كاری هێناوه.
"كوئینتین تارانتینۆ" ده‌رهێنه‌ری و سیناریستی ناوداری ئه‌مه‌ریكی و براوه‌ی خه‌لاتی ئۆسكاری باشترین سیناریۆ له ساڵی (1994) له رێگای فیلمی "پالپی فیكشێن"، به یه‌كێك له لێهاتووترین ده‌رهێنه‌ران و به تایبه‌تی سیناریسته‌كانی ئه‌مه‌ریكی دێته هه‌ژمار.
PAYAMNER
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه